ڕۆژی شه‌ممه 23ی ئه‌و مانگه‌ی ئاب، و له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی کوردی، دامه‌زراندنی زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له سلێمانی ڕاگه‌یاندرا که پێگه‌که‌ی ده‌که‌وێته قه‌زای قه‌ره‌داغ، 40 کم باشووری سلێمانی. ئه‌مه‌و زانکۆکه سه‌ره‌تا له کۆلیژه‌کانی زانست به‌شی (IT)، هونه‌ره‌کان، زانسته ڕامیارییه‌کان، زمان و وه‌رگێڕان پێکدێت.
به‌رپرسی ده‌سته‌ی ئه‌نجومه‌نی زانکۆ و خاوه‌نی ئیمتیاز، به‌ڕیز عه‌لی قه‌ره‌داغی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا که‌له هۆڵی مۆنالیزا له ناوچه‌ی سه‌رچناری گه‌شتیاری به‌م بۆنه‌یه‌وه گیرا، گووتی که "زانکۆکه گشت ڕه‌زامه‌ندیه فه‌رمیه‌کانی له حکومه‌تی هه‌رێم به‌ده‌ستهێناوه بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و زانکۆیه که ده‌بێته سه‌کۆیه‌ك بۆ سودوه‌رگرتن له وزه‌ی مرۆیی له عێراق و هه‌رێمی کوردی‌دا، هه‌روه‌ها سوودوه‌رگرتن له ئه‌و فاکته‌ر و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی مرۆڤ له‌م وڵاته‌دا هه‌یه‌تی وه‌ك ڕه‌سه‌نی شارستانیه‌ت و توانست و کارامه‌یی دیار".
قه‌ره‌داغی ڕوونیکرده‌وه که "ئه‌و توانسته مه‌زنانه‌ی مرۆڤ له‌م نیشتمانه‌دا هه‌یه‌تی ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ره‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه و داهێنان به‌کارهێنرابا ئه‌وا وریابوونه‌وه و ڕاپه‌ڕینێکی ڕاسته‌قینه له وڵاتمان ده‌هاته ئاراوه"، به‌رده‌وام بوو "ئه‌مه‌ش ئامانجی دامه‌زراندنی ئه‌م زانکۆیه‌یه که هه‌رگیز سیاسی و سه‌ر به‌لایه‌نێکی سیاسی نابێت"، به‌دووپاتکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی زانکۆکه قوتابیان به‌گوێره‌ی مه‌رج و پێوه‌ره زانستیه‌کانی زانکۆکه و کۆی نمره‌ی قوتابیه‌کان له پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی، وه‌رده‌گرێت، به‌رامبه‌ر به بڕه پاره‌یه‌کی مانابه‌خش، که له‌دوایدا داهاته‌که‌ی بۆ په‌ره‌پیدانی زانکۆکه سوودی لێوه‌رده‌گیرێت".
قه‌ره‌داغی هه‌روه‌ها گووتی "له قۆناغی یه‌که‌می خوێندندا، زانکۆکه له کۆلیژه‌کانی زانست به‌شی (IT)، کۆلیژی هونه‌ره‌کان، زانسته ڕامیارییه‌کان، زمان و وه‌رگێڕان پێکدێت"، دووپاتیشی کرده‌وه که "زانکۆکه سوورده‌بێت له‌سه‌ر پاراستنی نمونه‌یی و ئاست به‌رزی به‌گوێره‌ی توانا له‌لایه‌نی پرۆگرام و فه‌راهه‌مکردنی خزمه‌تگوزاریه زانستیه‌کان و هه‌نگاونان هاوشانی پێشکه‌وتنه‌کانی بواری ته‌کنه‌لۆجیا و سوود وه‌رگرتن لێیان و دۆڵه‌مه‌ندکردنی به باشترین توانسته زانستیه‌کان".
قه‌ره‌داغی له درێژه‌ی باسه‌کانیدا، شیکاری دروشمی زانکۆکه‌ی خسته ڕوو که پێكدێت له ڕه‌نگه‌کانی زه‌رد، که نماینده‌ی وێنه‌ی ڕۆژه له‌سه‌ر ئاڵای هه‌رێمی کوردی‌دا، و ڕه‌نگی شین، که ڕه‌نگی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه، و له‌ناوه‌ندی دروشمه‌که‌شدا وشه‌ی "بخوێنه" ده‌که‌وێته به‌رچاو که یه‌که‌م وشه‌ی یه‌که‌م سوره‌ته که بۆ په‌یامبه‌ر محه‌مه‌د کوڕی عه‌بدوڵا (د.خ) دابه‌زیوه.
