رێکخراوی زێڕین رۆژی چوارشه‌ممه 20 ئه‌م مانگی ئابه، هه‌ڵمه‌تێکی ده‌ستپێکرد بۆ ر‌ێگرتن له توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان له رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك نمایشی شانۆییه‌وه له ناوچه جیاوازه‌کانی پارێزگای دهۆکدا، 460 کم باکووری به‌غدا.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێکخراوی زێڕین، نه‌جات شه‌عبان گووتی که "ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی رێکخراوه‌که ئامانجی فراوانکردنی هۆشیاری توێژه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگایه بۆ ر‌ێگرتن له توندوتیژی دژی ئافره‌تان".
به‌ڕێوه‌به‌ری رێکخراوه‌که، که بایه‌خ به کاروباری ئافره‌تان ده‌دات، ئه‌وه‌شی زیادکرد که "هه‌ڵمه‌ته‌که له 10 نمایشی شانۆیی پێکدێت که له ناوچه جیاجیاکانی پارێزگای دهۆكدا پێشکه‌ش ده‌کرێن،" ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که "یه‌کێك له شانۆگه‌رییه هه‌ڵبژێردراوه‌کان بریتیه له کارێکی ناوخۆیی به ناونیشانی 'خۆشه‌ویستی بێده‌نگ' که له نوسینی ئه‌نوه‌ر تۆفی و ده‌رهێنانی دڵشاد موسایه".
شه‌عبان هه‌روه‌ها هۆکاری هه‌ڵبژاردنی نمایشی شانۆیی له هه‌ڵمه‌تی 'ر‌ێگرتن له توندوتیژی دژی ئافره‌تان' گه‌رانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که "شانۆ زۆرترین کاریگه‌ری هه‌یه له ناوچه دووره‌ده‌سته‌کان و گوند و کۆمه‌ڵگا نیشته‌جێیه‌کاندا".
هۆشداریشیدا له "زیادبوونی تێکڕای ئاماژه‌کانی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا،" هۆکاری ئه‌مه‌شی گه‌رانده‌وه بۆ "فشاری ده‌رونی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ئافره‌تان له ناو خێزاندا".
به‌ڕێوه‌به‌ری رێکخراوی زێڕین باسی ئه‌وه‌ی کرد که "رێکخراوه ناحکومییه‌کان ده‌توانن رۆڵێکی کاریگه‌ریان هه‌بێت له باشکردنی بارودۆخی ئافره‌تاندا،" جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که "ئه‌م رێکخراوانه له ناوچه‌که‌دا به‌شداریان کردووه له دروستکردنی جۆره هۆشیاریه‌ك له‌لای ژنان بۆ به‌رگریکردن له مافه‌کانی خۆیان".
شایه‌نی باسه که رێکخراوی زێڕین له ساڵی 2008دا دامه‌زراوه و باره‌گای سه‌ره‌کی له شاری ئامێدیه، 70 کم باکووری دهۆك، رێکخراوێکی ناحکومییه و کار له بواری هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ر‌ێگرتن له توندوتیژی دژی ئافره‌تان ده‌کات.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
من پێم خۆشه بایه‌خ به ئافره‌تی عێراقی ده‌درێت له چوارچێوه‌ی بارودۆخی ئێستادا.
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان** ئه‌مه یه‌که‌م سه‌ردانمه بۆ ئه‌م ماڵپه‌ڕه و یاخوا سه‌ره‌تای خێر بێت** داوا له جێبه‌جێکه‌رانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه ده‌که‌م که له‌م زوڵمه رزگارمان که‌ن که تیایدا ده‌ژین و ئه‌وه‌ی که هه‌موو سیمیناره‌کان و ماڵپه‌ڕه‌کانی تر و ده‌رخستنی روی گه‌شی وڵاته‌که‌مان و ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی له لێره و له‌وێ له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م تاکه‌کانی گه‌له‌وه دێت** ئێمه‌ش به یارمه‌تی خودا ئه‌وانه‌تان پێ ده‌به‌خشین که پێویستتانه له بابه‌ت و شتی پێویست، ئه‌گه‌ر بتوانین و سه‌رکه‌وتن له‌لای خودایه.
وتارێکه پێویست ناکات هیچ سه‌رنجێکی له‌باره‌وه بدرێت، ئێوه هه‌ر خه‌ریکی هه‌واڵی هیچ و پووچن و خه‌ڵك هه‌ر خه‌می په‌یداکردنی ناوبانگ و پاره‌ن به ڕێگه‌ی ناپه‌سه‌ند و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی (چاوی چاوم) و براکانمانیان له عێراق و له ئافغانستان له یاد چووه و که‌سانێکی زۆر له جیهاندا هاواریانه و داوای یارمه‌تی ده‌که‌ن.
به خوا نایابه.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه یه‌کێکه له چاکترین ماڵپه‌ڕه عێراقییه جوانه‌کان و هیوادارم که ببێت به جوانترین ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بی.
خوا له پێناوی خزمه‌تکردنی عێراق و به‌رزکردنه‌وه‌ی سه‌ری میلله‌تی عێراق سه‌رفرازتان بکات.
ئافره‌ت به تووندوتیژی نه‌بێت ڕێکوپێك نابێت و ئه‌گه‌ر یه‌ك تۆز چاوپۆشیان لێبکه‌یت ده‌تخۆن.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





به‌خوا زۆر جوانه و ماڵپه‌ره‌که پیاو شێت ده‌کات و سوپاسی هه‌وڵه‌کانتان ده‌که‌م.