به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك، رۆژی شه‌ممه 23 ئه‌م مانگی ئابه، وه‌رگرتنی سێ هه‌زار خۆبه‌خشی به یه‌ك جار بۆ ریزی پۆلیس راگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی 100 ئافره‌تی خۆبه‌خش بۆ ده‌زگاكانی ئاسایش بۆ یه‌كه‌م جار له پارێزگاكه‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی راهێنانی پۆلیسی كه‌ركوك عه‌قید كاوه غه‌ریب گووتی كه "وه‌رگرتنی سێ هه‌زار فه‌رمانبه‌ر بۆ ناوه‌ندی راهێنانی پۆلیسی كه‌ركوك به یه‌ك جار و له به‌رواری 16/8/2008 دا، پاش ره‌زامه‌ندبوونی وه‌زیری ناوخۆی عێراقی جه‌واد پۆلانی هات له ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كه‌ركوك". ئه‌وه‌شی زیادكرد "ده‌ستكراوه به وه‌رگرتنی خۆبه‌خشه‌كان كه له نێویاندا 100 ئافره‌ت هه‌بوون له ناوه‌ندی راهێنانه‌كه كه تیایدا راهێنانی تایبه‌تی پۆلیسیان پێده‌كرێت".
غه‌ریب ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه "هه‌تا ئێستا 60 خۆبه‌خش له كۆی 100 هه‌ستاون به سه‌ردانكردنمان بۆ ناوه‌نده‌كه، و كاره‌كانیان كورت ده‌كرێته‌وه بۆ پشكنین و كاروباره‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگاكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به هێزی ئاسایشی ناوخۆ، له كۆی 3 هه‌زاریش، 2700 خۆبه‌خشی نوێ سه‌ردانیان كردوه‌ین،" باسی ئه‌وه‌شی كرد كه "چاوه‌ڕوانی رێنماییه‌كانین له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه بۆ دامه‌زراندنی كه‌سانی تر كه پێشتر دواكارییان پێشكه‌شی ریزی پۆلیس كردووه بۆ دامه‌زراندن".
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی راهێنانی پۆلیسی كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌وه گرنگه كه هه‌ردوو مه‌رجی ته‌مه‌ن و بڕوانامه له خۆبه‌خشدا هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌وانه وه‌رده‌گیرێن كه بڕوانامه‌ی ناوه‌ندی و به‌رزتریان هه‌یه و ته‌مه‌نیشیان له 33 ساڵ تێپه‌ڕ ناكات".
فه‌رمانده‌ی باڵی راهێنانه‌كان له ناوه‌ندی راهێنانی پۆلیسی كه‌ركوك عه‌مید حسێن محه‌مه‌د گووتی "هه‌مووان ده‌چنه به‌ر یه‌ك جۆر راهێنان له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێت ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی راهێنانه‌كه 240 كاتژمێر بێت له ماوه‌ی دیاریكراوی راهێنانه‌كه‌دا".
عه‌مید محه‌مه‌د هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه "پێویستی پارێزگا به فه‌رمانبه‌ری نوێ بۆ ریزه‌كانی پۆلیس پاڵی پێوه‌ناین بۆ وه‌رگرتنی سێ هه‌زار خۆبه‌خش به‌یه‌ك جار. هه‌روه‌ها له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی راهێنانه‌كه هه‌شت هه‌فته بێت و رۆژی پێنج كاتژمێر بێت، بوو به چوار هه‌فته و رۆژی 10 كاتژمێر راهێنان"، به‌رده‌وام بوو و گووتی "راهێنان له كاتژمێر 6ی به‌یانیه‌وه ده‌ستپێده‌كا و هه‌تا 5ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ردێژایی شه‌ش رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا".
