له‌و دواییانه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دیارده‌ی ئافره‌ته خۆكوژه‌كان سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌مساڵ ژماره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كه ئافره‌ته خۆكوژه‌كان ئه‌نجامیان داوه هه‌رده‌م له‌به‌رزبوونه‌وه‌دا بووه. به‌پێی گۆڤاری "ئیسبوعیه"ی عێراقی ژماره‌ی ئه‌و جۆره كرده‌وانه گه‌یشتۆته 23 کرده له‌م ساڵه‌دا، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردوودا كه ته‌نها 10 ئافره‌ت بوون، به‌ڵام 4 ئافره‌تیش له هه‌ردوو ساڵی 2006 و 2005 تۆمارکران، له‌کاتێکدا هه‌ردوو ساڵی 2004 و 2003 هیچ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئافره‌تی خۆكوژی به‌خۆوه نه‌بینیوه. ئه‌وه‌ش كه جێگای سه‌رنجه، زۆرترین ئافره‌ته خۆكوژه‌كان له پارێزگای دیاله كۆبوونه‌ته‌وه، چونكه به‌پێی بابه‌تێكی بڵاوكراوه له ڕۆژنامه‌ی (شه‌رقولئه‌وسه‌ت)دا 12 كرده‌ی خۆكوژی ئافره‌تان له‌و پارێزگایه‌وه جێبه‌جێكراون.
یه‌كه‌م كرده‌ی خۆكوژی كه ئافره‌تێك ئه‌نجامی دا له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر له موسل بوو له ئه‌یلولی ساڵی 2005دا، ئه‌وه‌ش ئه‌و كرده خۆكوژیه بوو كه سه‌رۆكی ڕێكخراوی قاعیده "ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی" شانازی پێوه كرد. به‌ڵام به‌ناوبانگترین ئافره‌ته خۆكوژ كه سه‌رنجی بۆ ئه‌و دیارده‌یه ڕ‌اكێشا و له‌كاره خۆكوژیه‌كه‌یدا نه‌كوژرا، به‌ڵکو ژیا بۆ ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌ك بێت له‌سه‌ر به‌كارهێنان و له‌خشته‌بردنی ڕێكخراوی قاعیده بۆ ئافره‌ته خۆکوژه‌کان وه‌كو یه‌كێك له ئامرازه تۆقێنه‌ره‌كانی، ئه‌ویش ساجیده ڕێشاوی بوو كه له تشرینی دووه‌می ساڵی 2005دا به‌شداربوو له ته‌قینه‌وه‌کانی هۆتێله گه‌شتیاریه‌كانی عه‌ممانی پێته‌ختی ئه‌رده‌ن، كه بووه هۆی كوژرانی 60 كه‌س. ئه‌مه‌ش دوای دوو مانگ له كرده خوژیه‌كه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ڕوویدا، به‌ڵام ده‌سته‌ڵاتی ئه‌رده‌ن ده‌ستگیریان كرد و دایانه دادگا و حوكمی له‌سێداره‌درانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگدانه‌وه و ژاوه‌ژاوه‌ی كه سه‌ره‌تا كرده‌خۆكوژیه‌كانی ئافره‌تان به‌ده‌ستیان هێنا، كاریگه‌ری ئاسایشی زۆر گه‌وره‌ی نه‌بوو، چونكه پیاوان له ڕێكخراوی قاعیده به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خۆیان به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌دا زاڵ كردبوو، به‌ڵام دیاره‌ی ئه‌م وێنایه ورده‌ودره ده‌ستی به‌گۆڕان كردووه، دوای سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق و هاوپه‌یمانانی له به‌شێوه‌یه‌كی باش ده‌ستگرتن به سه‌ره‌داوه‌كانی دۆسیه‌ی ئاسایش و زاڵبوون به‌سه‌ر ڕێكخراوی قاعیده‌دا، كه دوابه‌دوای ئه‌و ده‌ستگرتنه زۆربه‌ی مۆڵگه‌كانی خۆی له‌ده‌ست داون. ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی كه ڕێكخراوی قاعیده كاریگه‌ری پڕوپاگنده‌ی له‌سه‌ر بیرومێشكی خه‌ڵك له‌ده‌ست دا، دوای ده‌ركه‌وتنی ڕووی ناشیرینی له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا. به‌مه‌ش توانای ته‌جنیدكردنی پیاوانی بۆ كرده‌ی خۆكوژیه‌كان له‌ده‌ست بدا. ئه‌مه‌ش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تواناكانی هێزه‌كانی عێراق له‌داخستنی ئه‌و ده‌روازه سنووریانه‌ی كه تیرۆریست و خۆكوژه‌كان دزه‌یان لێیانه‌وه ده‌كرد. هه‌موو ئه‌و هۆكارانه ڕێكخراوی قاعیده‌یان پاڵنا بۆ به‌كارهێنانی ئافره‌تان. بۆی هه‌یه ئه‌مه‌ش لێكدانه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئافره‌ته خۆكوژه‌كان له‌م ساڵه‌دا. ئاشكرایه كه ڕێكخراوی قاعیده ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی قوڵ بۆته‌وه له‌عێراق، ئه‌مه‌ش له‌بێده‌سته‌ڵاتیدا له‌نه‌توانینی تێكدانی سه‌قامگیری ئاسایش‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌بووه‌ته به‌شێك له‌ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك. به‌شێوه‌یه‌ك كرده خوكوژیه‌كان نزیكبوونه‌ته‌وه له حاڵه‌تی هه‌ڵاوێرده، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێشان ڕووی ده‌دا. بۆیه واپێده‌چێت به‌كارهێنانی ئافره‌ته خوژه‌كان له‌لایه‌ن ڕێكخراوی قاعیده دوا هه‌وڵدان بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نێگه‌تیف كار له سه‌قامگیری ئاسایش بكات، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه بسه‌لمێنێت كه ئافره‌تان سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسین بۆ ده‌سته‌ڵاتی ئاسایش، ئه‌مه‌ش ورده‌ورده له‌گۆڕان دایه دوای پێكهێنانی که‌رته‌کانی "كچانی عێراق".
هه‌ڵبه‌ت ژماره‌یه‌كی زۆر لێكۆڵینه‌وه و ڕاپۆرتی عێراقی و عه‌ڕه‌بی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته بڵاوكراونه‌ته‌وه، وێڕای چه‌ندین ڕاگه‌یاندنی به‌رپرسه‌كانی ئاسایشی عێراق، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ئه‌و ئافره‌ته خۆكوژانه زۆربه‌یان، ئه‌گه‌ر نه‌شڵێین هه‌موویان، نه‌خوێنده‌وارن و له بارودۆخێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و لادێیی و سه‌ختدا ده‌ژین. ئه‌وه‌ش لێكدانه‌وه‌یه‌كه بۆڕوخانی ئه‌و ئافره‌تانه و خزانیان بۆ ناو تۆڕی ئه‌و ڕێكخراوه، كه هانیان ده‌دات شوو به ئه‌ندامه‌كانیان بكه‌ن و بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌گه‌ڵیاندا ده‌مێننه‌وه به‌ر له‌وه‌ی كاره‌خۆكوژیه‌كانیان پێ ئه‌نجام بده‌ن. حاڵه‌تی ئه‌و خه‌موپه‌ژاره‌ی كه توشی خێزانی ئه‌و پیاوه خوكوژانه ده‌بێت دوای كوژرانی مێرده‌كانیان، كاری ئه‌و ڕێكخراوه ئاسان ده‌كات كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ش ڕازی بكات به‌هه‌مان ده‌روازه‌ی خۆته‌قاندنه‌وه‌دا بڕۆن كه مێرده‌كانیان پێیدا ڕۆیشتوون، له‌ڕێگای هاندانیان به‌بیرۆكه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه. پاشان خوشكی هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانی كوژراوی ئه‌و ڕێكخراوه گیانی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان له‌لا به‌هێز ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بته‌قێننه‌وه. سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده مه‌ترسیداره له دیاله زیاتر له پارێزگاكانی تر، ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی قاعیده له‌هه‌ندێك ناوچه لادێییه‌کانی ئه‌و پارێزگایه، چونكه به ئاسانی ده‌توانن ئافره‌تی نه‌خوێنده‌وار له‌و ناوچانه به‌كاربێنن له‌ڕێگای ماره‌بڕینیان له ئه‌ندامه‌كانیان و پاشان گۆڕینیان بۆ خۆكوژ.
