دوای ئه‌وه‌ی سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی ڕژێمی پێشوو بوونه هۆی سه‌پاندنی سزای نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر عێراقدا که له کۆتاییدا بوونه هۆی به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی بۆ ڕووخانی ئه‌و ڕژێمه سته‌مکاره، ئێستا حکومه‌تی عێراقی له هه‌وڵی ده‌رچووندایه له ژێر ڕکێفی ئه‌و سزایانه له ڕێگای گرتنه‌به‌ری کۆمه‌ڵێك کارڕایی و هه‌نگاوی سیاسی‌دا، ئه‌مه‌ش کارێکه بۆی هه‌یه شکۆمه‌ندی ته‌واوه‌تی بۆ حکومه‌ت به‌دیبێنێت له‌سه‌ر گشت ئاست و به‌شه‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراقی و مامه‌ڵه‌کردنی ده‌ره‌کیدا.
ئه‌ڵبه‌ته له‌و لایه‌نه گرنگانه‌ی که حکومه‌تی عێراق دانوستان له باره‌یه‌وه ده‌کات بۆ گه‌یشتن به ئامانجه گه‌ره‌که‌کان، داڕشتن و نیگار‌کێشانی شێواز و سروشتی په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌کاندا له عێراق، هاوکات له‌گه‌ڵ باری یاسایی پێویست بۆ مانه‌وه‌یان، به‌تایبه‌تی له‌کاتێکدا پێویستی ئێستای وڵات به‌و هێزانه، به‌تایبه‌تیش هێزه ئه‌مریکیه‌کان، کارێکی گرنگه به‌لای حکومه‌تی عێراقیه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه و ده‌زگا سه‌ربازیه‌کان به‌شێکن له کۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌یی که هێشتا له قۆناغی دروست بوون و بنیاتناندان و وڵات ئێستا چه‌ندین قۆناغی له‌به‌رده‌مه تاوه‌کو بتوانێت گشت به‌رپرسیارێتیه‌کانی ئاسایش بگرێته ئه‌ستۆ، لێره‌وه پێویستی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له عێراق به‌ڕوونی به‌ده‌رده‌که‌وێت.
بێگومان لایه‌نی ئه‌مریکی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه تێگه‌یشتنێکی ئاشکرای بۆ ئه‌و باره پێشانداوه و ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی، به‌ڵام چۆنیه‌تی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بڕگه‌یه‌که که لایه‌نی عێراقی و به‌رامبه‌ره ئه‌مریکیه‌که‌ی تاوه‌کو ئێستا گفتوگۆی له باره‌یه‌وه ده‌که‌ن، له‌م پێودانگه‌شه‌وه، دکتۆر عه‌لی ده‌باغ، وته‌بێژ به‌ناوی حکومه‌تی عێراق له میانی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا که له حه‌ڤده‌ی ئه‌و مانگه‌ی ئابدا گرتی و مه‌وتنیش تیایدا ئاماده‌بوو، ڕایگه‌یاند که لایه‌نی ئه‌مریکی له میانی دانوستانه‌کان له‌باره‌ی ڕێککه‌وتنی درێژخایه‌ندا هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تێکی کار ده‌دات بۆ هێزه‌کانی له عێراقدا به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌لایه‌ن تیرۆریست و میلیشیاته‌کانه‌وه ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، جۆره مۆڵه‌تێك که ئازادی جوڵه و به‌رگری له‌خۆکردن بۆ هێزه‌کانی فه‌راهه‌مبکات.
ده‌باغ هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوونی دانوستانه‌کانی له نێوان هه‌ردوولادا دووباتکرده‌وه به‌سه‌رنج کێشان بۆ پابه‌ندبوونی حکومه‌تی عێراقی به هه‌ندێك ڕێژه‌ی نه‌گۆڕی ڕاگه‌یاندراو که ده‌سته‌ی دانوستانی عێراقی مکوڕن له‌سه‌ریان، له‌و ڕێژه نه‌گۆڕانه‌شدا پاراستنی شکۆمه‌ندی عێراق و سه‌روه‌ری گه‌له‌که‌ی هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه باڵاکان له سه‌رووی لیستی داواکارییه‌کانن که ده‌بێت له هه‌موو خاڵ و بڕگه‌یه‌کی ئه‌و ڕێککه‌وتنه پێشنیارکراوه‌دا له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریکی ڕه‌چاوبکرێن. ده‌باغ هه‌روه‌ها ڕوونیکرده‌وه که ڕێککه‌وتنی پێشنیازکراو ملکه‌چ ده‌بێت بۆ کارڕاییه‌کانی ده‌ستوور که حکومه‌تی عێراق پێوه‌ی به‌نده و بریتیه له به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌روه‌ها ڕه‌زامه‌ندی قه‌واره سیاسییه‌کان و هه‌موو حیزبه‌کان له ڕێگای ئه‌نجومه‌نی سیاسی ئاسایشی نیشتمانیه‌وه.
وته‌بێژ به‌ناوی حکومه‌تی عێراقی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد که بوونی هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌کان له عێراق به‌گوێره‌ی ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی عێراقی و حکومه‌تی عێراقیه، و هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك یاخود به‌ئامانجکردنێکی ئه‌و هێزانه ده‌چێته نێو بازنه‌ی تیرۆر و ڕکێفی له‌یاسا لاداندا، و گووتی که حکومه‌تی عێراقی پابه‌نده به پیاده‌کردن و سه‌پاندنی سزای یاسایی به‌سه‌ر هه‌ر که‌سێکدا هه‌وڵ بۆ پێشێلکردنی ئه‌و یاسایانه بدات.
بێگومان ده‌ربازبوون و ده‌رچوونی عێراق له به‌ندی حه‌وته‌می نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ کۆتایی ئه‌مساڵدا هاوکات له‌گه‌ڵ ڕێکخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له نێوان عێراق و هێزه ئه‌مریکیه‌کاندا بۆی هه‌یه گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری و شکۆمه‌ندی سه‌رتاسه‌ری بۆ عێراقییه‌کان فه‌راهه‌مبکات له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی و سروشتییان بۆ نێو ڕیزی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی کۆتای لاپه‌ڕه‌یه‌کی پڕ له ئازار له مێژووی عێراقدا ڕابگه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ له‌بیرکردنی ئاکامه‌کانی سیاسه‌ته چه‌وته سه‌ره‌ونخونه‌کانی ڕژێمی پێشوو.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
هیچ خوایه‌ك جگه له ئه‌ڵا بوونی نیه و موحه‌مه‌د په‌یامبه‌ری خوای گه‌وره‌یه.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ئه‌مه قسه‌یه‌کی زۆر جوانه.