هه‌فته‌ی رابردوو له پارێزگای نه‌جه‌ف "فێستیڤاڵی جه‌واهیری داهێنه‌ری یه‌که‌م" سازدرا به‌هاوکاری له‌نێوان مونته‌دای جه‌واهیری له کۆلێژی ئاداب له زانکۆی کوفه که ساڵی رابردوو دامه‌زرا، و ماڵی شیعر له نه‌جه‌فدا.
له فێستیڤاڵه‌که‌دا 30 شاعیر و ئه‌دیب له نه‌جه‌ف و پارێزگاکانی تره‌وه به‌شداربوون به چه‌ندین هه‌ڵبه‌ست که به‌سه‌ر جه‌واهیری و داهێنانه شیعری و ئه‌ده‌بیه‌که‌یدا هه‌ڵدرابوون، سه‌ره‌ڕای ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانکۆی کوفه و بایه‌خداران به بواره‌کانی شیعر و ئه‌ده‌ب.
دکتۆر عه‌لی خالیدی مامۆستا له کۆلێژی ئاداب و به‌ڕێوه‌به‌ری مونته‌دای 'ئه‌لجه‌واهیری' جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئامانجی فێستیڤاڵه‌که بریتیه له "رێزلێنان له شاعیری یه‌که‌می عه‌ره‌ب محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیری،" ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که "حاڵه‌تێکی بۆشایی ئاشکرا هه‌یه له‌نێوان جه‌واهیری و ئه‌و شاره‌ی که تیایدا له دایك بووه".
هه‌روه‌ها وتی که "جه‌واهیری پاش ئه‌وه‌ی که به درێژایی سه‌ده‌یه‌ك جوانترین شیعری عه‌ره‌بی پێشکه‌ش کرد له چه‌رخی نوێ‌دا شایه‌نی گه‌لێك له‌مه زیاتره،" شاعیره‌که‌ی وا وه‌سف کرد که "شاعیری یه‌که‌می عێراق و عه‌ره‌ب و شاعیری مرۆڤایه‌تییه."
شاعیر عادل به‌سیسی جه‌واهیری وا شێوه‌ناسکرد که "شاعیرێکی مه‌زنه که سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی داهێنانی شیعری کۆکردۆته‌وه و به شیاوی نازناوی گه‌وره شاعیری عه‌ره‌بی به‌ده‌ستهێناوه،" و داوای "نواندنی قه‌دری زیاتری کرد به‌رامبه‌ر ئه‌م شاعیره گه‌وره‌یه له‌لایه‌ن شاره‌که‌ی و وڵاته‌که‌ی و سه‌رجه‌م عه‌ربه‌وه".
شایه‌نی باسه که شاعیر محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیری که سه‌ر به خێزانی 'ئال ئه‌لجه‌واهیری' دێرینه له نه‌جه‌ف له بیست و شه‌شی ته‌مموزی ساڵی 1899دا له‌دایك بووه و له دیمه‌شق له بیست و حه‌وتی ته‌موزی ساڵی 1997دا کۆچێ دوایی کردووه، پاش گه‌شتێك که سه‌ده‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت و ساڵانێکی زۆر که له تاراوگه به‌سه‌ری بردووه، که درێژترینیان له پراگی پایته‌ختی کۆماری چیك بووه، جه‌واهیری ژماره‌یه‌ك له دیوانی شیعری ده‌رکردووه و نازناوی شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی لێنراوه.
جه‌واهیری کوڕی یه‌کێك له پیاوه ناسراوه ئاینیه‌کان بووه له نه‌جه‌ف به په‌روه‌رده‌یه‌کی ئاینی پارێزه‌ر په‌روه‌رده کراوه به‌ڵام پاشتر له‌و عه‌مامه‌یه یاخی ده‌بێت که بۆ زیاتر له 30 ساڵ هه‌ڵگری بوو و رێگه‌یه‌کی جیاواز هه‌ڵبژێرت هه‌تا کۆتایی ژیانی.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





جێگه‌ی سه‌رسووڕمان نیه که مه‌زنێکی تر له نه‌جه‌ف له دایك ببێت و بچێته ڕیزی چه‌ندین له مه‌زنه‌کانی تر که ڕۆڵی پێشه‌نگیان له بواری فیقهه و ئه‌ده‌ب و شیعردا گێڕاوه. به‌ڵام شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب خسڵه‌تێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه که بریتیه له به‌هێزیی شیعره‌کانی و سه‌لیقه و هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ریی و به موته‌نه‌بیی عه‌ره‌ب ناوده‌برێت، ئه‌گه‌ر له ئه‌و چاکتریش نه‌بێت. به‌ڵام یه‌کێك له شته سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کانی ڕۆژگار ئه‌وه‌یه که ئه‌م که‌سه مه‌زنه له لایه‌ن که‌سێکی سه‌قه‌ته‌وه دژایه‌تیی کراوه که گه‌راج و چاخانه‌کانی هه‌تیوبازانی کردبووه په‌ناگا و، به ڕێکه‌وت و به یارمه‌تی ئاغا زایۆنییه‌کانی توانیی ببێته که‌سی یه‌که‌م له عێراقدا و له سه‌رده‌می ئه‌ودا خوێن له سه‌رتاپای عێراق ده‌ڕژا و له دژی ئه‌دیبان و زانایان ده‌جه‌نگی و، ده‌به‌نگان و نه‌فامانی له خۆی کۆکرده‌وه و ناپه‌سه‌ندترین کار که کردی بریتی‌بوو له سه‌ندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه له شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب، که هه‌موو سوچێکی جیهان ئاواته‌خواز بوو که‌سێکی وه‌کو جه‌واهیری هه‌بێت. هیوادارم که بایه‌خ به ئه‌م لایه‌نه و لایه‌نه‌کانی تری بده‌ن چونکه هه‌موو عێراقی و عه‌ره‌بێك ده‌یه‌وێت له ڕاستییه‌کان تێبگات، نه‌ك وه‌کو ئه‌وه‌ی که قه‌ومه‌چییه‌کان ده‌یانه‌وێت پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ بکه‌ن. خۆزگه ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆنراوه مه‌زنه‌تان له لایه بۆ منی بنێرن که له کۆپله‌یه‌کیدا ده‌ڵێت: سل مضجعك يا ابن الخنا أانت عربي ام انا (له دایکت بپرسه ئه‌ی ناکه‌س به‌چه ئایا تۆ عه‌ره‌بیت یان من) و، سوپاس.