له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که تۆپی پێ به‌شێوه‌یه‌کی فراوان بایه‌خی عێراقیه‌کانی داگیرکردووه، به‌ڵام وه‌رزشی به‌یسبۆڵ توانی له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا بڵاوببێته‌وه. پاش ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن عێراقیه‌کانه‌وه په‌سه‌ند کرا، ئه‌مه پاڵی به بایه‌خدارانی ئه‌م وه‌رزشه‌وه نا بۆ پێکهێنانی یه‌که‌م یه‌کێتی به‌یسبۆڵ له عێراقدا به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردن و گه‌شه‌پێدانی ئه‌م وه‌رزشه.
سه‌رۆکی یه‌کێتی به‌سیبۆڵی عێراق، ئیسماعیل خه‌لیل ده‌ڵێت که "وه‌رزشی به‌سیبۆڵ وه‌رزشێکی خۆرئاواییه و تا راده‌یه‌ک نامۆیه به کۆمه‌ڵگای عێراقی که به شێوه‌یه‌کی گه‌وره بایه‌خ به وه‌رزشه‌کانی وه‌ك تۆپی پێ و باسکه و باله‌و و یارییه‌کانی هێز ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌و کرانه‌وه‌یه‌ی که عێراق به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت که له پاش روخانی رژێمی پێشوه‌وه به‌سه‌ر عێراقدا هات له ساڵی 2003دا بوه هۆی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی وه‌رزشی به‌یسبۆڵ بۆ عێراق له رێگه‌ی کۆچکردووه عێراقیه‌کانه‌وه که به‌شداریان کرد له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه‌دا".
خه‌لیل جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که "یه‌که‌م هه‌نگاوه‌کانی بڵاوبونه‌وه‌ی به‌یسبۆڵ له‌لایه‌ن خوێندکارانی کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشیه‌وه له جاردیه ده‌ستی پێ‌کرد، کاتێك که یه‌که‌م هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی بۆ به‌یسبۆڵ له کۆمه‌ڵێك خوێندکاری کوڕ و کچ له ساڵی 2004دا پێکهێنرا، پاش ئه‌وه‌ی که خوێندکاره‌کان چێژێکی زۆریان له یارییه‌که‌دا بینیه‌وه، په‌سه‌ندکردنێکی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی له‌به‌رئه‌وه‌ی که بریتیه له کۆی چه‌ند وه‌رزشێكی جیاواز له یه‌كکاتدا و پێویستی به خێرایی و بایه‌خێکی باڵا هه‌یه، ئه‌مه جگه له هێزی هه‌ڵدانی تۆپه‌که".
هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه له ژماره‌یه‌ك پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بیدا به‌شداریکردوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی شاه‌رزایی و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی ئاستی ئه‌و تیپه عه‌ره‌بیانه‌ی که له‌م بواره‌دا پێشه‌نگن.
خه‌لیل ئه‌وه‌شی رونکرده‌وه "ئێمه به پێویستمان زانی که کار له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه بکه‌ین له رێگه‌ی پێکهێنانی یه‌کێتیه‌کی دانپێدانراوه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقیه‌وه بۆ سه‌رپه‌رشتیکردن و گه‌شه‌پێدانی یارییه‌که، هه‌روه‌ها که کار له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌کات له شاره جیاوازه‌کانی عێراقدا له رێگه‌ی پێکهێنانی یانه‌ی تایبه‌ت به یارییه‌که‌وه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی بنه‌مایه‌كی درووست بۆ وه‌رزشی به‌یسبۆڵ".
سه‌رۆکی یه‌کێتی به‌یسبۆڵی عێراقی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به سه‌رکه‌وتنه‌کانی یه‌کێتیه‌که‌دا "له کاتێکی تۆمارنه‌کراودا به دامه‌زراندنی بیست یانه له به‌غدا و پارێزگاکانی تری باشوور و باکوور."
ئه‌وه‌شی زیادکرد "پاشان رۆیشتین به‌ره‌و سازدانی پاڵه‌وانێتی ناوخۆ به شێوازی کۆبونه‌وه له پارێزگا جیاوازه‌کاندا له رێگه‌ی بانگه‌شه‌کردن بۆ وه‌رزشی به‌یسبۆڵه‌وه".
دوا پاڵه‌وانێتی که له عێراق سازدرا باشترین به‌ڵگه‌یه، به پێی وته‌کانی خه‌لیل "بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی یارییه‌که له عێراقدا که تیایدا یانه‌کانی نه‌ینه‌وا و به‌سڕا و به‌غدا به‌شداریان تێدا کرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م سێ شاره به گه‌وره‌ترین شاره‌کانی عێراق داده‌نرێن، ئه‌نجامی پێشبڕکێکه‌ش بردنه‌وه‌ی یانه‌ی دیوانیه بوو له یاری کۆتاییدا به 10 راکردن به بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌غدادا، تیپی نه‌ینه‌واش پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا پاش ئه‌وه‌ی که سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر تیپی عه‌ماره‌دا له پارێزگای میسان به حه‌وت راکردن به‌رامبه‌ر به یه‌ك راکردن".
سه‌رۆکی یه‌کێتی به‌یسبۆڵی عێراقی ئیسماعیل خه‌لیل کۆتایی به‌وته‌کانی هێنا و گووتی که "وه‌رزشی به‌یسبۆڵ پێوسیتی به هاوکارییه‌کی ماددی زۆر هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پراکتیزه‌کردنی پێویستی به که‌لوپه‌لی تایبه‌تی بیانی-دروستکراو و گرانبه‌ها هه‌یه، بۆیه یه‌کێتی یاریه‌که به‌ته‌نها ناتوانێت دابینیبکات." خه‌لیل هیواخوازه له به‌رپرسه وه‌زشییه عێراقیه‌کان که "هاوکاری وه‌رزشی به‌یسبۆڵ بکه‌ن که ده‌بێته هۆی سه‌رقاڵکردنی لاوانی عێراق دوورکه‌وتنه‌وه‌یان له خراپه‌کاری".
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان.. سڵاوێکی گه‌رم من هاوڵاتی عه‌بدولهادی هیلالم دانیشتووی پارێزگای که‌رکوك قه‌زای حه‌ویجه، زۆر حه‌ز له یاری به‌یسبۆڵ ده‌که‌م و هیوادارم یه‌کێتی عێراق بۆ یاری به‌یسبۆڵ یانه‌یه‌کی به‌یسبۆل له قه‌زای حه‌ویجه بکه‌نه‌وه و پاڵپشتی ئه‌و وه‌رزشه خۆش و به‌سووده بکه‌ن له قه‌زاکه، هه‌بۆیه داوا له یه‌کێتی به‌ڕێزی ئه‌و یاریه ده‌که‌ین پاڵپشتی بۆ ئه‌و یاریه پێشکه‌شبکات و له گشت عێراقدا پێشی بخات، له کۆتاییدا سوپاسی ئێوه ده‌که‌م بۆ فه‌راهه‌مکردنی ئه‌و ده‌رفه‌ته و هاوکاریتان و هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بن. عه‌بدولهادی هیلال/ که‌رکوك/ قه‌زای حه‌ویجه/ فه‌رمانبه‌ر له به‌شی په‌روه‌رده له حه‌ویجه