فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای زیقار نیازی خۆی بۆ پیاده‌کردن و جێبه‌جێکردنی بڕياری حکومه‌ت سه‌باره‌ت به چۆڵکردنی باڵه‌خانه حکومیه‌کان ڕاگه‌یاند، که له‌لایه‌ن هه‌ندێك پارت و ڕێکخراوی ناحکومیه‌وه به‌کارده‌هێنرێن.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی زیقار، عه‌مید ڕوکن سه‌باح فه‌تلاوی له میانی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی، که ڕۆژی چوارشه‌ممه 16ی ته‌مموزی ئێستا، له باره‌گای فه‌رمانده‌ییه‌که سازکرا، گووتی که "ئه‌وانه‌ی باڵه‌خانه و بینا حکومیه‌کان به‌کاردێنن و تیایدا نیشته‌جێن، ته‌نها ماوه‌ی پێنج ڕۆژیان له‌به‌رده‌مه بۆ چۆڵکردنی ئه‌و باڵه‌خانانه و گێڕانه‌وه‌یان بۆ ده‌وڵه‌ت".
فه‌تلاوی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، 22ی ئه‌و مانگه‌ی ڕاگه‌یاند وه‌ك واده‌ی کۆتایی بۆ چۆڵکردنی باره‌گاکان، داواشی له گشت پارت و قه‌واره سیاسی و ڕێکخراوه‌کان کرد هاوکاریان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن له جێبه‌جێکردنی یاساکه"، ڕوونیشیکرده‌وه که "هێزه‌کانی پۆلیس به‌ڕیوه‌بردنی ئه‌و باڵه‌خانانه ده‌گرنه ئه‌ستۆی خۆیان تا ده‌رکردنی بڕیارێك له حکومه‌تی خۆجێییه‌وه سه‌باره‌ت به گێڕانه‌وه‌یان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و باڵه‌خانانه‌دا".
شایه‌نی باسه، سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیکی له‌کاتێکی پێشووتر بڕیارێکی ده‌رکردبوو بۆ چۆڵکردنی گشت ئه‌و باڵه‌خانه حکومییانه‌ی له‌لایه‌ن پارت و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و قه‌واره سیاسیه‌کان به‌کارده‌هێنران له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌یان بۆ ده‌وڵه‌ت. هه‌ڵبه‌ته له دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو له نیسانی ساڵی 2003دا، زۆر له پارت و ڕێخراوه‌کان هه‌ندێك له باڵه‌خانه حکومی و باره‌گاکانی حیزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌یان به‌کارهێنابوو وه‌ك باره‌گا.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




