ده‌سته‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تی به كۆمپانیایه‌كی وه‌به‌رهێنانی جیهانی به‌خشی، كه ناوی ئاشكرا نه‌كرد، بۆ بیناكردنی هۆتێلێكی پله یه‌ك له ناوچه‌ی عه‌تیفییه‌ی باشووری پێته‌خت، بۆ پێشوازیكردن له میوانانی مه‌زارگه‌ی كازمییه. ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی مانگی ڕابردووش مۆڵه‌تی دایه كۆمپانیایه‌كی جیهانی تر بۆ بیناكردنی هۆتێلی ڕافیده‌ین له دووڕیانی زه‌یتوون له گه‌ڕه‌كی حارسییه‌دا، وێڕای ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی تر كه دوای سه‌قامگیربوونی بارودۆخی ئاسایشی عێراق بۆهاتنه ناو عێراق ڕیزیان به‌ستووه.
ئه‌حمه‌د ڕه‌زا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌ی بۆ (مه‌وتنی) دووپات كرده‌وه، ئاماژه‌شی به‌و ده‌سته‌یه كرد كه‌له كانونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری ساڵی ڕابردوودا پێكهێنرا، و لێكۆڵینه‌وه له ژماره‌یه‌كی زۆری پڕۆژه ده‌كات كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كۆمپانیاوه به‌مه‌به‌ستی وه‌به‌رێهنان له چه‌ندین كه‌رت و پانتایی جیاوازی عێراقدا پێشكه‌ش كراون.
ڕه‌زا گووتی ده‌سته ڕه‌زامه‌ندی پیشانداوه له‌سه‌ر مۆڵه‌تێكی تر بۆ بیناكردنی مۆلێكی (بازاڕێکی) بازرگانی گه‌وره له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدادا، كه 85 فرۆشگای بازرگانی تێدا ده‌بێت، ئه‌مه جگه له ده‌رکردنی ڕه‌زامه‌ندی بۆ ده‌ستپێکردن به پڕۆژه‌ی بنیاتنانی شاری نه‌جه‌فی نوێ که 36 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی خزمه‌تگوزاری و كاتبه‌سه‌ربردن و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه له‌خۆ ده‌گرێت. ئاماژه‌شی به بوونی پڕۆژه‌ی تریش كرد كه ئێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان له‌لایه‌ن به‌شه‌كانی یاسایی و ئابووری ده‌سته، بۆ ده‌ستنیشانكردنی پێگه‌ی یاسایی و سووده ئابوورییه‌كان له دروستكردنیدا. پێداگریشی كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌سته كار له‌سه‌ر ده‌ركردنی مۆڵه‌ت ده‌كات بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه سوودیان بۆ عێراق و بۆ داهاتووی ده‌بێت، وێڕای سوودگه‌یاندن به عێراقیه‌كان.
ڕه‌زا گووتی، "نموونه‌ی ئه‌و پڕۆژانه بۆی هه‌یه ده‌رفه‌تی كار بۆ كرێكاری عێراقی ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌تایبه‌تش كه ده‌سته كارپێكردنی عێراقیه‌كان به‌ڕێژه‌ی 100% ده‌كاته مه‌رج، بێجگه له حاڵه‌تی نه‌بوونی ئه‌و پسپۆریه‌ی كه له‌عێراقدا ده‌ست نه‌كه‌وێت، ئه‌و كاته كێشه نیه پێشوازی له بیانیان بكرێت و ئه‌و تایبه‌تیانه‌شیان پێ ببه‌خشرێت كه شایه‌نیانه".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان سه‌رنجی ڕ‌اكێشا بۆ ئه‌وه‌ی كه داهاتووی عێراق مژده‌ی خێر ده‌به‌خشێت، له‌ده‌ره‌نجامی خاوه‌ندارێتی بۆ سامانێكی زۆر، كه‌خۆی له خاوه‌ندارێتی یه‌ده‌گێكی نه‌وتیدا ده‌بینێته‌وه كه ده‌گاته 22% ی یه‌ده‌گی جیهانی، وێڕای سامانی غازی سروشتی كه به ڕێژه‌ی 250 تریلیۆن مه‌تری چوارگۆشه ده‌قه‌بڵێنرێت، هه‌موو ئه‌وه‌ش كه له هاوكێشه نه‌وتیه‌كاندا پێكی ده‌هێنێت. ئه‌مه بێجگه له بڕێكی زۆر گه‌وره‌ی گۆگرد و مس و كانه‌كانی تر. هه‌روه‌ها كه‌رتی كشتوكاڵ گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له عێراقدا، چونكه سه‌رزه‌وی عێراق له باكووره‌وه تا باشوور به خاکێکی به‌پیت ده‌ژمێردرێت به‌هۆی ئه‌و ئاوه‌ی كه هه‌ردوو ڕووباری دیجله و فورات ده‌سته‌به‌ری ده‌كه‌ن.
