له هه‌نگاوێکی بێوێنه‌دا له‌نێوان ده‌وڵه‌ته‌کانی كه‌نداو و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌کاندا، ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو بڕیاریدا له قه‌زره‌کانی سه‌ر عێراق خۆش ببێت که بڕه‌که‌ی ده‌گاته 7 ملیار دۆلار هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سوده‌کانیدا.
ئه‌م هه‌نگاوه له کاتێکدا دێت که عێراق له باشترین بارودۆخی ئاسایشی خۆیدایه و ئه‌مه‌ش به یه‌کێك له ره‌گه‌زه‌کانی دروستکردنی ئه‌و زه‌مینه‌یه داده‌نرێت که پێویسته بۆ راکێشانی سه‌رمایه‌ی بیانی وه‌به‌رهێنان، ئه‌مه‌ش کارێكه بۆی هه‌یه خاوه‌ن سه‌رمایه ئیماراتیه‌کان هانبدات بۆ هاتنه‌وه ناو گۆڕه‌پانی جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌کان و سه‌رله‌نوێ بیناکردنه‌وه‌ی عێراق، به‌مه‌ش ئیمارات ده‌بێته یه‌که‌م ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌که‌دا که ئه‌م هانگاوه بنێت پاش ئه‌وه‌ی که ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان و به‌ریتانیا و هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپی و ئاسیایی پێی هه‌ستان. ئه‌مه له‌کاتێکدا په‌یمانه‌کانی سعودیه له‌باره‌ی خۆشبوون له 80%ی قه‌رزه‌کانی که ده‌گاته 15 ملیار دۆلار هه‌ر به هه‌ڵپه‌سێراوی ماوه‌ته‌وه به‌بێ هیچ بڕیارێك، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی کوه‌یتیش هیچ بڕیارێکی ده‌رنه‌کردوه که ئاماژه‌ی لێخۆشبوونی هه‌ر به‌شێکی ئه‌و 15 ملیار دۆلاره‌ی پێوه‌بێت که لای عێراقه.
ئیمارات ئه‌م بڕیاره‌ی له ماوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا ده‌رکرد که سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیکی بۆ ده‌وڵه‌تی ئیمارات ئه‌نجامیدا له شه‌شی ته‌مموزی ئه‌م مانگه‌دا، واتا له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، و له‌میانیدا چاوی که‌وت به سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت شێخ خه‌لیفه بن زاید ئال نهه‌یان. له سه‌ردانه‌که‌یدا، مالیکی ئه‌و بارودۆخه نوێیه‌ی ڕونکرده‌وه که عێراق له پاش سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئاسایش به‌سه‌ر چه‌کداران و ده‌رچوان له یاسادا به‌ده‌ستیهێناون.
هه‌روه‌ها مالیکی له ژماره‌یه‌ك له بۆنه‌دا داوای له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌کان کردوه بۆ خۆشبوون له قه‌رزه‌کانی سه‌ر عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یاریده‌ده‌رێك بۆ ته‌رخانکردنی داهات و سه‌رمایه‌که‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی بوژانه‌وه و خۆشگوزه‌رانی بۆ گه‌لی عێراق و گه‌یشتنه‌وه به راره‌وی شارستانیه‌ت که بۆ ماوه‌ی 35 ساڵ عێراقی لێ دوورخراوه‌ته‌وه.
هه‌ندێك له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کانی ئیمارات ئه‌وه‌یان له شێخ خه‌لیفه بن زاید نهه‌یانه‌وه گواستۆته‌وه که وتویه‌تی "ئه‌م بڕیاره ئاماژه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه برایانه و هاوپشتیوانیه‌یه که له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا هه‌یه و هاوکاریکردنی حکومه‌تی عێراقه بۆ جێبه‌جێکردنی پلانی گه‌شه‌سه‌ندن و پرۆژه‌کانی سه‌رله‌نوێ بیناکردنه‌وه و ئاماده‌کردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه و بواره جیاوازه‌کان له عێراقدا".
مالیکی له‌لای خۆیه‌وه خۆشحاڵی به‌رامبه‌ر بڕیاره‌که‌ی ئیمارات ده‌ربڕی و له ماوه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا گووتی "ئه‌مه یارمه‌تی عێراق ده‌دات له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیریدا له رێگه‌ی کردنه‌وه‌ی ئاسۆ له‌به‌رده‌م عێراقدا بۆ کۆتایی هێنان به‌و باره قورسه‌ی که ئابووری و ژێرخانه‌که‌ی ماندووکردووه".
