ده‌رکه‌وتنی یه‌که‌م گۆرانی وێنه‌گیراو له ئه‌لبۆمی نوێی هونه‌رمه‌ند سه‌میره سه‌عید که به ناوی "حب میئوس منه/خۆشه‌ویستییه‌کی بێ ئومێد"ه، و له ده‌رهێنانی 'هادی باجور'ه، له‌سه‌ر ڕووی ته‌له‌فزیۆنه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد.
بیرۆکه‌ی کلیپه‌که له‌ده‌وری کچێکدا ده‌خولێته‌وه که به ئۆتۆمبێله‌که‌یه‌وه دووچاری خنکان ده‌بێت له ئاوی ده‌ریادا، و له‌کاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕۆحی بۆ ئاسمان، لۆمه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌ی ده‌کات بۆ ده‌ستخه‌ڕۆکردنی، و ده‌ربڕینی خۆی به‌رامبه‌ر به ئه‌و چیرۆکی خۆشه‌ویستییه‌ی به نائومێدی کۆتایی هات، ده‌خاته ڕوو.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له پێگه‌ی ‘ئێم بی سی’ هه‌واڵی هاتووه، ده‌رهێنه‌ر هادی باجوری سه‌رکه‌وتوو بوه له گواستنه‌وه‌ی دیدێکی پیشه‌گه‌رانه بۆ ئه‌و ڤیدیۆ کلیپه‌ی هونه‌رمه‌ند که وێنه‌گرتنی ماوه‌ی سێ ڕۆژی خایاند له شاری قاهیره‌دا. ئه‌ڵبه‌ته دیمه‌نه‌کانی کلیپه‌که که له شوێنی داخراودا به‌رجه‌سته‌کران له ستۆدیۆی قاهیره‌دا وێنه‌گیران، له‌کاتێکدا دیمه‌نه ده‌رکییه‌کان له که‌ش و هه‌وای واڵادا وێنه‌گیران وه‌ك دیمه‌نی نغرۆبوونی ئۆتۆمبێله‌که، که له ده‌ریارچکه‌یه‌کی ده‌ستکرد له گه‌ڕه‌کی ئسکه‌ندریه له شاری به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری وێنه‌گیرا، به‌ڵام هه‌دنێك به‌شی تری له کۆشکێکی میژوویی له قاهیره تۆمارکران.
گۆرانیه‌که که یه‌کێکه له‌و چوارده گۆرانییه‌ی سه‌میره له ئه‌لبۆمی نوێ‌دا به ناوی (ئه‌یام حه‌یاتی/ڕۆژانی ژیانم) تۆماری کردوه، له هۆنراوه‌ی نادر عه‌بدوڵا و ئاوازی محه‌مه‌د یه‌حیایه. بڕیاره ئه‌لبۆمه نوێکه له هه‌فته‌ی داهاتوودا بکه‌وێته بازاڕه‌کان دوای ئه‌وه‌ی پێشوتر به‌بازاڕکردنی چه‌ندین جار دواخرابوو، کاتێك سه‌میره سه‌عید ناچاربوو هه‌ندێك گۆڕانکاری تیادا ئه‌نجامبدات پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له گۆرانییه‌کانی دزه‌یانکرده پێگه‌کانی ئینته‌رنێته‌وه. ئه‌وه ماوه بڵێن که ئه‌لبۆمه‌که له به‌رهه‌می کۆمپانیای جیهانی هونه‌ر (عاله‌م ئه‌لفه‌ن)ه.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




