یارا له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "میلۆدی میوزیك" بۆ به‌رهه‌م هێنان ڕێككه‌وت، بۆ ده‌ركردنی ئه‌لبۆمی گۆرانیه نوێیه‌كانی، به‌ناونیشانی "انت منی/تۆ له منی" له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند حه‌فته‌ی داهاتوودا. ئه‌لبۆمه‌كه ده گۆرانی له‌خۆ ده‌گرێت و هه‌وڵی داوه هه‌مه‌ڕه‌نگ بن له‌نێوان زاراڤاكانی میسری، لوبنانی و بنزمانه خه‌لیجیه‌كان كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له پێشكه‌شكردنه‌كانیدا تایبه‌تمه‌ند بوو.
به‌پێی پێگه‌ی 'ئێم بی سی'، یارا كۆتایی به وێنه‌گرتنی تازه‌ترین كلیپی گۆرانیه‌كانی هێنا، كه هه‌مان ناوی "تۆ له منی" لێناوه که هه‌مان ناوی ئه‌لبۆمه‌که‌یه‌تی. وێنه‌گرتنه‌كه دوو ڕۆژی خایاندووه، له‌نێوان به‌نده‌ری ته‌رابلوس و ده‌ڤه‌ری جه‌میزه‌دا له لوبنان له كه‌شوهه‌وایه‌كی زۆر ڕۆمانسیدا ئه‌نجام دراوه. یارا له یه‌كه‌م كلیپه‌كانیدا "من ئه‌ڤینێكی گه‌وره‌م گه‌ره‌كه" به هه‌مان كه‌ش و هه‌وای ڕۆمانسیه‌ت ده‌ركه‌وت و سه‌ركه‌وتن و ئاماده‌بوونی خۆی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سترینی ژنانه له جیهانی عه‌ره‌بیدا سه‌لماندووه".
یارا باسی ئه‌وه‌شی كرد كه بیرۆكه‌ی كلیپه‌كه ده‌رباره‌ی كچێكه، ئه‌ڤینداره‌كه‌ی خۆی به‌جێدێڵێت. پاشان توانای ئه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ی نابێت و له‌كرده‌وه‌كانیدا زۆر په‌شیمان ده‌بێته‌وه. كلیپه‌كه ده‌رهێنه‌ری لوبنانی له‌یلا كه‌نعان کاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامداوه. ده‌رهێنه‌ر له‌گه‌ڵ یارا بیرۆكه‌یه‌كی نوێیان بۆ ئه‌و كاره هونه‌ریه داهێنا، بۆیه یارا به فستانێكی سوور و به‌ته‌نیا بێ ئه‌وه‌ی كه‌س به‌شداریبێت، له كلیپه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




