له چوارچێوه‌ی خولی دووه‌می چالاکیه‌کانی فێستیڤاڵی زه‌ریابی نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ مۆسیقا و هونه‌ر که به‌هاوکاری وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار له مالیزیا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌ستێره‌ی لوبنانی رۆلا سه‌عد ئاهه‌نگێکی گه‌وره‌ی گێڕا و چه‌پکێك له جوانترین گۆرانیه‌کانی خۆی پێشکه‌شکرد و له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه که ژماره‌یه‌ن به 1500 که‌س ده‌خه‌مڵێندرا به چه‌پڵه‌رێزان و وتنه‌وه‌ی گۆرانیه‌کانی پێشوازلێکرا.
هه‌روه‌ك له گۆڤاری 'ئه‌لمه‌وعید'دا هاتووه، رۆلا کۆمـه‌ڵێك له گۆرانیه‌کانی خۆی له‌ئاهه‌نگه‌که‌دا چڕیوه وه‌ك "ئاه یا مو‌عه‌لیم"، و "یانا یانا" و دوا گۆرانیشی "ناویها لو" که له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌ری تورکی کیفانیش تاتیلیۆنگی ناسراو به "موهه‌نه‌د"دا وێنه‌ی گرتووه که بۆته مایه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له ناو کاره وێنه‌گیراوه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌دا.
له‌پاڵ به‌شداریکردنی رۆڵاشدا هه‌ریه‌ك له ئه‌ستێره‌ی گه‌وره حسێن جه‌سمی و ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه تۆنی قه‌تان به‌شداری ئاهه‌نگه‌که‌یان کردووه.
شایه‌نی ئاماژه پێدانه که رۆڵا سه‌عد پێش فێستیڤاڵی زه‌ریاب یه‌کێك له جوانترین ئاهه‌نگه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌ی له باوه‌شی ئه‌هده‌نی باکووری لوبناندا له چێشتخانه‌ی فیرده‌وس گێڕاوه و له‌وێ جاماوه‌ره ئاماده‌بووه‌که‌ی به گۆرانیه جوانه‌کانی شادمان کرد.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
ئه‌مه نه‌خشی خودایه و خوا زیادی کات.
ڕۆڵا چۆنیت؟
سوپاس بۆ ئه‌و وتاره جوانانه.
جوانترین مرۆڤه له جیهاندا و جوانترین جووته چاوه که هه‌بێت.
بێگومان زیاتر له هه‌زار و پێنجسه‌د ته‌ماشاکه‌ری ده‌بیت هه‌ر ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که گۆرانبێژێکی لوبنانیی خرۆشێنه‌ر ئاهه‌نگێکی هونه‌ریی ده‌گێڕێت، من لێره‌دا پرسیار ده‌که‌م ئایا ته‌ماشاکه‌ران له وشه‌ی گۆرانییه‌کانی تێده‌گه‌ن یاخود هه‌ر ته‌ماشای خۆی و جلوبه‌رگه‌که‌ی و سه‌ماکه‌ی ده‌که‌ن و، ئه‌گه‌ر جلوبه‌رگی درێژی بپۆشیایه ئایا ئه‌وه‌نده خه‌ڵك ده‌چوون بۆ ئاهه‌نگه‌که‌ی؟ سڵاوم بۆ ئێوه ئه‌ی ماڵپه‌ڕی 'عێراق ئه‌مڕۆ' و هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم چونکه من له ئێوه‌م و له‌گه‌ڵ ئێوه‌م و، سڵاوتان لێبێت.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





به‌دڵنیاییه‌وه جه‌ماوه‌رێكی زۆر ئاماده‌ی ده‌بن له‌به‌رئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌م لوبنانیه‌كی جوانه و دووه‌م جوانه و وێنه‌ی ئه‌لبومه نوێكه‌ی له‌گه‌ڵ موهه‌نه‌ددا به‌سه.