تاریق ئه‌حمه‌د، سه‌رۆکی لیژنه‌ی ناوبژیوانه‌کانی یه‌کێتی ناوه‌ندی عێراقی بۆ تۆپی پێ، گه‌شبینی خۆی به سه‌رکه‌وتنی عێراق بۆ قۆناغی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی پاڵاوتنه‌کانی جامی جیهانی 2010 (مۆندیاڵی باشووری ئه‌فریقا)، پیشاندا.
له وته‌یه‌کیدا بۆ که‌ناڵی عێراقیه‌ی وه‌رزش کاتێك میوانداری بۆ به‌رنامه‌ی (سپێده‌ی وه‌رزش) کرابوو، تاریق ئه‌حمه‌د که یه‌کێكه له باشترین ناوبژیوانه‌کانی پێشوو له عێراق هێرشی کرده سه‌ر ڕێگای هه‌ڵسوکه‌وتی ڕاگه‌یاندنی قه‌ته‌ری سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی چه‌واشه‌کردنی ڕای گشتیی‌دا.
هه‌روه‌ها تاریق ئه‌حمه‌د، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ستادی ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ری، هێرشیکرده سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسی لوبنانی محه‌مه‌د عوازه و گووتی، "محه‌مه‌د عه‌وازه وته‌بێژی ڕا‌گه‌یاندنه‌کانه به‌ناوی یه‌کێتی ئاسیاوه، هه‌ربۆیه ده‌یه‌وێت وێنه‌ی یه‌کێتی ئاسیاوی به‌سه‌رکردایه‌تی محه‌مه‌د بن هومام عه‌لی قه‌ته‌ری بنه‌خشێنێت له‌سه‌ر حسابی مافه‌کانی عێراقییه‌کان".
تاریق ئه‌حمه‌د ڕوونکرده‌وه که "له میانه‌ی به‌دواداچونه‌کانمدا بۆ ڕاگه‌یاندنی قه‌ته‌ری، نزیکبوونه‌وه‌ی عێراق له وه‌رگرتنی مافه‌کانی ده‌بینم".
به‌رده‌وام بوو، "پێویسته یه‌کڕیزبین له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژار
ده‌ی نیشتمانیماندا (پاڵه‌وانه‌کانی ئاسیا) که دووچاری سته‌م و غه‌درێکی زۆر بوه‌وه، ئێمه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا به‌ره‌وپێش ده‌چین له‌به‌ر عێراقی بوونمان و پێویسته خزمه‌تی وڵاته‌که‌مان بکه‌ین و ده‌سته‌وه‌ستان دۆش دانه‌مێنین".
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




