وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕۆژی یه‌كشه‌م 24 ئه‌و مانگه‌ی ئاب، ڤیستیڤاڵی وێژه‌یی په‌روه‌رده‌یی، "یه‌كه‌م ڤیستیڤاڵی مامۆستای وێژه‌یی"، بۆ شیعر و خیتابه و چیرۆك ڕێكخست، كه سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت به به‌شداری چه‌ند وێژهوانێك، نوێنه‌رایه‌تی پارێزگاكانی به‌سرا، ناسریه، عیماره و سه‌ماوه‌دا ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ پارێزگای واسیتیش كه میوانداری ڤیستیڤاڵه‌كه‌ی كردووه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ڤیستیڤاڵه‌كه، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌ره‌ی گشتی په‌روه‌رده‌ی واسیت، جومعه ناسر گوتی ڕێكخستنی ڤیستیڤاڵی وێژه‌یی په‌روه‌رده‌یی "ڤیستیڤاڵه‌كه‌ی مامۆستایی وێژه‌یی" له‌لایه‌ن بهڕێوهرهبهرایهتی چالاكی قوتابخانه‌كان له وه‌زراه‌تی په‌روه‌رده، له‌چوارچێوه‌ی ڕێنوێنیه‌كانی وه‌زراه‌ت دێت بۆ گه‌شاندنه‌وه‌ی پشكۆی وێژه به‌هه‌موو لقه‌كانیه‌وه له‌ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده‌یی له‌سه‌رتاپای وڵات‌دا.
گوتیشی 33 وێژه‌وان لهوێژهوانه په‌روه‌رده‌ییه‌كان له پارێزگاكانی به‌سرا، ناسریه، عیماره و سه‌ماوه، له‌گه‌ڵ پارێزگای واست، پێشبڕكێ له‌سه‌ر سێ هونه‌ری وێژه‌ییدا ده‌كه‌ن، ئه‌ویش شیعر و خیتابه و چیرۆكن. ئینجا لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه پێكهێنراوه، ده‌قه براوه‌كان له ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا ده‌سنیشان ده‌كه‌ن و دواتر ڕێز له‌خاوه‌نه‌كانیان ده‌گیرێت". ڕوونیشی كرده‌وه كه به‌شداریكردن له ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا قۆرخكراوه له نێوان وانه‌بێژ و مامۆستا و كارمه‌ندان كه‌رتی په‌روه‌رده، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ناویان هاتووه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه دكتۆره ساجیده عه‌زیز به‌پرسی كاروباری وێژه‌یی و ڕۆشنبیری له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڤیستیڤاڵ گوتی ڕێكخستنی ڤیستیڤاڵی مامۆستای وێژه‌یی یه‌كه‌م، له‌چوارجێوه‌ی پلانی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌ت بۆ پشتگیریكردنی چالاكیه ڕۆشنبیریهكانه، ئه‌مه‌ش وێستگه‌یه‌ك پێكده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌ره وێژه‌ییه‌كان له ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كانی پارێزگا بخوێندرێنه‌وه، بۆ سوودوهرگتن له ئه‌زموون و شاره‌زایی و ئاڵوگۆڕگردنی ئه‌زموونه‌كان له‌نێوان خۆیاندا.
گوتیشی هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی په‌روه‌رده له پارێزگاكانی باشوور مافی به‌شداریكردنیان له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا هه‌یه به كۆی سێ به‌شداربوو بۆ هه‌ر بوارێك له‌و سێ بواره وێژهییهدا، شیعر و چیرۆك و خیتابه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بۆ وێژه‌وانه ئاره‌زوومه‌نده به‌شداربووه‌كان له ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌دات". ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه حه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زاره‌ت ڤیستیڤاڵی یه‌كه‌می وێژه‌یی بۆ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باكوور ڕێكخست. هه‌روه‌ها ڤیستیڤاڵێكی هاوشێوه له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا بۆ پارێزگاكانی فوراتی ناوه‌ڕاست ڕێكده‌خرێت". ڕوونیشی كرده‌وه كه وه‌زاره‌ت لیژنه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌نێوان بژارده ڕۆشنبیره‌كان پێكهێناوه بۆ ده‌ستنیشانكردنی هه‌ر سێ براوه‌كان له شیعر و خیتابه و چیرۆكدا. پاشان خه‌ڵاتی دارایی به‌نرخ ئاماده‌كراون و وه‌زاره‌ت پێشكه‌ش به براوه‌ی پله‌كانی یه‌كه‌می ده‌كات بۆ هه‌ر بوارێك له بواره‌كانی وێژه‌دا، بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌كیش كه ڤیستیڤاڵه‌كه‌ی تێدا ڕێكده‌خرێت.
شاعیر عه‌بدولجه‌بار بیجای كه سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ییه له پارێزگای موسه‌ننا گوتی به‌شداریكردن له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا تام و چێژێك بهچالاكیهكانی قوتابخانه‌كان ده‌به‌خشێت، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه ڕۆشنبیری و وێژه‌ییه‌كانی قوتابخانه‌كانی هه‌ر پارێزگایه‌كیش له‌پارێزگاكانی به‌شداربوو له ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كات.
بیجای ئومێدی خواست كه ڕێكخستنی ڤیستیڤاڵه‌كه له‌كاتێكی تر بوایه، به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رما له‌ماوه‌ی مانگی ئابدا، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر كه‌می به‌شداربووان له‌پارێزگاكانی تردا، به‌تایبه‌تیش كه به‌ته‌مه‌نداچوو له‌نێوانیاندا هه‌ن و ده‌رفه‌تی ئاماده‌بوونیان نه‌بووه بگه‌نه پارێزگای واسیت و به‌شداری له ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا بكه‌ن.
به‌ڵام غه‌نی عه‌بدولجه‌باری شاعیر كه ئه‌ویش سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ییه له پارێزگای واسیت، پێی وابوو ڕێكخستنی ئه‌و جۆره ڤیستیڤاڵانه ده‌رفه‌تی گونجاون بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی تیرۆر، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرایه له‌سه‌ر بوونی شێوه‌یه‌ك له سه‌قامگیری ئاسایش له هه‌رسێ پارێزگاكانی باشووردا، كه ده‌نگی شیعر له‌و سێ پارێزگایه‌دا وه‌پێش ده‌نگه‌كانی تر ده‌كه‌وێته‌وه له‌ڕێگای ڤیستیڤاڵه وێژه‌یی و هونهریهكاندا، كه ئه‌و سێ پارێزگایه به‌رده‌وام به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن"، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه به‌شداربوون له ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا مه‌به‌ستێكی بنه‌ڕه‌تییه بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به قۆناغه‌كانی كۆتایی.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





سڵاوتان لێبێت، وریابن له ده‌ستی سزای ئه‌و و ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ین بۆ به‌رهه‌مهێنان و ئاوه‌دانکردنه‌وه بۆ هه‌مووان چاکتر ده‌بوو و به هه‌موو تواناتان هه‌وڵی بۆ بده‌ن و له کۆتاییدا ڕه‌مه‌زانتان پیرۆز.