فه‌رمانده‌ی باڵی راهێنانه‌كان ئه‌وه‌شی زیادكرد كه "خۆبه‌خشه‌كان به‌سه‌ر سێ فه‌وجدا دابه‌شكراون، ئه‌مه‌ش بوو به هۆی شڵه‌ژانی له هه‌ندێك حاڵه‌تدا وه‌ك وه‌ستان له ژێر تیشكی خۆردا بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك،" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه "ژماره‌كه زۆر گه‌وره‌بوو، بۆیه داوای یارمه‌تی له هێزه فره ره‌گه‌زه‌كان كراوه كه چادریان بۆ خۆبه‌خشه‌كان دامازراند بۆ وتنه‌وه‌ی وانه‌ی تیۆری".
محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه كه "خۆبه‌خشه‌كان به ژنانیشه‌وه راهێنانی گشتگیر و ته‌واو وه‌رده‌گرن،" به‌رده‌وام بوو "ناوه‌ندی پۆلیسی كه‌ركوك ئۆتۆمبێلێكی گواستنه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ته‌رخانكردوه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كان له ده‌روازه‌ی ناوه‌ندی راهێنانه‌وه كه دوو كیلۆمه‌تر دووره بۆ گۆڕه‌پانی عه‌ره‌زات و به پێچه‌وانه‌شه‌وه".
یه‌كێك له ژنه خۆبه‌خشه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك گووتی "خۆبه‌خشیم كردوه بۆ ریزه‌كانی پۆلیس تاوه‌كو پشتیوانی براكانم بكه‌م له به‌رگریكردنیاندا له عێراق و پاراستنی ئاسایشه‌كه‌ی، و هه‌رگیز هیچ جیاوازیه‌ك نیه له نێوان پیاو و ژن‌دا له‌و باره‌یه‌وه".
شایه‌نی باسه كه ژماره‌ی پۆلیسی كه‌ركوك به ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانبه‌ره‌وه نزیكه‌ی نۆ هه‌زار پۆلیسه به‌پێی سه‌رژمێرییه‌كان كه له پۆلیسی كه‌ركوك هه‌یه، دوای ده‌رچونی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ش ده‌بێته 12 هه‌زار، هه‌روه‌ها له كه‌ركوك لیژنه‌یه‌یه‌ك پێكهێنراوه له كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ر له نه‌ته‌وه‌ی جیاوازی عه‌ره‌ب و كورد و توركومان و كلدۆئاشوریه‌كان كه كاریان تۆماركردنی رێژه‌ی نه‌ته‌وه‌كانه كه 32% بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك و 4%یه بۆ كلدۆئاشوریه‌كان له ریزه‌كانی پۆلیسدا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
سڵاو و میهره‌بانی خواتان لیبێت و، داوا له هه‌موو هاوڵاتییه‌کی عێراقی یان عه‌ره‌بی له عێراق ده‌که‌م که پشتگیریی له ئه‌م وڵاته بکات و هه‌موو هاوڵاتییه‌کی عێراقی هه‌وڵی به‌رزکردنه‌وه‌ی یه‌ك ئاڵا بدات که بریتیه له ئاڵای سه‌رخستنی ئایین. وڵات به‌نرخه و ئه‌وه‌ی بیه‌وێت خراپه له ئه‌م وڵاته خۆشه‌ویسته‌دا بکات تاوانکاره و له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆی عه‌ره‌ب نیه و بۆنی عروبه و خاکی عێراقی ڕه‌سه‌نی نه‌کردووه. پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو عێراقییه‌کی موجاهید که به زووترین کات جوله‌که‌کان له عێراق ده‌ربکات به‌ر له ئه‌وه‌ی که نه‌وه بخه‌نه‌وه و ئه‌مجا ئه‌وان قسه‌یان له کاروباری عێراقدا هه‌بێت و ببێته ناوه‌ندێکی جه‌نگی له ناوه‌ڕاست و دڵی جیهانی عه‌ره‌بیدا و ئه‌مجا ئاسانکاری بکه‌ن بۆ پارچه‌پارچه‌کردنی عه‌ره‌ب، هه‌روه‌کو چۆن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ڕوسیا کردی. ڕۆڵه‌کانی گه‌لی عێراق حه‌رامه که ئه‌م وڵاته به‌نرخه به‌فیڕۆ بده‌ن، که خاك و چه‌قی فه‌رهه‌نگه عه‌ره‌بییه نه‌مره‌کانی مێژووه و، سوپاستان ده‌که‌م.