هه‌رچۆنێك بێت، په‌نابردنی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریسته بۆ ئافره‌تان نیشانه‌ی نائومێدیێكی ئاشكرایه. ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و ته‌نگژه نائارامیه‌ی كه ڕێكخراوی قاعیده پێیه‌وه ده‌ناڵێنێت، له‌سایه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی توانای سه‌ربازی عێراقی و ڕه‌دكردنه‌وه‌ی فراوانی گه‌لی عێراق بۆ بوونی ئه‌و ڕێكخراوه له‌سه‌ر زه‌وی عێراقدا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
خودا ئه‌م ئاینه به ژنان سه‌رخات کاتێك پیاوان به ملکه‌چی و سه‌رشۆڕی رازین.
قاعیده ده‌توانێت زۆر له ئافره‌تانی هه‌ژار به‌کاربهێنێت بۆ کوشتنی هاوڵاتیانی بێ‌تاوان. به‌ڵام سه‌باره‌ت به ئه‌م ماڵپه‌ڕه، به ڕاستی ئێجگار نایابه و من به چاکترین ماڵپه‌ڕی خۆمی داده‌نێم و له خوا داواکارم که سه‌رکه‌وتووبن.
هاهاهاهاهاها، ئه‌ی خیانته‌کاران هه‌تا ئه‌و ڕاده‌یه له قاعیده تۆقیوون؟ ئه‌ی خیانته‌کاران سه‌ره‌تا عێراق له ده‌ستی ئه‌مه‌ریکییه‌کان و سه‌فه‌وییه‌کان ڕزگار بکه‌ن ئه‌مجا بارودۆخ ئاسایش و سه‌قامگیر ده‌بێت. به‌ڵێ بۆ عێراقێکی سوننی.
وێنه‌که زۆر جوانه.
به‌ڕاستی که‌س نازانێت ڕاستییه‌کان کامانه‌ن و مانای به‌رگریی چی‌یه؟ ئایا کوشتنی داگیرکه‌ره یان نه‌کوشتنی داگیرکه‌ر و ئه‌وانه‌ی خه‌ڵکی وڵاتن و یارمه‌تیان ده‌ده‌ن. خوا مافپه‌روه‌ریی له نێوانیاندا به‌رقه‌رار بکات. ئه‌وه‌ی که هه‌موو ده‌یزانین ئه‌وه‌یه که خوێنڕشتنی موسوڵمان به ده‌ستی موسوڵمان حه‌رامه مه‌گه‌ر له ڕێڕه‌وی خوا لایدابێت.
خوایه به سه‌ر ئه‌وانه‌دا سه‌رمان بخه‌یت.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ رێکخراوی قاعیده‌ی تیرۆریستی له عێراقدا پیی هه‌ڵده‌ستێت له رێگای به‌کارهێنانی ئافره‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه تیرۆریستیه‌کانی، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر چه‌ند شتێك له‌وانه‌ش لاوازی و بێتوانایی ئه‌م رێکخراوه له به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیدا پاش ئه‌وه‌ی له هه‌موو ناوچه‌کانی عێراقدا ده‌هات و ده‌چوو و ده‌یان کرده‌وه‌ی تاوانکاری جیاوازی دژ به رۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌که سته‌ملێکراوه ئه‌نجامده‌دا، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م به‌کارهێنانی ئافره‌ته ئه‌وه بۆ چاودێران رونده‌کاته‌و که ئه‌وان بێتوانان له گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیاندا ده‌وای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی عێراق کونه مشکی لێکردن به قه‌یسه‌ری ناچار ئه‌وانیش ئافره‌تانی عه‌قڵ ناته‌واو و مه‌نگۆل به‌کار ده‌هێنن هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌ته له‌شفرۆشانه‌ی به‌ڕێگای نیشاندانی ئه‌و کاسێتانه‌وه هه‌شه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌که‌ن که له کاتی ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی بێناموسیدا له‌گه‌ڵیان وێنه‌یان گرتووه، دووهه‌م ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هێزی سه‌ربازی و ئاسایشی عێراق گورزی پێشوه‌ختی لێداون و توشی لاوازی کردوون و زۆربه‌ی شانه تیرۆریستیه‌کانی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاندونه‌ته‌وه.