له‌سه‌ر هۆڵی پیشانگا شێوه‌كاریه‌كان له‌شاری هه‌ولێر (350 كم باشووری به‌غدا)، هونه‌رمه‌ند سه‌فین حه‌مید پیشانگای تایبه‌تی دووه‌می خۆی كه تا دووی ئه‌و مانگه‌ی ئاب به‌رده‌وام ده‌بێت، كرده‌وه.
پیشانگا‌كه 30 وێنه‌ی فۆتۆگرافی له‌خۆ گرتبوو به‌ڕه‌ش و سپی، باس له‌ئێشوئازاری ئه‌و كۆچبه‌رانه ده‌كه‌ن كه‌له‌خانووی كاتی یا له‌خیوه‌تدا ده‌ژین به‌هۆی كاره‌توندوتیژیه‌كانی كۆمه‌ڵه تیرۆریستیه‌كانه‌وه. وێنه‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئێش‌وئازاری كۆچبه‌ره‌كان و تێڕوانینیان بۆ ژیان و داهاتووێكی نادیاره كه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.
هونه‌رمه‌ند سه‌فین حه‌مید گوتی، "ئه‌و خانوانه‌ی كه له پیشانگایه‌كه‌دا وێنه‌م گرتوون خانووی سروشتی نین، له‌بارودۆخێكی دیاریكراودا كه کاتی شه‌ڕ دروست ده‌بێت دامه‌زراون، دانیشتوانی ئه‌و خانوانه ژیانی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی به‌ڕێوه‌نابه‌ن، نه كاره‌كانیان نه خواردنیان نه شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان و نه جلوبه‌رگیان سروشتین، ئه‌مه ژیانێكی نوێیه به‌ڵام سه‌خته".
بۆ هۆكاری به‌كارهێنانی به‌ته‌نها هه‌ردوو ڕه‌نگی سپی و ڕه‌ش وێنه‌گر سه‌فین حه‌مید گوتی، "به‌ئه‌نقه‌ست وام كردووه، چونكه له سه‌رده‌می شه‌ڕ و كاری توندوتیژی و تیرۆردا ڕه‌نگه‌كان هه‌موو ماناكانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ڕه‌ش و سپی ئه‌و دوو ڕه‌نگه‌ن كه گوزارش له‌و حاڵه‌ته ده‌كه‌ن".
گوتیشی، "سوتانی شوێنه‌كان پاشماوه‌ی هه‌ردوو ڕه‌نگی ڕه‌ش و سپی به‌دوایخۆیدا به‌جێدێڵێت، شه‌ڕیش سووتانه".
هونه‌رمه‌ند سه‌فین حه‌مید ڕوونیشی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر له‌وێنه‌كاندا ته‌ماشای خه‌ڵكمان كرد، ساده‌یی یه‌ك ڕه‌نگی یاخود دوو ڕه‌نگی له‌سیما و جلوبه‌رگیاندا ده‌بینین، ڕه‌نگه‌كان خۆشیین که هه‌رگیز بوونیان له ئێش‌وئازاری كۆچبه‌ران و باوردۆخی ژیانیاندا نیه".
شایه‌نی گوتنه، هونه‌رمه‌ند سه‌فینی حه‌میدی 35 ساڵ له‌دایكبووی به‌غدایه، ساڵی ڕابردوو 2007 یه‌كه‌م پیشانگای تایبه‌تی خۆی له هه‌ولێر كرده‌وه له‌ژێر ناوی (قه‌ندیله‌كانی ژیان)، ته‌رخان كرابوو بۆ ئێزیدیه‌كان له‌هه‌رێمی کوردی.
هه‌روه‌ها به‌شداری له‌دوو پیشانگای هاوبه‌شدا كردووه له ئیتالیا و ئه‌سپانیا له‌گه‌ڵ دوو وێنه‌گری عێراقیدا، چه‌ند پاداشتێكیشی له‌سه‌ر وێنه‌كانی خۆی وه‌رگرتوون له‌و پێشبڕكێیانه‌ی كه به‌بۆنه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی سازكراون، ئه‌وه چه‌ند ساڵێكیشه له ئاژانسی ڕۆژنامه‌گه‌ری فه‌ره‌نسی وه‌كو وێنه‌گر كار ده‌كات.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





واقیعی عێراق سه‌ختتره.