گومانله‌وه‌دا نییه که له‌و چه‌ند ساڵانه‌ی دواییدا ڕووه گه‌شه‌کانی شه‌وانی ڕه‌مه‌زان له زۆربه‌ی شه‌قامه‌کانی عێراق به‌گشتی و به‌غدای پێته‌خت به‌تایبه‌تی ونببوون، به‌هۆی خراپبوونی باری ئاسایش که هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ته چه‌کداره‌کان و میلیشیاکان، ئه‌مه‌ش هه‌زاره‌ها خێزانی به‌غدای ناچارکرد مانه‌وه‌یان له‌ماڵه‌وه به‌باشتر بزانن له‌ترسی سته‌م و دڕنده‌یی ئه‌و گروپانه.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ باره‌کان به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌که‌ونه به‌ر دیده‌کان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باشبوونی به‌رچاوی ڕه‌وشی ئاسایش و گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕه‌وتی ژیان بۆ باری ئاسایی و سروشتی هاوکات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی چڕی ئامراز و ده‌زگا ئاسایشییه‌کانی میری متمانه‌ی بۆ هاوڵاتیان و دانیشتوانی به‌غدا گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ ده‌ست به پراکتیزه‌کردنی ئه‌و نه‌ریته ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یان بکه‌نه‌وه که تایبه‌تن به مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، ئه‌مه‌ش به ڕوونی له جموجۆڵی بازاڕه‌کانی عێراقدا به‌ده‌رده‌که‌وێت به‌تایبه‌تیش ناوچه‌ی شۆریجه که به‌مدواییانه سه‌ردانێکی دیار و چڕی هاوڵاتیانی به‌خۆوه بینی به مه‌به‌ستی کڕینی که‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌کانی خۆئاماده‌کردن بۆ ڕۆژوگرتن له‌م مانگه پیرۆزه‌دا.
ئه‌ڵبه‌ته خۆئاماده‌کردنه‌کان خاوه‌ن چێشتخانه‌کانیشی گرتۆته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌بوحه‌یده‌ر خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌ك له ناوچه‌ی سه‌عدون ده‌ڵێت که ئه‌مساڵ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی تردا جیاوازی هه‌یه، کاتێك له دوو ساڵی ڕابردوودا که‌س نه‌یده‌توانی ده‌رگای چێشتخانه‌که‌ی به ڕووی کڕیاران بکاته‌وه بۆ پێشکه‌شکردنی ژه‌مێکی فتار(به‌ربانگ)ی به تام و چێژ بۆ به‌ڕۆژوان به‌هۆی قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ و خامۆشبوونی جوڵه له شه‌قامه‌کانی به‌غدادا زووبه‌زوو دوای کاتژمێره‌کانی نیوه‌ڕۆ له‌ترسی ڕووداوه‌کان و که‌وتنه نێو کێشه‌ی ئاسایش و ته‌قینه‌وه‌کان، ئه‌بو حه‌یده‌ر به‌رده‌وام بوو، ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ باری ئاسایش زۆر له‌بار و جێگیره و خاڵێکی پشکنینی سه‌ر به سوپای عێراقی که ناوچه‌که‌ی بۆ ئارامکردووین و بوونی تیرۆریسته‌کانی له ناوچه‌که‌دا هه‌تاهه‌تایه بنبڕکردوه ته‌نها چه‌ند مه‌ترێك له چێشتخانه‌که‌مه‌وه دووره.
بێگومان مانگی ڕه‌مه‌زان به نه‌ریت و ڕێوڕه‌سمی جۆراوجۆر ده‌ناسرێته‌وه که به‌شێکیان ئاینییه و به‌شه‌که‌ی تریش کۆمه‌ڵایه‌تیین، له‌و مانگه‌دا و له‌دوای ته‌واوبوونی ژه‌می به‌ربانگ، گه‌وره‌کان به‌ره‌و مزگه‌وت و ماڵه‌کانی خودا به‌ڕیده‌که‌ون بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی نوێژی تایبه‌ت به‌و مانگه و له‌و کاتانه‌دا ئاسمانی به‌غدا به ده‌نگی نوێژکه‌ران له‌ڕێگای بڵندگۆکانه‌وه که به‌سه‌ر مزگه‌وته‌کان بڵاوکراونه‌ته‌وه پڕده‌بێت، ئه‌مه‌ش شتێك بوو له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا هه‌رگیز به‌دینه‌ده‌کرا به‌هۆی هه‌ڵکشانی کینه‌ی تایفه‌گه‌ری که هه‌تاهه‌تایه کۆتایی هات. فه‌رمانبه‌ر نزار قه‌یس ده‌ڵێت "ئه‌مساڵ ده‌توانم باوکم بۆ مزگه‌وت به‌رم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ڕه‌که‌که‌مان ئێستا به‌شیوه‌یه‌کی نایاب ئارام کراوه دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی و کوڕانی عێراق به‌چڕی له ناوچه‌که بڵاوبوونه‌وه، من دڵنیام له‌وه‌ی که‌سی غه‌ریب ناتوانێت به‌ره‌و ناوچه‌که‌م هه‌نگاو بنێت".
