یانه‌ی نۆههدرای كۆمه‌ڵایه‌تی له دهۆك شه‌وی چوارشه‌م 13ی ئه‌و مانگه‌ی ئاب ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی ده‌یه‌می خۆی به به‌شداری ڕۆشنبیرانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق گرێدا، ڤیستیڤاڵه‌كه سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو و چالاكی ڕۆشنبیری، هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی تێدا په‌خش كران.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیكار له‌سه‌ر ڤیستیڤاڵه‌كه هه‌یسه‌م په‌ترۆس شه‌معۆن گوتی،"ڤیستیڤاڵه‌كه به پشتیوانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له حكومه‌تی هه‌رێمێ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، 33 ڕۆشنبیر له‌نه‌ته‌وه هه‌مه‌جۆره‌كان و توێژه‌كانی عێراقی تێدا به‌شداربوون ، ژماره‌یه‌ك چالاكی فیكری و ڕۆشنبیری و هونه‌ری له‌خۆ گرتن، وێڕای گه‌شتێكی مه‌یدانی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی گه‌شتیاری و شوێنه‌واری له دهۆك".
ئاماژه‌شی كرد به‌وه‌ی كه،"ڤیستیڤاڵه‌كه هه‌وڵێك بوو بۆ ناساندنی ڕۆشنبیری و زمانی سریانی، كاراكردنی پرده‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان ڕۆشنبیرانی زۆربه‌ی نه‌ته‌وه و توێژه‌كانی عێراق له‌پێناو پشتیاوانیكردنی ڕۆشنبیری هه‌مه‌ڕه‌نگ و پێكه‌وه ژیان و پته‌وكردنی بنه‌ماكانی دایه‌لۆگی دیموكراسی".
فه‌زیل ئه‌یوب عیسا كه یه‌كێك بوو له به‌شداربووانی ڤیستیڤاڵه‌كه گوتی،"به‌شداریكردنی ژماره‌یه‌ك له ڕۆشنبیرانی زۆربه‌ی ناوچه‌كان و توێژ و نه‌ته‌وه‌كان هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ كاراكردنی واقیعی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی تری عێراق"، ئاماژه‌شی به پێویستی،"ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره چالاكیانه كرد له‌ناوچه‌كانی تر، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆشنبیری و فیكر و هونه‌ر بكرێته زمانی هه‌مووان".
شایه‌تی باسه یانه‌ی نۆههدرای كۆمه‌ڵایه‌تی (460 كم باكووری عێراق) ساڵی 1975 دامه‌زراوه، گرنگی به‌لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریه‌كانی كلدانی، سریانی و توێژه‌كانی تر ده‌دات. وشه‌ی "نۆهه‌درا" له‌زمانی ئه‌كه‌دیدا به‌مانای جوانی و شكۆمه‌ندی دێت".
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