ئه‌ڵبه‌ته کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له نزیکه‌ی 66.5 ملیار دۆلاری عێراق خۆش بووه له بڕی گشتی قه‌رزه‌کانی که ده‌گاته 120.2 ملیار، ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له یانه‌ی پاریس له نزیکه‌ی 42.3 ملیار دۆلار خۆشبوون و ده‌وڵه‌ته‌کانی تر که ئه‌ندام نین له یانه‌ی پاریس‌دا له بڕی 8.2 ملیار خۆشبوون و هه‌ندێك بازرگان له بڕی 16 ملیار دۆلار خۆشبوون که به قه‌رز لای عێراقه.
هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو بڕیارێکی تریشی دا به‌مه‌به‌ستی هێنانه ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌و گۆشه‌گیرییه سیاسیه‌ی که تێیدایه له رێگه‌ی ناردنی باڵوێزێك بۆ عێراق و حکومه‌تی عێراقیش له زاری سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره پێشان داوه.
ئه‌ڵبه‌ته ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو له ئایاری ساڵی 2006دا باڵوێزه‌که‌ی له عێراق کێشابوه‌وه له پاش فڕاندنی یه‌کێك له دیبلۆماته‌کانی و ده‌ستبه‌سه‌رکردنی له لایه‌ن کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کانه‌وه.
شایه‌نی باسه که بڕیاره‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیمارات به سه‌رکه‌وتنێکی دیبلۆماسی عێراقی داده‌نرێت له ئاماده‌کردنی سه‌رچاوه پێویسته‌کاندا بۆ بیناکردنی بناغه‌ی سه‌ره‌كی بۆ ئابووری عێراق، هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی بانگهێشتکردنی که‌رتی تایبه‌تی عه‌ره‌بی و بیانی و ناوخۆییدا دێت بۆ به‌شداریکردن له جێبه‌جێکردنی ژماره‌یه‌ك له پرۆژه‌کانی گه‌شپێدان له ئابووری عێراقدا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ئه‌وسا... کێشه‌که له‌گه‌ڵ کوێت بوو که نه‌یده‌ویست له قه‌رزه‌کانی له‌سه‌ر عێراق خۆشبێت هه‌مان شتیش له‌گه‌ڵ ئیمارات... باشه من وامده‌زانی کێشه‌که ڕژێمی پێشووه (ڕژێمی سه‌دام حوسێن) ئه‌وسا تازه له ئه‌و جه‌نگه‌ی هاتوبووه ده‌ره‌وه که ناوینا (پاراستنی ده‌روازه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی جیهانی عه‌ره‌بی)... ئایا چی تازه ڕوویداوه تاکو ئیمارات له قه‌رزی خۆی خۆشبێت به‌و ساناییه. به‌ڕاستی، من دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ش له قه‌رزی خۆیان خۆشده‌بن، کوێت و سعودیاش هه‌مان شت.... بێگومان خوا دایه ئه‌مه‌ریکامان بۆ سه‌لامه‌ت بکات!!! و ئه‌ڵبه‌ته بۆ عێراق باشتربوو ئه‌و وڵاتانه له قه‌رزه‌کانیان زووتر خۆشبونایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وسا عێراق قه‌د دووچاری ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه نه‌ده‌هات که له 17 ساڵی ڕابردوودا دووچاریهات!!!
سوبحانه‌ڵا، له‌خوا ناترسن، عێراق له نه‌وه‌ده‌کانه قه‌رز ده‌داته‌وه به‌ڵام هێشتا ده‌بینین و ده‌یبیستین که قه‌رزداری هه‌مان پڕی پاره‌ین به‌ڵکو زیاتریش، به‌سنیه دزینی پاره‌ی هه‌تیو و بێده‌رامه‌تان، یاخود له‌وانه‌یه وابزانن ئه‌وه پاره‌ی به‌رپرس و سه‌رکرده‌کانه. خوا جه‌زای خێری خه‌ڵکی ئیمارات بداته‌وه. و خوا وه‌کیلمان بێت به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی سته‌میان له ئێمه کردوه.