ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی دوانزه‌ی ئه‌م مانگه‌ی ته‌موز، یه‌کێتیی شمشێربازیی (شمشێربازیی) که‌مئه‌ندامانی عێراق پاڵه‌وانێتییه‌کی له هۆڵی یانه‌ی ئه‌رمه‌نی له ناوجه‌رگه‌ی به‌غدا بۆ یانه‌کانی عێراق ڕێکخست، که شه‌ش یانه و حه‌وت یه‌کێتیی وه‌رزشیی ناوچه جۆراوجۆره‌کانی عێراق به‌شدارییان تێدا کرد.
له ڕۆژی یه‌که‌می پاڵه‌وانێتییه‌که‌دا، پێشبڕکیی پیاوان له پۆلی 'A' به به‌شداربوونی 27 شمشێرباز به‌ڕێوه‌چوو، که ئه‌وانه له پاڵاوتنه‌کانی مانگی ئازاری ڕابردوودا سه‌رکه‌وتبوون.
یارییه‌کان به گوێره‌ی سیسته‌می تاك دۆڕاندن به‌ڕێوه‌چوو، که به‌و پێیه 16 شمشێرباز ده‌گه‌نه خولی هه‌شته‌م و دواتر چوار له ئه‌وانه بۆ خولی کۆتایی سه‌رده‌که‌ون، که ئه‌و خوله بۆ گه‌شتن بۆ دوا یاریی و ده‌ستنیشانکردنی پاڵه‌وانی پێشبڕکییه‌که به گوێره‌ی سیسته‌می تانوپۆ به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌ڵبه‌ته به هه‌مان شێواز پێشبڕکیی پیاوان له پۆلی 'B' به‌ڕێوه ده‌چێت، که ژماره‌یان 25 شمشێربازه و هه‌روه‌ها له پێشبڕکێی ئافره‌تانیشدا که ئه‌وان ژماره‌یان 17 شمشێربازه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆکی یه‌کێتیی شمشێربازیی ئه‌حمه‌د عه‌بد حه‌سان گووتی "یه‌که‌مه‌کانی ئه‌و پۆلانه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هه‌ڵده‌بژێردرێن و له پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی داهاتوودا به ناوی عێراقه‌وه به‌شداریی ده‌که‌ن".
له ڕۆژی یه‌که‌مدا، شمشێربازی یانه‌ی یه‌کێتییه پیشه‌سازییه‌کان (ئیتیحاد ئه‌لسه‌ناعات) فه‌ره‌ج حه‌سه‌ب یه‌که‌می پێشبڕکیی پیاوانی پۆلی 'A' بوو پاش ئه‌وه‌ی که له پاڵاوتنه‌کان و خولی هه‌شته‌مدا سه‌رکه‌وت و گه‌شته خولی چواره‌م.
فه‌ره‌ج حه‌سه‌ب گووتی که ئه‌و به گه‌شتنی بۆ خولی چواره‌م زۆر خۆشحاڵه و دووپاتی کرده‌وه که ململانێکانی خوله‌کانی پاشتر زۆر سه‌خت بوون چونکه شمشێربازه‌کانی به‌رامبه‌ر گه‌شتبوونه ئاستێکی کارامه‌یی به‌رز، به پێچه‌وانه‌ی یارییه‌کانی خولی پاڵاوتنه‌کان که هه‌تا ڕاده‌یه‌ك ئاسان بوون.
به‌ڵام سه‌رپه‌رشتیاری ناوبژیوانه‌کان، حسێن شممه‌ری گووتی "لیژنه‌ی ناوبژیوانان له یارییه‌کاندا په‌یڕه‌وی ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی کردووه و له حیسابکردنی خاڵه‌کاندا پشتی به ئامێری کاره‌بایی پێشکه‌وتوو به‌ستووه، که ئه‌وه هۆکارێکی گرنگ بووه له سه‌رخستنی پاڵه‌وانێتییه‌که‌دا"، هه‌روه‌ها گووتی که سوپاسی یانه‌ی ئه‌رمه‌نی ده‌کات "سه‌رباره‌ت به ڕازیبوونیان بۆ به‌کارهێنانی هۆڵه سه‌رداخراوه‌که‌یان بۆ پاڵه‌وانێتییه‌که، چونکه خودی یه‌کێتییه‌که‌مان هۆڵی تایبه‌ت به خۆی نیه".
شایه‌نی باسه، یه‌کێتیی شمشێربازیی که‌مئه‌ندامانی عێراق له ساڵی 2003 دامه‌زراوه و هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه یاریزانه‌کانی توانیویانه چه‌ندین نازناوی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستبهێنن.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




