له رۆژی پۆلیسی عێراقیدا له نۆی کانونی دووه‌می رابردوودا وه‌زیری ناوخۆ جه‌واد بۆلانی رایگه‌یاند که "حکومه‌ت هه‌وڵه‌کانی له گه‌ڕدایه بۆ ئاوێته‌کردنی خۆبه‌خشه‌کانی ڕابوون به ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت یاخود ده‌زگا مه‌ده‌نیه‌کانه‌وه،" رۆڵی ئه‌وانیشی به‌زرنرخاند له شه‌ڕکردندا له دژی ئه‌ندامانی قاعیده و به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ریاندا و ئه‌وه‌ی که له‌وه که‌وتۆته‌وه "له‌و باشبوونه به‌رچاوه‌ی که له بارودۆخی ئاسایش‌دا له ناوچه جیاجیاکانی وڵات‌دا ڕوویانداوه، سه‌ره‌ڕای به‌غدای پایته‌خت".
بۆلانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی ڕابوون و خۆبه‌خشه‌کانی وا شێوه‌ناسکرد که "شۆڕشێکه که جه‌خت له‌سه‌ر ره‌تکردنه‌وه‌ی عێراقیه‌کان ده‌کاته‌وه بۆ بیرۆکه‌ی قاعیده‌ی ته‌کفیری و بۆ هه‌موو بیرۆکه‌یه‌کی ته‌کفیری و تایه‌فه‌گه‌ری و لاده‌ر و میلیشیا و بیرۆکه‌ی زیانبه‌خش".
هه‌رلێره‌وه بیرۆکه‌ی ئاوێته‌کردنی خۆبه‌خشه‌کانی ڕابوون به ده‌زگاکانی ئاسایشی عێراق هاته ئاراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که حکومه‌ت هه‌ندێك ترسی هه‌یه که وای لێده‌کات بیرۆکه‌ی تێکه‌ڵکردنیان به سوپا و پۆلیس ره‌تبکاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی وا ده‌بینرێت که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که ئه‌م کۆمه‌ڵانه هه‌وڵی دروستکردنی میلیشیای نوێ بده‌ن که حکومه‌ت هه‌وڵی دژایه‌تیکردنیان ده‌دات، به‌ڵام هه‌ڵکه‌وت ئه‌وه ده‌رده‌خات که له‌سه‌ر حکومه‌ت پێویسته هه‌لی کار بۆ ئه‌م کۆمه‌ڵانه دابینبکات که ژماره‌یان نزیکه‌ی 100 هه‌زار ئه‌ندامه و به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا به‌شدارییان کردوه له سه‌قامگیرکردنی بارودۆخی ئاسایش و دابه‌زاندنی کرده‌کانی ته‌قینه‌وه به رێژه‌یه‌کی زۆر دیار.
ئه‌و یه‌کانه‌ی که حکومه‌تی عێراق له ڕابوون پێکیهێناون کار له‌سه‌ر دابینکردنی پاراستن و ئارامی ئاسایش ده‌که‌ن بۆ ناوچه‌کانی خۆیان و کاریگه‌ری ئه‌م یه‌کانه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆر له ناوچه‌کان ده‌رکه‌وتووه به‌تایبه‌تی له به‌غدای پایته‌ختدا که کرده‌کانی ته‌قینه‌وه تیایدا به رێژه‌یه‌کی زۆر دابه‌زیوه.
