هونه‌رمه‌ندی لوبنانی ڕۆلا سه‌عد خه‌ریكی وێنه‌گرتنی ڤیدیۆكلیپی گۆرانیه نوێیه‌كه‌یه‌تی به‌ناوی "ناویهالۆ" كه له‌و دواییانه له‌ڕادیۆكانی لوبنان په‌خش كرا. كتوپڕی كاره‌كه‌ش، كه مقۆمقۆیه‌كی گه‌وره‌ی له ناوه‌نده هونه‌ریه‌كانی لوبنان نایه‌وه، له‌و به‌شداربوونی هونه‌رمه‌ندی لاوی توركی كیفانش تاتلیتۆگدایه. ئه‌م هونه‌رمه‌نده تورکه ناوبانگی ده‌نگی دایه‌وه له‌ڕێگای زنجیره نواندنی نوره‌وه، كه ئێستا كه‌ناڵی ئێم بی سی په‌خشی د‌ه‌كات. به‌هه‌زاران ته‌ماشه‌ڤانی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان ته‌ماشای ده‌كه‌ن.
كه‌ریم ئه‌بی یاغی، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ڕۆلا، به پێگه‌ی ده‌نگوباسی ئیلافی گوت، "ڕۆلا چه‌ند ڕۆژێك به‌رله وێنه‌گرتنی كاره‌كه په‌یوه‌ندی پێوه كردم. له‌و كاته‌ی كه له پیاوێكی زۆر قۆز ده‌گه‌ڕاین كه كه‌سایه‌تیه‌كی خێزانی هه‌بێت له‌سه‌ر شاشه، چونكه بیرۆكه‌كه ئاوای گه‌ره‌كه. ئه‌و كاته ده‌رهێنه‌ر فادی حه‌داد زۆر وێنه‌ی په‌خشسازانی پیشان داین به‌ڵام ئێمه پێیان ڕازی نه‌بووین. پاشان ڕۆلا و خوشكه‌كه‌ی موهه‌ننه‌دیان به‌بیردا هات، چونكه ئه‌و هه‌موو ئاكاره پێویسته‌كانی تێدان، وێڕای ئه‌وه‌ی كه ناسراوه و جه‌ماوه‌رێكی زۆری له جیهانی عه‌ره‌بیدا هه‌یه. ئاماده‌بوونی موهه‌ننه‌د له‌كاره‌كه‌دا قورساییه‌كی تر به‌كاره‌كه ده‌به‌خشێت".
موهه‌ننه‌د ئه‌و ناوه‌یه كه به‌كه‌سایه‌تی كیفانش تاتلیتۆگی ئه‌كته‌ر به‌خشراوه له زنجیره نواندنی درامای توركی دۆبلاجكراو به‌زمانی عه‌ره‌بی. له‌دوای چه‌ندین په‌یوه‌ندی كه ئه‌بی یاغی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی تاتلیتۆگ ئه‌نجامی دان، ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی تاتلیتۆگ له‌گه‌ڵ ڕۆلا له ڤیدیۆكلیپه‌كه‌دا. به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ی كه هونه‌رمه‌ندی توركی داوای كردووه تیمی كاره‌كه‌ی توشی شۆك كرد، كه نزیكه‌ی نیوه‌ی بودجه‌ی كلیپه‌كه‌یه به‌گشتی.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ڕۆلا سه‌عد توانی دیزاینه‌ری گه‌واهیری لوبنانی به‌ناوبانگ ئه‌نتۆنی بۆنجا ڕازی بكات، كه بڕه‌پاره‌یه‌ك بدات به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕۆلا و موهه‌ننه‌د هه‌ندێك له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و له كاتژمێر و گه‌واهیره‌كان وه‌كو پڕوپاگنده به‌كاربێنن.
كلیپه‌كه له ده‌رهێنانی فادی حه‌دداده و وێنه‌گرتنه‌كه‌ش به كامیرای سوپه‌ر 16 ئه‌نجام ده‌درێت. ماوه‌ی وێنه‌گرتنه‌كه دوو ڕۆژی ده‌وێت، وێنه‌گرتنی ڕۆژی یه‌كه‌م كۆتایی پێهاتووه، كه پێكهاتبوو له دیمه‌نی ده‌ره‌كی و له‌ژماره‌یه‌ك ناوچه گیراون له‌نێوانیشیاندا به‌یروت، كه‌سلیك و ناوچه‌ی تریش له لوبنان. ڕۆژی دووه‌میش به‌ته‌واوی وێنه‌گرتنی ناو ستۆدیۆیه.
سه‌باره‌ت به بیرۆكه‌ی كلیپه‌كه فادی حه‌دداد گوتی بیرۆكه‌كه تۆزێك نامۆیه به‌ڵام، له‌هه‌مان كاتیش‌دا، جوانه. هه‌ندێك دیمه‌نی كۆمیدیشی تێدان. فادی به‌رده‌وام بوو و گوتی، "چیرۆكه له وشه‌كانی سترانه‌كه وه‌رگیراون، كه پاڵه‌وانه‌كه وا لێده‌كات ڕۆلا (ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ی كه كۆك نیه له‌گه‌ڵی) له‌هه‌موو شوێنێكدا ببینێت."
به‌ڵێنی به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی دا كه "كلیپێكی زۆر ڕازاوه‌یان" پێشكه‌ش بكات. گو‌تیشی ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و شانازیه كه له‌گه‌ڵ كیفانشدا كار بكات، چونكه ئه‌و نوێنه‌رێكی شاره‌زایه. گو‌تیشی نواندنی ڕۆڵا زۆر باش بوو و زۆر سوودی له ئه‌زموونه‌كانی نواندن له میسر وه‌رگرتبوو."
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





زنجیره‌یه‌کی زۆر خۆش و جوانه.