به بۆنه‌ی حه‌ڤده‌یه‌مین خولی ده‌رچوونی خوێندکارانی سه‌رجه‌م کۆلێژه‌کانی زانکۆکه بۆ ساڵی 2007-2008 و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی زانکۆ و ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوان له پارێزگاکه و کۆمه‌ڵێکی زۆر له خوێندکاران و که‌سوکاریان، زانکۆی تکریت ئاهه‌نگ ده‌رچوونی گێڕا.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆکی زانکۆ دکتۆر ماهیر ساڵح عه‌لاوی گووتی "ڕۆڵی زانکۆی تکریت له بوژاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای گه‌وره‌ی عێراقیدا ڕۆڵێکی ڕوون و ئاشکرایه، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی دابینکردنی ده‌رچووانی کارامه‌ی زانکۆکه به درێژایی چه‌ندین ساڵی ڕابردوو بۆ کارکردن له داموده‌زگا جۆراوجۆره‌کاندا". ڕایگه‌یاند که "ده‌رچووان ده‌بنه که‌سانی داهێنه‌ر و کاریگه‌ر له کۆمه‌ڵگادا".
دواتر ژماره‌یه‌ك له خوێندکارانی ده‌رچووی کچ و کوڕی زانکۆکه هه‌ستی خۆیان به ئه‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌ربڕی. خوێندکار عه‌لی فوئاد گووتی ئه‌و حه‌ز ده‌کات که له زانکۆکه‌دا له‌سه‌ر خوێند به‌رده‌وام بێت و بڕوانامه‌ی ماسته‌ر (ماجستێر) به‌ده‌ستبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر له زانکۆکه‌دا کار بکات و دابمه‌زرێت، و گووتی "من ناتوانم ئه‌م زانکۆیه به‌جێبهێڵم چونکه خووم پێوه‌ی گرتووه".
به‌ڵام کچه خوێندکار دونیا خه‌لیل، ده‌رچووی کۆلێجی زانسته‌کان خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی و گووتی "من ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ی ده‌رچوونمه‌وه شاد و کامه‌رانم و خۆشحاڵییه‌که‌م ئێجگار زۆره"، هه‌روه‌ها گووتی "من کوردم و خه‌ڵکی که‌رکوکم و ئه‌گه‌رچی شانازی به نه‌ته‌وه‌که‌مه‌وه ده‌که‌م، به‌ڵام له پێش هه‌موو شتێکدا عێراقییم و ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك ڕۆژیش له ناو خوێندکاره هاوڕێکانمدا جگه له ئه‌وه هه‌ستم به هیچ شتێکی تر نه‌کردووه".
له کۆتایی ئاهه‌نگه‌که‌دا، سه‌رۆکی زانکۆ و جێگری پارێزگار دیاری‌یان به‌سه‌ر ده‌رچووه یه‌که‌مه‌کاند دابه‌ش کرد و هیواخوازیی خۆیان ده‌ربڕی که ئه‌و‌ان "له ژیانی کار و پیشه‌یاندا سه‌رکه‌وتووبن و به ئه‌وپه‌ڕی دڵسۆزیی و کارامه‌ییه‌وه خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یان بکه‌ن".
ئه‌ڵبه‌ته ئاهه‌نگه‌کانی ده‌رچوونی خوێندکارانی ئه‌مساڵ له جاران خۆشتر بوو، ئه‌وه‌ش به هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی کرده‌وه تووندوتیژییه‌کان، که پێشتر باڵی به‌سه‌ر هه‌موو پارێزگاکانی عێراقدا کێشابوو.
شایه‌نی باسه، زانکۆی تکریت له ساڵی 1988 له ناو شاری تکریت دامه‌زراوه، که ده‌که‌وێته 180کم باکووری به‌غدا، که پێکهاتووه له ژماره‌یه‌ك کۆلێجی زانستی و مرۆڤایه‌تی و ناوه‌ندێکی توێژینه‌وه‌ی زانستی و کتێبخانه‌یه‌کی گه‌وره، هه‌روه‌ها کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی له هه‌موو قه‌زاکانی سه‌ر به پارێزگاکه هه‌یه.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




