به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، 190 کم باکووری به‌غدا، دکتۆر حاتم هه‌زال رایگه‌یاند که "به پیره‌وه هاتنێکی گه‌وره‌ی هاوڵاتیان تێبینی کراوه بۆ تۆمارکردنی ناوه‌کانیان له رۆژانی دووه‌م و سێیه‌می کردنه‌وه‌ی نێوه‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردندا".
دکتۆر هه‌زال رۆژی شه‌ممه نۆزده‌ی ئه‌م مانگی ته‌مموزه ئه‌وه‌ی ڕوونکرده‌وه که "هۆکاری ئه‌م به پیره‌وه هاتنه گه‌وره‌یه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه گوڕوتینیانه بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا که بڕیاره له تشرینی یه‌که‌می داهاتوودا ئه‌نجامبدرێت که پێشتر به هۆی تێکچونی بارودۆخی ئاسایشه‌وه، زۆربه‌ی شاره‌کانی پارێزگاکه له به‌شداریکردنیاندا پێبه‌شکرابوون".
به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان وای ده‌بینێته‌وه که "شاری سامه‌ڕا له باشترین شاره‌کانی سه‌ڵاحه‌دینه که به پیره‌وه هاتن بۆ نێوه‌نده‌کانی تۆمارکردنی به‌خۆوه بینیوه".
ئه‌ڵبه‌ته کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له سه‌ڵاحه‌دین 19 نێوه‌ندی بۆ تۆمارکردنی ناو‌ی ده‌نگده‌ران کردۆته‌وه که بۆ ماوه‌ی مانگێك تۆمارکردن تیایاندا به‌رده‌وام ده‌بێت و له ناوه‌ڕاستی ئابی داهاتودا کۆتایی دێت.
دکتۆر هه‌زال هه‌روه‌ها گووتیشی که "هاتنی هاوڵاتیانی ئاواره بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆچ و کۆچپێکراوان بۆ تۆمارکردنی ناو‌ی خێزانه ئاواره‌کان زۆر زۆره،" ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که "تاکه‌کانی ئه‌و خێزانانه ناوه‌کانیان له‌ناو فایله‌کاندا نیه بۆ تۆمارکردنیان له لیستی ده‌نگده‌راندا".
به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمیسیۆن باسی ئه‌وه‌شی کرد که "پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به یه‌کێك له پارێزگا دیاره‌کان داده‌نرێت له سه‌ردانکردنی دانیشتوانه‌که‌ی بۆ نێوه‌نده‌کانی تۆمارکردندا، ئه‌مه‌ش به‌پێی سه‌رژمێریه‌کی کۆمیسیۆنی گشتی له به‌غدا".
شایه‌نی باسه که سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری تاووتوێکردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانی دا بۆ فه‌راهه‌مکردنی هه‌لێك له‌به‌رده‌م کوتله سیاسیه‌کان بۆ رێکه‌وتن له‌سه‌ر خاڵه کێشه‌له‌سه‌ره‌کاندا له یاساکه به‌تایبه‌تی رێکخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاری که‌رکوك.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