هه‌روه‌ها دیاریکردنی هه‌ندێك له‌و رێوشوێنانه ئه‌نجامدراوه که له‌رێگه‌یه‌وه پاڵێوراوانی ڕابوون له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدا کارده‌که‌ن، یه‌کێك له‌وانه بریتیه له پاڵاوتنی که‌سه‌که له‌لایه‌ن یه‌کێك له شێخی عه‌شیره‌ته‌کانه‌وه و ئه‌نجامدانی پشکنینی ئاسایش له‌سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن که به‌شدار نیه له کرده‌یه‌کی تاوان له‌به‌رده‌م دادگاکانی عێراقدا. له‌م باره‌یه‌وه لیوا قاسم عه‌تا، وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سه‌پاندنی یاسا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که "ئامانجی ئه‌م رێوشوێنگرتنه‌به‌رانه بریتیه له دڵنیاکردنه‌وه له دڵسۆزی ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی بکات به ده‌زگاکانی ئاسایشه‌وه،" باسی ئه‌وه‌شی کرد که "حکومه‌ت هه‌ندێك پێوه‌ری داناوه که له رێگه‌یانه‌وه که‌سه‌کان هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت ئیتر ئایا ئاسایش بێت یاخود خزمه‌تگوزاری ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی گشت پێوه‌ره‌کان پابه‌ندی و وه‌فاداری ئه‌و که‌سانه بۆ عێراق دووپاتده‌که‌نه‌وه. هه‌ڵبژێردراوه‌کان هه‌روه‌ها ده‌بێت له پرۆسه‌ی پشکنینی پزیشکی و تاقیکردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ییدا ده‌ربچن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگیرانیان مسۆگه‌ر ببێت".
ئه‌مه‌و ئاماره‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که زیاتر له 9000 خۆبه‌خش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه خراونه‌ته نێو ده‌زگاکانی ئاسایش. ئه‌مڕۆکه نیگه‌رانی دامه‌زراوه و ڕێکخراوه حکومییه‌کان به‌رامبه‌ر به باری کرێکاری و بازاڕی عێراق هانیان ده‌دات بۆ هه‌وڵدان له‌مه‌ڕ فه‌راهه‌مکردنی ده‌رفه‌تی کار له چوارچیوه‌ی که‌رتی تایبه‌تدا، سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌درێن بۆ فه‌راهه‌مکردنی ده‌رفه‌تی دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی بچوك بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی خوازیارن پرۆژی بچوك یاخود قه‌باره مامناوند بۆخۆیان دابمه‌زرێنن.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان، به ڕاستی حکومه‌ت جگه له ئه‌مه هیچ چاره‌یه‌کی تری نیه چونکه له بنه‌ڕه‌تدا سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌وتکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و تاقمانه هه‌ڵه‌ی کردووه. چونکه ئاشکرایه که ئه‌و تاقمانه چه‌ندین تاوانیان ده‌رهه‌ق به گه‌لی عێراق ئه‌نجام داوه، هه‌ر له کوشتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و ڕاگوێزان و ده‌رکردن هه‌تا هاوکاریکردنی ڕێکخراوی تێرۆریستیی قاعیده. ده‌بووایه حکومه‌ت ئه‌و تاوانکارانه ده‌ستگیر بکات و ڕاپێچی به‌رده‌می دادگایان بکات بۆ گه‌شتن به سزای ڕه‌وای خۆیان. به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که حکومه‌ت بۆ بنبڕکردنی ڕێکخراوی قاعیده پشتی به تاقمی ڕابوون (سه‌حوه) به‌ست، ئیتر بووه ئه‌رکی سه‌رشانی ده‌وڵه‌ت که ئه‌مانه له داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کاندا دابمه‌زرێنێت، هه‌روه‌کو ئه‌و په‌نده‌ی ده‌ڵێت 'یان ده‌بێت منیش یاری بکه‌م یاخود یارییه‌که‌تان لێتێکده‌ده‌م'. هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ی که باجه‌که‌ی ده‌دات بریتیه له میلله‌ت، چونکه کاتێك ئه‌مانه ده‌چنه ڕیزی فه‌رمانگه حکومییه‌کان ده‌ست ده‌که‌ن به دروستکردنی تاقم و کوتله‌بازی و، ئێمه ده‌بێت باجێکی قورسی کاره‌کانی ئه‌م حکومه‌ته ناکارامه‌یه بده‌ین که خۆمان هه‌ڵمانبژاردووه و ناوی له خۆی ناو حکومه‌تی نیشتمانیی یه‌کگرتوو، که‌چی پاشتر ده‌رکه‌وت که حکومه‌تی دووبه‌ره‌کیی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه. داوا له خوای گه‌وره ده‌که‌م که عێراق و گه‌له‌که‌ی له هه‌موو به‌ڵایه‌ك بپارێزێت و ده‌رگایه‌کی ڕزگاربوون به ڕووماندا بکاته‌وه.