موحسن به‌رزان ته‌ها مسمار، به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده له پارێزگای سه‌لاحه‌دین ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 29ی حوزه‌یران ئاشکرای کرد که ڕێژه‌ی ده‌رچوون له تاقیکردنه‌وه‌کانی کۆتایی بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی که پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌نجامه‌که‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سه‌لاحه‌دین ئاشکرا کرا، گه‌یشته 59%.
مسمار گوتی "20286 قوتابی هاوبه‌شی تاقیکردنه‌وه‌کانی کۆتای‌یان کردوه، له‌وانه 6219 یان بۆ ده‌وری دووه‌م ماونه‌ته‌وه (ئیکمال)، له کاتێکدا 2068یان له ساڵی خوێندنی ئێستادا ده‌رنه‌چوون (راسیب)، به‌مه‌ش ڕێژه‌ی ده‌رچوونی به‌ده‌ستهاتوو گه‌یشته 59%".
مسمار هه‌روه‌ها گوتی، "ژماره‌ی بنکه‌کانی تاقیکردنه‌وه بۆ تاقیکردنه‌وه‌کانی کۆتایی بۆ خوێندنی دواناوه‌ندی به هه‌ردوو به‌شه‌کانی زانستی، وێژه‌یی، ناوه‌ندی و خوێندنی ئیسلامی گه‌یشتنه 209 بنکه‌ی تاقیکردنه‌وه که دابه‌شکرابوون به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پارێزگاکه‌دا. تاقیکردنه‌وه‌کان له ڕۆژی 26/6/2008 ده‌ستیانپێکرد که تیایدا "ژماره‌ی قوتابییه‌کانی ناوه‌ندی گه‌یشتنه 15700، به‌ڵام دواناوه‌ندی به‌هه‌ردوو به‌شه‌که‌ی زانستی و وێژه‌یی گه‌یشته 11019، و خوێندنی ئیسلامی گه‌یشته 62 قوتابی، که دابه‌شبوون به‌سه‌ر قه‌زا و ناحیه‌کانی پارێزگای سه‌لاحه‌دین، 175 کم باکووری به‌غدا، جگه له خوێندنی ئیسلامی که ته‌نها یه‌ك بنکه‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی له شاری سامه‌ڕا له 100 کم باکووری به‌غدادا بۆ کرابۆوه".
شایه‌نی ئاماژه‌پێکردنه که سیسته‌می خوێندن له عێراق له سێ قۆناغی جیاواز پێکهاتووه، سه‌ره‌تایی که له شه‌ش ساڵی خوێندن پێكدێت، ناوه‌ندی له سێ ساڵ و دواناوه‌ندی له سێ ساڵی تر پێکهاتوون. له کۆتایی هه‌ر قۆناغێکدا تاقیکردنه‌وه‌ی گشتی ئه‌نجامده‌درێت، قوتابی ده‌رچوو له قۆناغێ دواناوه‌ندی ده‌توانێت درێژه به خوێندن بدات له زانکۆ و په‌یمانگاکانی عێراقدا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ی ئێواران هه‌ن که ڕه‌وانه‌ی موسڵ کراون بۆ ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌کان له‌وێدا، بۆچی ئه‌و بڕیاره ته‌نها قوتابخانه‌کانی ئێواران ده‌گرێته‌وه که له قه‌زای شه‌رگاتن له‌کاتێکدا زۆربه‌ی قوتابییه‌کان ناتوانن بگه‌نه موسڵ بۆ ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌کان به‌هۆی باری ته‌ناهی ناهه‌مواره‌وه له‌و شاره؟ هه‌ر بۆیه چه‌ندین قوتابی له‌به‌ر ئه‌و هۆیه له تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌رنه‌چوون، داواکارین له به‌ڕێزتان چاوێك به‌و بڕیاره بخشێننه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئێمه و بۆ دواڕۆژمان!!! ئایا ده‌توانن بمان خه‌نه ده‌وری دووه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و سوپاسمان. قوتابیانی ئێوارانی شه‌رگات.