دادگایکردنه‌وه ببینین. خوایه سوپاست ده‌که‌ین که سه‌رئه‌نجام په‌تی سێداره‌م له گه‌ردنی سه‌دامی عه‌فله‌قیدا بینی. خوایه زۆر سوپاسمه‌ندین که ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژێمی به‌عس یه‌ك له دوای یه‌ك له ئه‌و کونه مشکانه‌ی که خۆیان تێدا شاردۆته‌وه ده‌رده‌هێنیت و هه‌ندێکیان به سزای ڕه‌وای خۆیان گه‌شتن. خوایه سوپاست ده‌که‌ین که وه‌ڵامی پاڕانه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی هه‌زاران بێوه‌ژن و کچی گه‌نجت دایه‌وه که به بێ هیچ گوناهێك پیاوان و خۆشه‌ویستانی خۆیان له ده‌ست چووبوو . خوایه سوپاست ده‌که‌ین که عوده‌ی و قوسه‌ی به گولله و ده‌ستڕێژ له‌توپه‌ت بوون. خوایه سوپاست ده‌که‌ین که ئه‌م جیهانه فراوانه‌ت بۆ پیاوانی ڕژێمی پێشوو ته‌سك و تاریك کردووه. خوایه سوپاست ده‌که‌ین که هاواری 'ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ر و موحه‌مه‌د ڕه‌سول ئه‌ڵڵا' به بێ ترس له هه‌موو عێراقدا ده‌نگ ده‌داته‌وه. خوایه سوپاست ده‌که‌ین که خه‌ڵکی ڕه‌نجده‌ری ئه‌م وڵاته ده‌توانن به ئاسانی سه‌فه‌ر بۆ ده‌وڵه‌تانی هه‌موو جیهان بکه‌ن. ئه‌و که‌سانه‌ی که پروپاگه‌نده بۆ تێرۆریستان و تێرۆریزم ده‌که‌ن و لایه‌نگیریان ده‌که‌ن و سه‌دام به شه‌هید ده‌زانن و به‌زه‌ییان به ئه‌ودا دێته‌وه، ئایا له ڕاستیدا چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه؟ ئایا نه‌یانبینی کاتێك سه‌دام وه‌کو که‌سێکی کێوی و ناو جه‌نگه‌ڵ له کونه مشکه‌که‌ی ده‌ریانهێنا، خه‌ڵك چه‌ند خۆشحاڵ بوون و چ شایی و سه‌مایه‌کیان گێڕا؟ ئایا نه‌یانبینی که خه‌ڵك چۆن به‌ره‌وپیری هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌چوون؟ ئایا نه‌یانبینی که خه‌ڵك چه‌ند خۆشحاڵ و کامه‌ران بوون کاتێك که میکرۆبی کوشتن و زۆرداریی و خراپه، واته سه‌دامی نه‌فره‌تلێکراو له سێداره درا؟ ئایا ئه‌و ڕاستیه نازانن که قاعیده دروستکراو و دارده‌ستی ئه‌مه‌ریکایه؟ ئایا ئه‌وانه به دڵی خوایه که خه‌ڵکی شه‌هید ده‌که‌ن؟ ئایا کوشتنی ژنان و پیاوان و منداڵان واته جیهاد و شه‌هاده‌ت؟!! ئایا کوشتنی منداڵانی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی نزیکبوونه‌وه‌یه له خوا؟!! ئایا ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وت مانای خۆشه‌ویستیی خوایه؟!! ئایا سه‌ربڕینی باوکی خێزان له پێش چاوی ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌یدا خزمه‌تکردنی ئیسلامه؟!! ئایا ڕفاندنی ژنان و منداڵان و ئه‌شکه‌نجه‌دانی ئه‌وان و حه‌ڵاڵکردنی جه‌سته‌ی ئه‌وان مانای شه‌ڕکردنه له دژی تێرۆریزم؟! مه‌گه‌ر ئه‌و کاره خۆی سه‌د له سه‌د تێرۆریزم نیه؟ ئایا ترساندن و تۆقاندنی موسوڵمانان و خستنی ئه‌وپه‌ڕی سامناکی له ناو دڵی ئه‌واندا کارێکی حه‌ڵاڵه یان حه‌رام؟ ئایا ئامانجی ئه‌و جۆره کارانه بریتیه له خزمه‌تکردنی ئیسلام و به‌رزڕاگرتنی وشه‌ی ئیسلام؟!!!!! چ ئه‌قڵ و هۆشێکی ساغ و سه‌لامه‌ت ده‌توانێت ئه‌وانه په‌سه‌ند بکات؟ بۆچی کاتێك که هه‌موو ئه‌و تاوان و زۆردارییه له سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوودا ڕوویده‌دا، ئه‌وانه له ئارادا نه‌بوون و نقه‌یان نه‌ده‌هات؟ بۆچی ئه‌و کاته ئه‌م فرمێسکه تیمساح ئاسایه‌نه‌یان بۆ خه‌ڵکی عێراق نه‌ده‌ڕشت؟ بۆچی ئه‌و کاته به هانای عێراق و ئیسلامه‌وه نه‌ده‌هاتن؟ ئایا ئه‌وانه هیچ کاتێك له خۆیان ناپرسن بۆچی له سه‌رده‌می سه‌دامی نه‌فره‌تلێکراودا هاوڵاتیی عێراقی هه‌ر ده‌یتوانی ته‌نها سه‌فه‌ر بۆ ئه‌رده‌ن بکات؟ مه‌گه‌ر خه‌تای ئه‌و خه‌ڵکه چی بوو سه‌تاسه‌ری وڵاتی عێراق کرابووه زینداێکی گه‌وره بۆیان و تێیدا ده‌سووتێنران و ده‌کوژران؟ ئایا سه‌دامێك که ئه‌م هه‌موو کۆشك و سامانه‌ی له پاش خۆی به‌جێهێشتووه، شه‌هیده و مایه‌ی به‌زه‌ییه؟ چی که‌سێکی عێراقی هه‌یه که له ماوه‌ی ئه‌و سی ساڵه‌دا دوچاری زوڵم و سته‌م نه‌بووبێت؟ خوایه نه‌فره‌ت بکه‌یت له سه‌دام و عوده‌ی و قوسه‌ی و زۆردارانی به‌عسی و هاوکارانیان، واته فیرعه‌ون و شه‌یتان. خوایه گۆڕه‌که‌یان پڕ له ئاگر بکه و سزایان دوو به‌رامبه‌ر بکه. به بۆچوونی من شه‌هاده‌ت و جیهاد و دروشمی پیرۆزی تر ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی پاره و خزمه‌تکردنی که‌سانی تربێت ئه‌وه نه‌ك هه‌ر نرخی نیه به‌ڵکو له ڕاستیدا دژی ئه‌و بنه‌مایانه‌یه. ئه‌وانه باشتره که ڕێگه‌یه‌کی تر بۆ په‌یداکردنی ده‌رامه‌تی حه‌ڵاڵ و شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه.
ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پیاو نیه، ئای به ده‌ست حاڵی عه‌ره‌به‌وه، باشه ئه‌گه‌ر پێویستتان به ئێمه بوو پێمان بڵێن.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





عێراق شوێنێکی تایبه‌تیی له دڵماندا هه‌بوو، هه‌ربۆیه هاوبه‌شیی خه‌می سه‌ختتان ده‌که‌ین.