یه‌کێتی ناوه‌ندی عێراق لێژنه‌ی هه‌ڵبژارده‌کانی سه‌ر به یه‌کێتی تۆپی پێی ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای ڕاهێنه‌رێکی نوێ‌دا بگه‌ڕێت بۆ ڕێبه‌رایه‌تیکردن و سه‌رپه‌رشتیکردنی ڕاهێنانه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانیمان له ئه‌رکه‌کانی قۆناغی داهاتوویدا، له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه، پاڵه‌وانێتی که‌نداوی 19 (خه‌لیجی 19)، که وا بڕیاره له مه‌سقه‌تی پێته‌ختی عوماندا ئه‌نجامبدرێت.
جێی باسه که یه‌کێتی عێراقی دوای چه‌ندین کۆبونه‌وه‌ی دوورودرێژ له پارێزگای هه‌ولێر له باکووری عێراق، بڕیاریدا په‌یمان له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌رێکی کارامه‌ی بیانی ببه‌ستێت.
وا پێده‌چێت ڕاهێنه‌ری به‌ڕازیلی جۆرڤان ڤییرا له نێوان ناوه هه‌ڵبژراوه‌کاندا بێت بۆ ئه‌و ئه‌رکه.
ئه‌لبه‌ته یه‌کێتی عێراقی بۆ تۆپی پێ له 23 ئایاری ساڵی 2007دا ڕێککه‌وتنی له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ر ڤییرا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌ست بۆ ڕێبه‌رایه‌تیکردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له کۆتاییه‌کانی جامی ئاسیا که به به‌ده‌ستهێنانی شێره‌کانی ڕافیده‌ین بۆ نازناوی پاڵه‌وانی ئاسیا، کۆتایی پێهات.
ئه‌وکاته ڕاهێنه‌ر ڤییرا گریبه‌سته‌که‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌که‌مان تازه نه‌کرده‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێتی ڕازینه‌بوو داواکارییه داراییه‌کانی بهێنێته دی کاتێك ئه‌و داوای یه‌ك ملیۆن دۆلاری کرد به‌رامبه‌ر به به‌رده‌وامبوونی بۆ یه‌ك ساڵ له گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌که.
ئه‌مڕۆ یه‌کێتی عێراقی ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌توانا بنیات‌بنێت به زیادکردنی ناوی تازه که توانای به‌خشینیان هه‌بێت شانبه‌شانی پیشه‌گه‌ره بێ وێنه‌کانمان.
له‌نێوان ئه‌و ناوانه‌ی کاندیدکراون بۆ ئه‌و کاره، ڕاهێنه‌ری ڕۆمانی به‌ناوبانگ 'یۆردانسکۆ'یه، ئه‌و ڕاهێنه‌ری تۆپی ڕۆمانیی به سه‌رکه‌وتنی مێژوویی گه‌یاند، ئه‌مه جگه له لێهاتووی و ئه‌زموو‌نی به‌نرخی له ناوچه‌ی که‌نداودا. یۆردانیسکۆ به‌ر له ئێستا ڕابه‌رایه‌تی یه‌کێتی جه‌د‌ده‌ی سعودی کردوه بۆ سه‌رکه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پاڵه‌وانی ئاسیا بۆ ساڵی 2005، هه‌روه‌ها به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی چواره‌م له پاڵه‌وانێتی جامی جیهان بۆ یانه‌کان که له هه‌مان ساڵدا له تۆکیۆی پێته‌ختی یابان ئه‌نجامدارا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
سڵاوتان لێبێت..هه‌ڵبژارده‌كه‌مان پێویستی به راهێنه‌رێكی به‌رازیلی هه‌یه جۆرڤان ڤێرا یان كه‌سێكی دیكه و پێویسته له‌سه‌ر یه‌كێتی كه په‌له بكات له هه‌ڵبژاردنی راهێنه‌رێكدا.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





هه‌ڵبژارده‌مان پێویستی به ڕاهێنه‌ر جۆرفان ڤیرایه و ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئیمزا نه‌که‌ن ئه‌وا هه‌ڵبژارده‌مان زۆر لاواز ده‌بێت. به هیوای ئه‌وپه‌ڕی سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانیی عێراقمان له پاڵه‌وانێتی که‌نداوی 19 له عومان له مه‌سقه‌ت.