وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش له شاری كه‌ركوك، ڕۆژی یه‌كشه‌م ده‌ی ئه‌و مانگه‌ی ئاب، پاڵه‌وانیه‌تی 'ئاشته‌وایی نیشتمانی گه‌وره'ی بۆ تیپه میللییه‌كان له شاری كه‌ركوك (260 كم باشووری به‌غدا) ڕێكخست، له‌و نێوانه‌شدا 20 تیپی میللی شاره‌كه ڕێزیان لێ ده‌گیرێت.
جێگری پارێزگاری كه‌ركوك ڕاكان سه‌عید گووتی، "حكومه‌ت له كه‌ركوك به‌شداری كه‌رتی لاوان و وه‌رزش ده‌كات به ڤیستیڤالێكی وه‌رزشی گه‌وره كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گیانی ته‌بایی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه به‌رجه‌سته بکات له شاری كه‌ركوك"، ئاماژه‌شی کرد که، "له پاڵه‌وانێتیه‌که تیپی عه‌ره‌بی و توركمانی و كوردی به‌شدارن".
سه‌عید به‌رده‌وام بوو و گووتی، "كه‌ركوك سووره له‌سه‌ر سه‌رپه‌رشتی كه‌رتی وه‌رزش و لاوان له كه‌ركوك، چونكه ئه‌و كه‌رته خۆی له‌توێژێكی گرنگدا ده‌نوێنێت"، ئاماژه‌شی به‌گرنگی، "پشتیوانی به‌رپرسه‌كان كرد بۆ وه‌رزش و سازدانی پاڵه‌وانیه‌تی له‌و جۆره، كه گیانی برایه‌تی و ئاشته‌وایی نیشتمانی له شاری برایه‌تی كه‌ركوكدا گه‌شه‌پێده‌دات".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری لاوان و وه‌رزش، جه‌بار محه‌مه‌د گووتی پاڵه‌وانیه‌تی ئاشته‌وایی نیشتمانی گه‌وره له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش به‌به‌شداری 20 تیپ ده‌ستی پێكرد، پاڵه‌وانێتیه‌كه دوو حه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌شدا تیپه به‌شداربووه‌كان ڕێزیان لێ ده‌گرێت".
محه‌مه‌د ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه، "پشتیوانی 20 تیپ كراوه له تیپه میللییه‌کان، به‌سازكردنیان به ئامێری وه‌رزشی ته‌واو له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تیپه میللییه‌كان له سه‌رتاپای شاری كه‌ركوك و قه‌زاكانیدا".
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن كه یه‌كێكه له یاریزانانی تیپه به‌شداربووه‌كان له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، "به‌خته‌وه‌ری خۆی به‌به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌ربڕی، هیواشی خواست كه هه‌موویان به جامی پاڵه‌وانێتیه‌كه بگه‌ن".
شایه‌نی باسه كه به‌ڕێوه‌به‌ری لاوان و وه‌رزش له كه‌ركوك له‌كاتی ڕێخستنی پاڵه‌وانیه‌تی ئاشته‌وایی نیشتمانی گه‌وره له ڕۆژی یه‌كشه‌مدا به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش، سوور بوو له‌سه‌ر ڕێزلێنان له تیپه میللیه‌كان به به‌شداری كردنی 20 تیپیی میللی له‌پاڵه‌وانێتیه‌كدا له چوارچێوه‌ی پشتیوانی كردن له وه‌رزش له شاره‌که‌دا.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




