یانه‌ی غه‌رافه، پاڵه‌وانی خولی قه‌ته‌ری بۆ تۆپی پێ، ئاشکرای کرد که هێرشبه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه عێراقیه‌که‌ی یونس مه‌حمود گه‌یشتۆته شاری میونیخ له باشووری ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌نجامدانی پشکنینه پزیشکییه پێویسته‌کان.
هه‌ر‌وه‌ها یانه‌که له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ڕوونیکرده‌وه که سه‌رۆکی هه‌ڵبژارده‌که‌مان یونس مه‌حمود هه‌ست به هه‌ندێك ئازار ده‌کات له ماسولکه‌ی دواوه‌ی ڕانی له ئه‌نجامی زۆری ئه‌و یاریانه‌ی ئه‌نجامی داون له‌گه‌ڵ یانه‌که و هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی عێراقیدا، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که چاره‌سه‌ر‌یه‌که‌ی به گوێره‌ی ئه‌نجامی ڕاپۆرته پزیشکیه‌کان ده‌بێت.
له لایه‌کی تره‌وه، یانه‌که چه‌ند پێشنیارێکی ئه‌وروپی و که‌نداوی وه‌رگرتوه هاوکات له‌گه‌ڵ پێشنیاری یا‌نه‌یه‌کی قه‌ته‌ری بۆ ڕاکێشانی یونس بۆ ڕیزه‌کانی خۆیان.
شێخ حه‌مه‌د بن سامر ئال سانی، سه‌رۆکی یانه‌ی غه‌رافه و فه‌یسه‌ڵ بن جاسم سه‌رۆکی ده‌زگای تۆپی پێ کۆبونه‌وه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌که‌مان یونس مه‌حمود ئه‌نجامدا به‌ر له سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ میونیخ و ئه‌م پێشنیارانه‌یان خسته به‌رده‌م که هێشتا به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی یانه‌که بڕیاری کۆتای‌یان له‌سه‌ر نه‌داوه.
شایانی ئاماژه پێکردنه که هه‌واڵی ئه‌وه هه‌یه مه‌حمود پێشنیارێکی له یانه‌ی سوشۆی فه‌ره‌نسییه‌وه پێگه‌یشتبێت بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ یانه‌که له وه‌رزی داهاتوودا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





یونس یاریزانێکی مه‌زنه و شایه‌نی ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ یانه گه‌وره‌کاندا یاری بکات و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین چونکه شادیی خسته ناو دڵی عێراقییه‌کانه‌وه.
یونس مه‌حمود هێرشبه‌ڕێکی پاڵه‌وان و بێوێنه‌یه به‌ڵام له باری ئێستا ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌دا نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆری بۆ غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ری پێشکه‌شکه‌رد و ئه‌وه‌ی له‌بیر کرد که ئه‌و مرۆڤه و جه‌سته‌ی هه‌قی به‌رسه‌ره‌وه هه‌یه و پێویسته ئیسراحه‌تی پێ‌بکات، ئه‌و خۆی به سوپه‌رمان دانا واتا ده‌توانێت به‌هه‌مان ئاست له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌مان یاری بکات به‌ڵام ڕاستیه‌کان به پێچه‌وانه‌وه بوون و تووشی زامداری هات و ئه‌وه به‌داخه‌وه بووه هۆی دۆڕانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق.
سڵاو و به‌ره‌که‌تی خواتان لێبێت، هیوای چاکبونه‌وه‌ی خێرا بۆ یونس مه‌حمود ده‌خوازم و ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌تی تێدانیه، تکاده‌که‌م ئیمێڵیم بۆ ڕه‌وانه بکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت به تایبه‌تی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌م من زۆر یونسم خۆشده‌وێت.
ئینشاڵا یونس به‌سه‌لامه‌تی هه‌ڵده‌ستێته‌وه سه‌ر پێ و به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق ده‌كه‌ین.