له‌م مانگه‌دا لاوان و گه‌نجان نه‌ریت و خووی تایبه‌تیان هه‌ن، ئه‌وان له‌ئاکامی باشبوونی باری ئاسایش، وای بۆده‌چن که ئه‌مساڵ ساڵێکی تایبه‌ت بێت له ڕێگای چوون بۆ قاوه‌خانه‌کان و به‌شداریکردن له یاری محێبسدا که یاریه‌کی میللیه، هه‌روه‌ها له ڕێگای به‌شداریکردن له‌گه‌ڵ تیپه‌کانی ناوچه‌کانی تری به‌غدادا که هه‌رگیز هیچ ئاینێك و مه‌زهه‌بێك جیایان ناکاته‌وه.
له‌وانه‌یه ئه‌و ئاماده‌باشیه ئاستبه‌رزه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش گرتویانه‌ته‌به‌ر له ناوچه جۆراوجۆره‌کان و فه‌راهه‌مکردنی که‌شێکی له‌بار بۆ هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دابونه‌ریته تایبه‌ته‌کانی ڕه‌مه‌زان پراکتیزه بکه‌ن، پێویست به یه‌کڕیزی و یه‌کده‌ستی گشت هاوڵاتیان بکات هاوکات له‌گه‌ڵ هاوکاریکردنیان بۆ ده‌زگاکانی ئاسایش و گه‌یاندنی هه‌ر زانیارییه‌ك که بۆی هه‌یه ڕێگا له‌ئه‌گه‌ری تێکدان و پشێوی بار و که‌شی ئه‌و مانگه پیرۆزه بگرن.
ئه‌مه‌و له‌کاتێکی پێشووتردا، وته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی پلانی سه‌پاندنی یاسا لیوا قاسم عه‌تا له په‌راوێزی یه‌کێك له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌کانی ڕایگه‌یاندبوو که گفتوگۆیه‌ك له ڕیزی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا له ئارادایه بۆ هه‌ڵگرتنی فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆی شه‌وانه له به‌غدا له‌ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بۆ ئه‌وه‌ی که‌ش و باره‌کان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سروشتی جارانی و ده‌نگی (مسه‌حه‌راتی) که بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژه له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌کانی به‌غدادا ونبووه، بگه‌ڕێته‌وه به لێدانی ده‌هۆڵه‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕۆژوان له‌کاتی پارشێواندا خه‌به‌ر بکاته‌وه و په‌رده‌ی شه‌و به‌ده‌نگه زوڵاڵه‌که‌ی بدڕێت و به‌غدا و خه‌ڵکه‌که‌ی بگێڕێنێته‌وه بۆ ڕۆژانی جاران.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
سوپاسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسس.
باڵایه خوا پارێزگاری له سوپای ئاسایشی دڵسۆز بکات.
هیواخوازم که سه‌رجه‌م براکانمان له نیشتمانی عه‌ره‌بی که مانگی ره‌مه‌زانیان پیرۆز بێت و هه‌موو رۆژێکیان شادی بێت
به‌ڵێ ژیان سه‌رله‌نوێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ عێراقیه‌کان و هه‌ست به ره‌مه‌زان ده‌که‌ن نه‌وه‌ك وه‌ك ساڵانی پێشوو به‌ڵکو هه‌تا که‌مێكیش له‌و هه‌سته.
ئایا ده‌توانن مافه‌کانم به ته‌واویی پێبده‌ن، من سه‌یف هاوڵاتییه‌کی باشم.
له ڕاستیدا یه‌ك شت هه‌یه که من حه‌ز ده‌که‌م ڕووبدات، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب وه‌کو یه‌ك پیاوی لێبێت و یه‌کڕیزبن و نه‌ڵێن له نێوان میسر و ئه‌مه‌ریکا بیزنس هه‌یه چونکه ئیسلام له بیزنس گرنگتره. من ده‌ڵێم ده‌بێت یه‌ك قه‌واره‌ی یه‌کگرتوو پێکبهێنین چونکه میسر و عێراق و فه‌له‌ستین هه‌موو یه‌کێکن. من له سیاسه‌ت بێزار بووم و هیچ قسه‌یه‌کی تر نا و هه‌ر ئه‌وه‌نده که من هیوادارم ئه‌وه ڕووبدات. من ناوم وائیله خه‌ڵکی میسر و سوپاستان ده‌که‌م.
ده‌ستتانخۆش بۆ ئه‌م ماڵپه‌ڕه و هه‌واڵه‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که زۆر خۆشن و چاوه‌ڕوانی زیاتر و زیاترتان لێده‌که‌م.
خوا سه‌رفرازتان بکات.
باشبوونی باری ئاسایشی چی! ڕه‌شبگیر به‌رده‌وامه و بارودۆخی گه‌لی عێراق له ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌یه.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





به ئومێدی خوا، هه‌میشه هه‌واڵی خۆش.