ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه یازده‌ی ئه‌م مانگه‌ی ئاب، له‌شاری كوت ئاهه‌نگێكی به‌كۆمه‌ڵی هاوسه‌رگیری سازكرا، که 50 بوك و زاوای خاوه‌ن داهاتی سنووردار تیایدا به‌شدار بوون و دیاریه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت دكتۆر نوری مالیكییان پێشكه‌ش كران.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ماجید عه‌لی عه‌سكه‌ر گووتی، "ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌م شاری كوت ئاهه‌نگێكی به‌كۆمه‌ڵی هاوسه‌رگیری به‌خۆوه بینی، 50 بوك و زاوای خاوه‌ن داهاتی سنووردار له پارێزگادا، ئه‌وانه‌ی پێویستیه‌كانی داواكراوی هاوسه‌رگیریان بۆ جێبه‌جێ ناكرێت به‌هۆی سه‌ختی بارودۆخی بژێوی، به‌شداریان تێدا كرد".
ئه‌و به‌رده‌وام بوو و گووتی، "هاوسه‌رگیران كه ژماره‌یان 50 كه‌س بوو، دیاریه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت نوری مالیكیان پێشكه‌ش كرا".
ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه "هه‌موو بوك و زاوایه‌ك تاقمی ژوورێكی نووستنی بۆ دابین كراوه به ته‌واوه‌تی كه‌لوپه‌له‌كانیه‌وه، له‌گه‌ڵ مافورێكی سه‌ر زه‌وی و پانكه‌یه‌ك و زۆپایه‌كی نه‌وتی، له‌گه‌ڵ بڕه‌پاره‌ی 200 هه‌زار دینار. وێڕای دابینكردنی پاره‌ی هه‌موو پێداویستیه‌كانی سازكردنی ئاهه‌نگی به‌كۆمه‌ڵیش كه له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوخۆ له‌كوت ساز كرا".
ڕوونیشی كرده‌وه كه "ئه‌وه یه‌كه‌م پۆلی هاوسه‌رگیری به‌كۆمه‌ڵه كه ئه‌مساڵ ئاهه‌نگیان بۆ ساز بكرێت، له‌نێوان به‌شداربوانیش ژماره‌یه‌ك بوك و زاوای كه‌سوكاری شه‌هیدانی تێدابوون، له‌وانه‌یه به‌ر له‌كۆتایی ئه‌م ساڵ ئاهه‌نگ بۆ پۆلێكی تریش ڕێکبخرێت".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه جه‌عفه‌ر ئه‌حمه‌د كه یه‌كێك بوو له زاوا تازه‌كان گووتی "ئه‌و بوك و زاوایانه‌ی له‌و ئاهه‌نگه به‌كۆمه‌ڵه‌دا به‌شدار بوون، هه‌موویان داهاتیان سنوورداره و ئه‌سته‌م بوو بتوانن پێویستیه‌كانی هاوسه‌رگیری جێبه‌جێ بكه‌ن به‌هۆی بارودۆخی بژێویان، به‌ڵام ئه‌و ئاوڕدانه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت زۆر كارا و هانده‌ر بوو بۆ هاوسه‌رگیریان".
گووتیشی، "له‌وده‌مانه‌دا هاوسه‌رگیری زۆر قورس بووه، له‌ده‌ره‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ سه‌باره‌ت به ژووری خه‌وتن و كه‌لوپه‌له پێویسته‌كانی تر بۆ هاوسه‌رگیری. زۆر ئه‌سته‌مه لاوێكی بێ كار بتوانێت ده‌سته‌به‌ریان بكات، وه‌كو زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی دیاری سه‌رۆكی حكومه‌تیان وه‌رگرت".
حه‌یده‌ر سه‌لمانی زاوا و هاوسه‌ره‌كه‌ی زه‌هرا عه‌بد ئه‌و ئاوڕدانه‌وه‌یان به‌رز نرخاند، "چونكه هانده‌رێكی به‌هێز بوو بۆ هاوسه‌رگیریان، دوای ئه‌وه‌ی كه كاتێكی زۆر به‌سه‌ر ده‌زگیراندارێتییان تێپه‌ڕیبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانده‌توانی پێداویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كان ئاماده بكه‌ن".
گووتییشی، "ئومێده‌وارین حكومه‌تی خۆجێیی له‌پارێزگادا گرنگی به پڕوۆژه‌ی هاوسه‌رگیری به‌كۆمه‌ڵ بدات، به‌ومه‌رجه‌ی چڕبكرێته‌وه بۆ توێژی لاوه نه‌داره‌كان و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان، یا له‌ڕێگای به‌خشینی قه‌رزی شیاو و به‌شی پێویستیه‌كانی هاوسه‌رگیری بكات، یا دابینكردنی پێویستیه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه".
هیبه ڕه‌حیمی بووك گووتی "ئه‌و شته‌ی كه له‌و ئاهه‌نگه‌دا جوانه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی بوك و زاوایه‌كانه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌و جۆره ڕازاوه‌یه ئاهه‌نگ بگێڕن"، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه "زۆربه‌ی به‌شداربووان له‌و ئاهه‌نگه‌دا نه‌یانده‌توانی ئێستا هاوسه‌رگیری ببه‌ستن ئه‌گه‌ر پێویتسیه‌كانیان به‌خۆڕایی بۆ دابین نه‌كرابایه، له‌وانه‌ش ژووری خه‌وتن و هه‌موو ئه‌و پێویستیانه‌ی بۆیان ده‌سته‌به‌ر كراون".
له‌هه‌مان كاتیش‌دا هاوسه‌ره‌كه‌ی محه‌مه‌د نه‌عیم گووتی، "هه‌میشه یادی ئه‌و ڕۆژه ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌گه‌ڵ بوك و زاوایه‌كانی دیكه‌یان كۆكردینه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵێنێكی له‌و جۆره‌مان هه‌بووبێت، ئه‌م ڕۆژه بۆنه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ خۆشی و ئاهه‌نگگێڕان، هه‌ر ده‌بێت سوپاسی حكومه‌تیش بكه‌ین بۆ ئه‌و پشتیوانیه‌ی كه پێشكه‌ش به‌و پڕۆژه گرنگه‌ی كرد سه‌باره‌ت به لاوه كچ و كوڕه‌كان، به‌تایبه‌تیش كه‌مده‌رامه‌ته‌كان".
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





به خوا هه‌ر باشه که حکومه‌ت بایه‌خ به گه‌نجان ده‌دات.
سڵاوتان لێبێت... بێگومان شتێکی زۆر جوانه و دواکارم له هه‌مووان که هانی هاوسه‌رگیری به‌کۆمه‌ڵ بده‌ن و ده‌ستی یارمه‌تی بۆ درێژ بکه‌ن.
خوایه ئاسایش و ئارامی و زه‌ماوه‌نده‌کانیان بۆ بگێڕیته‌وه و وڵاته‌که‌یان پارێزراو بکه‌یت تا ڕۆژی قیامه‌ت، خوایه ئاشتیان بکه‌یته‌وه له‌گه‌ڵ یه‌ك و ڕیزه‌کانیان یه‌کبخه‌یت، و هه‌رده‌م بۆ پێشه‌وه ئه‌ی گه‌لی عێراق.