که‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌کان له‌م ڕۆژانه‌دا ڤدیۆ کلیپێکی نوێی ئه‌ستێره‌ی لوبنانی کارۆڵ سه‌ماحه له‌ژێر ناونیشانی "مه‌جنو‌نه/ دێوانه"دا پیشانده‌ده‌ن و به چڕی په‌خشی ده‌که‌ن. کاڕۆڵ وێنه‌گرتنی ئه‌م کلێپه‌ی له ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك ڕۆژ و له میانی که‌شێکی نهێنی تونددا به‌ئه‌نجام گه‌یاند، دوور له چاو و نیسکه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کاندا له‌هه‌نگاوێکیدا بۆ پاراستنی نهێنی گۆرانییه‌که و ڕێگرتن له دزه‌کردنی هه‌واڵی گۆرانییه‌که و ورده‌کارییه‌کانی به‌ر له واده‌ی دیاریکراو که کۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌ر بۆ خستنه‌ڕووی کلێپه‌که و نمایش‌کردنی، ده‌ستنیشانی کردبوو.
کلیپه‌که به به‌رهه‌مێکی تایبه‌تی فیلمی سترانئامێزی نمایشکاری "به‌حر ئه‌لنجوم" داده‌نرێت و له‌ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ر ئه‌مین دووڕه، و هۆنراوه‌ی مونیر ئه‌بو عه‌سافه، جان ماری ڕیاشی ئاوا‌زی کاره‌که‌ی به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه. له‌م کاره‌دا کاڕۆڵ به کارامه‌یی و لێهاتووییه‌کی زۆره‌وه ڕۆڵی ئه‌ستێره نمایشکارێك ده‌نوێنێت دوای ئه‌وه‌ی سوودی له نه‌رمی جه‌سته و له‌شولاری خۆی وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئاوا‌زی گۆرانییه‌که‌دا ئاوێته‌بوونێك به‌رجه‌سته بکات، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕاهێنانی تایبه‌ت و مه‌شقی چڕی ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ی کلێپه‌که به‌جوانترین شێوه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌وه ڕێگر نه‌بوو له‌و ڕووداوه‌ی کاڕۆڵ له‌کاتی وێنه‌گرتندا دووچاری هات، کاتێك به‌ر ده‌رگایه‌کی شووشه که‌وت که چه‌ندین جار لێوه‌ی هاته‌ده‌ره‌وه به‌ر له‌وه‌ی یه‌کێك له کارماندانی ستۆدیۆیه‌که دایبخات به‌بێ ئه‌وه‌ی کاڕۆڵ له‌و کاره‌دا ئاگاداربکرێته‌وه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی 'ئیلاڤ'ی ڕۆژانه‌دا هاتووه، کاڕۆڵ گووتی "له ئاکامی به‌رکه‌وتنه‌که‌مدا دووچاری ئه‌ستووربوونی نێوچا‌وان هاتم به‌ڵام سوپاس بۆ خوا توشی هیچ جۆره زامدارییه‌ك نه‌بوومه‌وه که پێویست به چونه نه‌خۆشخانه بکات هه‌رچه‌نده به‌رکه‌وتنه‌که ئه‌وه‌نده توندبوو که ده‌رگا شوشه‌که له ئاکامدا به‌ته‌واوه‌تی شکا".
کاڕۆڵ به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی سوعبه‌ت ئامێزه‌وه گووتی "ئه‌وه ته‌نها کاره‌سات نه‌بوو که له ڕۆژی وێنه‌گرتنه‌که‌دا دووچاری هاتم، به‌ڵکو پێڵاوه‌که‌شم له‌لای پێشه‌وه دووچاری شکان بۆوه و کاتێکی زۆرمان به‌سه‌ربرد بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌که‌ی بۆ باری سروشتی بگه‌ڕێنینه‌وه و وێنه‌گرتنی دیمه‌نه‌کانی کلێپه‌که ته‌واوبکه‌ین".
له‌لایه‌کی تره‌وه، کاڕۆڵ له ڤیستیڤاڵی جه‌ژنی ئاواره‌کاندا له "زهور ئه‌لشوێل"دا به‌شداریکرد، ئه‌م که‌ژاوه هونه‌رییه ئامده‌بوونی زیاتر له ده هه‌زار خولیاگه‌رانی به‌خۆوه بینی که له لوبنان و وڵاته عه‌ره‌بییه‌کانه‌وه ڕوویانکردبووه ئه‌و هاوینه‌هه‌واره لوبنانیه قه‌شه‌نگه بۆ ئاماده‌بوون له ڤیستیڤاڵه‌که و ئاهه‌نگگێڕان به‌م بۆنه تایبه‌ته‌وه.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
زۆر جوانه..... به‌تایبه‌ت نانسی.
شه‌زا حه‌سون، ئێستا سروودێکی نیشتمانیی عێراقییمان بۆ بچڕه.
سوپاس بۆ ئه‌م ماڵپه‌ڕه که سه‌رتاپا هه‌نگوینه و شتێکی زۆر جوانه و سوپاستان ده‌که‌م.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





به ڕاستی ئه‌و هونه‌رمه‌ندێکی چاك و به‌ڕێزه. ئه‌وه‌ش ده‌بێت بگووترێت که ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده عێراقییه‌ی که ناوی شه‌زا حه‌سونه به ڕاستی هونه‌رمه‌ند نیه و کچێکی هه‌رزه‌کاره و به داخه‌وه که به ناوی عێراقی نیشتمانمه‌وه گۆرانی ده‌ڵێت و ئاواته‌خوازم که واز له هونه‌ر بهێنێت.