ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا ڕۆژی چوارشه‌ممه 20ی ئه‌و مانگه‌ی ئاب، ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری به‌كۆمه‌ڵی له هوتێلی مه‌نسور میلیا له به‌غدا ساز کرد.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا موعین كازمی گوتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌ساڵی 2005 ده‌ستی به‌پڕۆژه‌ی هاوسه‌رگیری به‌كۆمه‌ڵ كردووه ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه، "ئه‌نجومه‌ن گرنگیه‌كی زۆر به‌لاوان ده‌دات، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی كه‌م ده‌رامه‌تن و ناتوانن خێزان پێك بهێنن، و پێویستیان به پشتیوانی دارایی به‌رده‌وام هه‌یه بۆ پێكهێنانی خێزانێكی باش، چونكه خێزانی باش بناغه‌ی كۆمه‌ڵه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی خۆشی و به‌خته‌وه‌ری، به‌تایبه‌تیش له‌و بارودۆخه سه‌خته‌ی كه به‌غدا پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت"
كازمی ڕوونی كرده‌وه كه، "ئه‌وه شه‌شه‌م چالاكیه ئه‌نجومه‌ن به‌هاوكاری پارێزگای به‌غدا ئاماده‌ی ده‌كات، بڕه پاره‌ی یه‌ك ملیۆن دینار به هه‌ر بوك و زاوایه‌ك ده‌به‌خشێت، له‌گه‌ڵ سازكردنی ئاهه‌نگێكی ڕازاوه له‌پێناو هاندانیان بۆ پێكهێنانی خێزان". ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هانی ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره كۆمه‌ڵایه‌تیانه ده‌دات، به‌تایبه‌تیش توێژه كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی لاوان.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خاتوو هه‌نا محه‌مه‌د گوتی، "ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری به‌كۆمه‌ڵ كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا له‌هه‌ر ساڵێكدا دوو جار پێی هه‌ڵده‌ستێت، له‌پێناو بوژانه‌وه‌ی باری خه‌ڵكی به‌غدایه له‌ڕێگای پشتیوانی دارایی بۆ ڕۆڵه‌كانیان، ئه‌وانه‌ی پێویستیان به یارمه‌تی و هاوكاریه".
محه‌مه‌د ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه، "ئه‌مڕۆ 75 بوك و زاوا له ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌شداربوون، خانه‌واده‌كانیشیان ئاماده‌ی ئه‌و خۆشیه بوون"، جه‌ختیشی كرده‌وه كه، "ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت له سازدانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری به‌كۆمه‌ڵ، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی پشتیوانی دارایی بۆ ئه‌و هاوسه‌ره نوێیانه".
شایه‌نی گوتنه ئه‌و بارودۆخه‌ی ئاسایش و ئابووری كه وڵات پێیدا تێپه‌ڕ بوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر لاوانی عێراق هه‌بوو، ڕێژه‌ی سڵه‌مینه‌وه له هاوسه‌رگیری له‌نێو لاوان‌دا زۆر به‌رزبۆوه، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ی كه تێیدا ده‌ژیان، به‌تایبه‌تیش که زۆربه‌ی لاوان ناچارن سه‌ره‌تای ژیانی هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یان به‌سه‌ر به‌رن، له‌به‌ر نه‌توانینی ئاماده‌كردنی خانوێكی سه‌ربه‌خۆ، به‌هۆی گرانی خانوو له‌بازاڕی عێراقدا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ داهاتی مانگانه‌ی عێراقیه‌كان. حكومه‌تی عێراق له‌ڕێی سازدانی ئاهه‌نگی به‌كۆمه‌ڵ هه‌وڵ ده‌دات یارمه‌تی ئه‌و لاوانه بدات. هه‌ر له‌ئاهه‌نگه‌گه‌شدا خه‌ڵاتی حكومه‌ت بو هاوسه‌ره نوێیه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت وه‌كو یه‌كه‌م هه‌نگاو به‌ره‌و بیناكردنی خێزان.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




