به‌یانی ڕۆژی دووشه‌م هه‌ژده‌ی ئه‌و مانگه‌ی ئاب چاڵاكیه‌كانی ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی وتارخوێندنه‌وه و شیعر كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌هاوکاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چالاكیه‌كانی قوتابخانه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش له‌شاری كه‌ركوك ڕێكیان خستووه، له‌ژێر دروشمی "وێژه‌یه‌كی باڵا له‌پێناو عێراقدا" و به‌به‌شداری پێنج پارێزگا، ده‌ستی پێكرد. پێنج پارێزگایه‌كه‌ش ئه‌نبار، دیاله، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركوك بوون. له ڤیستیڤاڵه‌که‌دا پشت به‌لیژنه‌یه‌كی ناوبژیوانان له‌بواری وێژه و شیعردا، به‌سترا.
تاڵیب وه‌نداوی شاعیر ده‌ڵێت، "ئه‌و دیدار و ڤیستیڤاڵانه به‌پۆزه‌تیف ده‌شكێنه‌وه سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌ده‌بی عێراقی، که ئه‌و بارودۆخه‌ی ئه‌مدواییه بووه هۆی پاشه‌كشێكردنی. ئاماژه‌شی کرد به‌و، "كاریگه‌ریه دیارانه‌ی شاعیر و ڕۆشنبیرانی كه‌ركوك، به‌ڵام له‌به‌ر تێپه‌ڕبوونیان به‌و بارودۆخه‌ی كه ئێستا تێیدا ده‌ژین دووچاری حاڵه‌تێكی خاوبوونه‌وه و که‌م به‌رهه‌می بوونه‌ته‌وه".
وه‌نداوی هیوا‌ی خواست كه، "كاتی خاوبوونه‌وه كۆتایی پێ بێت، شاعیر و ڕۆشنبیران چالاكی و داهێنانه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی كاتدا به‌ده‌ست بێننه‌وه و ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستیان دان بیقۆزنه‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و ئاماده‌بوونه به‌رفراوانه‌ی شاعیران و ڕۆشنبیران له پارێزگا جیاوازه‌كانی عێراقدا".
به‌رپرسی به‌شی وێژه‌یی په‌روه‌رده‌ی دیاله نه‌جم عه‌بود، پێی وابوو، "له‌گه‌ڵ كه‌می ئاماده‌بوونیش له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا، به‌ڵام ڕووداوێكی گرنگه بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی بزاڤی وێژه‌یی و شیعر"، ڕوونیشی كرده‌وه كه "سازدانی ئه‌و ڤیستیڤاڵه له‌كه‌ركوك دوای سه‌قامگیری بارودۆخی ئاسایش دێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو كه زۆربه‌ی مامۆستایانی وتارخوێندنه‌وه و شیعری بۆ ئێره ڕاكێشاوه".
عه‌بود ڕوونیشی كرده‌وه كه، "پێشكه‌وتنی گه‌لان و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان په‌یوه‌سته به وێژه و هونه‌ر و به‌رهه‌می شیعری‌یان".
شایه‌نی باسه له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك سێ مامۆستای تایبه‌تمه‌ند له هونه‌ر و شیعر و وتار له ڤیستیڤاڵه‌که به‌شداربوون، که پێشبێڕكێ له‌سه‌ر یه‌كه‌م سێ پله‌دا ده‌كه‌ن. پێشبڕكێكان له‌ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستیان پێكردووه، چوار ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بن، پێشبڕكێكانی ڕۆژی یه‌كه‌م مامۆستایانی هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا له‌خۆ ده‌گرێت، ڕۆژی دووه‌میش مامۆستایانی دیاله و سه‌ڵاحه‌دین، پاشان براوه‌كانی ئه‌و دوو كۆمه‌ڵه پێشبركێ له‌گه‌ڵ مامۆستایانی كه‌ركوكدا ده‌كه‌ن.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
که‌رکوك عێراقێکی بچوکراوه‌یه و شاری برایه‌تیه و تیرۆر جێگایه‌ك شک نابات له‌وێ.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ئه‌مه هه‌نگاوێکی باشه به‌ره‌و باشکردن و به‌هێزکردنی رێبازی زانستی له وڵات‌دا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و سوپاسی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه ده‌که‌ین که له پێناو سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا نراون و هیوادارین که هانگاوی هاوشێوه هه‌بێت بۆ کردنه‌وه‌ی خوێندنی باڵا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م خوێندنه بنه‌ڕه‌تیانه که کۆمه‌ڵگا پێویستی پێیانه له وزه و توانای خوێندنی باڵا و زۆر رێز و سوپاس بۆ ئێوه، ئه‌ندازیاری کۆمپیوته‌ر زه‌ید ره‌عد سابر.