له‌کۆتایی قسه‌کانی بۆ ڕۆژنامه‌وانه‌کان، به‌رپرسی ده‌سته‌ی ئه‌نجومه‌نی زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی گووتی "به‌ر له پێنج ساڵ هه‌نگاوی یه‌که‌ممان له‌مه‌ڕ دامه‌زراندنی زانکۆکه هه‌ڵهێنا، ئه‌وه ئه‌مساڵیش ده‌ست به وه‌رگرتنی قوتابیان ده‌که‌ین له زانکۆکه‌مان"، دووپاتیکرده‌وه که "ده‌سته‌ی ئه‌نجومه‌نی زانکۆ ئێستا له‌هه‌وڵی بنیادنانی په‌یوه‌ندی و دروستکردنی پردی هاوکاریه له‌گه‌ڵ گشت دامه‌زراوه زانستی و پیشه‌ییه‌کان له ناو عێراقدا"، ئه‌وه‌شی زیاد کرد که "هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ سودوه‌رگرتن له زانکۆ و سه‌نته‌ره‌کانی توێژینه‌وه له ده‌ره‌وه‌دا".
ئه‌مه‌و ده‌سته‌ی ئه‌نجومه‌نی زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی پێکدێت له ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژ که ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی عێراق له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌نجومه‌نی زانکۆ که له نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و ڕاگری کۆلیژه‌کان و به‌ڕیوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌کان و شاره‌زایان پێکدێت ئه‌و ده‌سته‌یه‌ش سیاسه‌تی گشتی داده‌ڕێژێت و چاودێریکردنی ڕێڕه‌وی زانکۆکه ده‌گرێته ئه‌ستۆ، هاوکات له‌گه‌ڵ زانکۆ‌کان و به‌شه زانستیه‌کان و کارگێڕی زانکۆکه.
بێگومان له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، ژماره‌ی زانکۆ‌کان له پارێزگای سلێمانی به‌رزده‌بنه‌وه بۆ دوو زانکۆی ئه‌هلی سه‌ره‌ڕای زانکۆی ئه‌مریکی له عێراق که بنکه‌که‌ی له سلێمانیه.
جێی باسه، سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌نجومه‌نی زانکۆکه ده‌کات، و ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی له‌لایه‌ن به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵحه‌وه سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرێت، و سه‌رۆکی هه‌رێم ڕێزدار نیچیرڤان بارزانی ئه‌ندامی ڕه‌مزی زانکۆکه‌یه، و هه‌ر قوتابیه‌ك بڕی 9-10 هه‌زار دۆلار ده‌به‌خشێت له‌ساڵێکدا به‌رامبه‌ر به خوێندن له زانکۆکه که وانه‌کانی ته‌نها به زمانی ئینگلیزی ده‌بێت، ئه‌وه‌ش یه‌که‌م زانکۆی له‌م شێوه‌یه له مێژووی عێراقدا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌وه هه‌نگاوێکی چاکه بۆ پته‌وکردن و چه‌سپاندنی کاروانی زانستی له وڵات‌دا و سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌که‌ین که له سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا هاوکارییان کردووه. هه‌روه‌ها هیوادارین که هه‌نگاوی وه‌کو ئه‌مه بدرێت بۆ کردنه‌وه‌ی خوێندنی باڵای هاوشێوه‌ی ئه‌و خوێندنه سه‌ره‌تاییانه چونکه کۆمه‌ڵگا پێویستی به ئه‌و جۆره خوێندنانه‌ی باڵا هه‌یه. له‌گه‌ڵ ڕێز و سوپاسی زۆرمدا. ئه‌ندازیاری کۆمپیوته‌ر زه‌ید ڕه‌عد سابیر.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ئه‌وه هه‌نگاوێکی چاکه و سوپاستان ده‌که‌م. من کچه خوێندکارێکی پۆلی شه‌شه‌مم و تێکڕای نومره‌کانم بریتیه له 63 و هیوادارم که له ئه‌م زانکۆیه وه‌ربگیرێم.