ڕه‌زا به‌رده‌وام بوو و گووتی عێراق داهاتوویه‌كی گه‌شتیاری گه‌وره‌ی هه‌یه، چونكه چه‌ند جۆری گه‌شتیاریمان هه‌ن له‌نێوان سروشتی و ئاینیدا. ئه‌وه‌ی كه عێراق هه‌یه‌تی له شوێنی گه‌شتیاری سروشتی بریتین له زێیه‌كانی به‌نداوی موسل، سه‌رسار، ساوه له سه‌ماوه، ڕه‌زازه له كه‌ربه‌لا، حه‌بانیه له ڕومادی، زۆ‌نگاوه‌كانی ناسریه و عیماره، كه ده‌كرێت بكرێنه سه‌یرانگای زۆر ڕازاوه و تا ئێستا وه‌به‌رنه‌هێنراون. بۆیه سه‌رنجیشی ڕ‌اكێشا بۆ ئه‌وه‌ی كه زۆ‌نگاوه‌كان له‌پلاندان بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان.
به‌ڵام گه‌شتیاری ئاینی كه له پارێزگای نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاوه ده‌ست پێده‌كات و به‌ئه‌عزه‌مییه و باب شێخ و سامه‌ڕا كۆتایی دێت، بۆی هه‌یه زیاتر له پێنج ملیۆن گه‌شتیار ڕابكێشێت، له‌هه‌ندێك قه‌بڵاندنیشدا ژماره‌ی گه‌شتیاران له عێراق ده‌گاته هه‌شت ملیۆن گه‌شتیار ئه‌گه‌ر بێت و هه‌موو شوێنه گه‌شتیاریه‌كان له‌عێراق پێشبخرێن، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه داواڕۆژێکی گه‌وره و ڕوون چاوه‌ڕێی عێراق ده‌كات.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
خوا گه‌وره‌یه، به ئومێدی ئاسووده‌یی و پێشکه‌وتن بۆ عێراق.
کاکه گیان با کاره‌با چاك بکه‌ن، ئوتێل و هه‌وارگه‌ی گه‌شتیارییمان ناوێت، گه‌رما بابوباپیری سووتاندین. بۆچی نایه‌ن وێستگه‌ی ئه‌نبار دروست بکه‌ن که به‌شی هه‌موو عێراق ده‌کات هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی که له ئه‌نباره؟ به‌سه تایه‌فه‌گه‌ریی گه‌رما ئێمه‌ی پڕووکاند.
سڵاوتان لێبێت برایانی به‌ڕێز، هیوادارم که ناسنامه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه نه سوننی و نه شیعی بێت، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌کانی عێراق و بێ ئاماژه‌کردن به پێشینه‌ی که‌سه‌کان و ڕه‌گه‌زیان. هه‌روه‌ها داواکردن له ئه‌وانه‌ی له عێراق به‌رپرسیارییان له ئه‌ستۆدایه که له گێڕان و یادکردنه‌وه‌ی ڕێوڕه‌سمه شیعییه‌کاندا زیاده‌ڕۆیی نه‌که‌ن چونکه بێ جیاوازیی ئینتیمایان کاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر هه‌موو عێراقییه‌کان هه‌یه. ئایا گرنگترین شت ئه‌مڕۆ بریتی نیه له گێڕانه‌وه‌ی عێراق بۆ باری ئاسایی خۆی و گێڕانه‌وه‌ی شکۆمه‌ندیی بۆ که‌سی عێراقی که بۆ وه‌رگرتنی ڤیزا له هه‌موو سنووره‌کاندا سووکایه‌تیی پێده‌کرێت، جا سنووره عه‌ره‌بییه‌کان یان غه‌یره عه‌ره‌بییه‌کان بێت. هه‌روه‌ها کارکردن بۆ گێڕانه‌وه‌ی عێراقییه‌کان به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه و به کردار و دابینکردنی چاکترین ئاستی بژێوویی بۆیان، چونکه ئه‌وه مافێکی خۆمانه به‌سه‌ر حکومه‌ته‌که‌مان و وڵاته‌که‌مانه‌وه. ئایا به‌س نیه که ساڵانی ته‌مه‌نمان به‌فیڕۆ داوه و ئێستا پێویستمان به هه‌موو شتێك هه‌یه (پێویسته سه‌رده‌می کێشه و قه‌یرانه‌کان به‌سه‌ربچێت). برایان لێمببوورن که درێژه‌م پێدا به‌ڵام دڵنیام که سنگ فراوانن و گوێ له ئێمه‌ی ساکاری دابڕاو له تاراوگه ڕاده‌گرن. هه‌زار سوپاس بۆ ئێوه و ببوورن ئه‌گه‌ر به بێ مه‌به‌ست دڵی هه‌رکه‌سێکم ڕه‌نجاندبێت.
به خوا سامانه‌کان هه‌موو بۆ ئوم ته‌یره‌ن و ئه‌وانه‌ی تر وه‌کو ئه‌وه‌ن که مێش میوانیان نه‌بێت.
بۆچی خه‌ڵك بۆ ناوچه‌کانی خۆیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه به‌ڵام هێشتا ئه‌و ناوچانه سه‌لامه‌ت و ئاسایش نین؟
سڵاو، ئێوه بیر له دواڕۆژێکی ڕۆشنی عێراق ده‌که‌نه‌وه و به‌های دراوی عێراقی گه‌شتۆته‌وه ئاستی جارانی و سوپاس.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





حه‌ز ده‌که‌م که له عێراق نیشته‌جێ ببم.