له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی ژیانێكی نوێ له باخچه‌ی زه‌ورا له به‌غدا که گه‌وره‌ترین باخچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو، دوو پڵنگ له به‌نگاله‌وه گه‌یشتنه به‌غدا که له‌لایه‌ن گروپێکی پاراستنی گیانه‌وه‌رانی ئه‌مریکی پێشکه‌ش به عێراق کران.
حه‌کیم عه‌بدولزه‌هره به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کان له ئه‌میندارێتی به‌غدا به مه‌وتنی گووت "له میانی هه‌وڵی بره‌وپێدانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانداین بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یه‌کێك له بیست پاركه‌که‌ی شاری پاركه‌کان که ئێستا کار له‌سه‌ر دروستکردنی ده‌که‌ین له باکووری به‌غدادا".
ڕوونیکرده‌وه که "باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی زه‌ورا ئه‌م دوو پڵنگه‌ی به دیاری وه‌رگرتوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بازرگانی پێکردنی ئاژه‌ڵانی له نێوان وڵاتاندا قه‌ده‌غه‌کردووه".
د.عادل سه‌لمان به‌ڕێوه‌به‌ری پاركه‌که بۆ مه‌وتنی دوا و گووتی "ئه‌مه یه‌که‌مین هه‌نگاوه و به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌کانماندا بۆ په‌یوه‌ندیکردن به پارکه‌کانی ئاژه‌ڵان و پاوانگه سروشتییه‌کانه‌وه به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامڕازانه‌ی ده‌توانین بۆهۆیانه‌وه باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی زوه‌رای پێبڕازێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته وێستگه‌یه‌کی ئارامبه‌خش بۆ خێزانه عێراقییه‌کان" هه‌روه‌ها "ئێمه خۆشحاڵین به پێشوازلێکردنیان له پاركه‌که‌ماندا" هیواشی ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه ببێنته هۆی بوژاندنه‌وه‌ی پاركه‌که پاش چه‌ند ساڵێك له مه‌ندی.
ئه‌ڵبه‌ته ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان به‌رپرسه‌کانی پاوانگه سروشتییه ئه‌مریکیه‌که و سه‌رپه‌رشتیارانی باخچه‌که ئه‌نجامدراوه به‌هاوکاری هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌کان، که له هه‌وڵدان بۆ بوژاندنه‌وه‌ی شوێنه گشتییه‌کان له‌عێراق له پاڵ هه‌وڵه تایبه‌تییه فه‌راهه‌مکراوه‌کانماندا بۆ سه‌پاندنی ئاسایش.
ئه‌م باخچه‌یه له ساڵی 1973دا دروستکراوه، له‌مباره‌یه‌وه د.عادل سه‌لمان مو‌سا ده‌ڵێت که له ده‌رئه‌نجامی پێشه‌وه‌چوونی ئاسایش و ڕه‌وشی ته‌ناهی له به‌غدا ژماره‌ی سه‌ردانکه‌رانی پاركه‌که بۆ 2500 میوان له هه‌فته‌یه‌کدا به‌رزبۆته‌وه، و ده‌هه‌زاریش له‌و هه‌فتانه‌دا که پشوویان تێده‌که‌وێت، له کاتێکدا له ساڵی 2006دا ژماره‌که له 120 میوان له ڕۆژێکدا تێپه‌ڕی نه‌ده‌کرد.
ڕایڵی و هۆب ئه‌و دوو پڵنگه‌ن که ته‌مه‌نی هه‌ریه‌که‌یان دوو ساڵ ده‌بێت و کێشیشیان 68 کیلۆگرام ده‌بێت، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پاوانگه‌که‌ی خۆیان له کارۆلاینای باکوور به‌جێهێشت و له پاش 4 رۆژ گه‌یشتنه به‌غدای پێته‌خت و بڕی تێچووی سه‌فه‌ره‌که 66 هه‌زار دۆلار بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو مه‌ترسییانه‌ی به دوای کرده‌ی تاڵانکاریه‌کانی ساڵی 2003دا باخچه‌که ڕووبه‌ڕووی بۆ‌وه، و به‌هاوکاری و یاوه‌ری کارمه‌نده‌کانی پاركه‌که و فه‌رمانبه‌ره‌کانی، به‌ڕیوه‌به‌ره‌که‌ی ده‌ستبه‌کاربوو له کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌که ماڵییه‌کاندا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له پێناو دابینکردنی خواردن و ده‌رمان بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی که مابوون.
هه‌روه‌ها و به‌هۆی هاوکاری ئه‌مریکی و چه‌ند گروپێكی کاری بیانی پاركه‌که ژیانی به‌به‌رداکرایه‌وه و ئێستا 800 ئاژه‌ڵ له 62 جۆر له خۆده‌گرێت.
به‌گوێره‌ی قسه‌کانی حه‌کیم عه‌بدولزه‌هره، پێشوازیکردنی زه‌و
را له پڵینگه‌کان له به‌غدا به زوومی وێنه‌گره‌کان ده‌ستی پێ‌کرد کاتێك ده‌یه‌ها ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ناوخۆ و عه‌ره‌بی و جیهانی به‌ره‌وپیری گواستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو پڵینگه‌وه هاتبوون که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکاوه گوازرانه‌وه بۆ باخچه‌ی زه‌ورا.
له‌په‌راوێزی ئه‌و ئاهه‌نگه گه‌وره‌یه‌دا که له‌لایه‌ن ئه‌میندارییه‌تی به‌غدا به‌و بۆنه‌یه‌وه ڕێکخرابوو، حه‌کیم عه‌بدولزه‌هره ئه‌وه‌ی ده‌ربڕی که "زۆر ته‌نگه‌شه و سه‌ختی به‌ره‌وڕومان بۆ‌وه له‌هه‌وڵه‌کانماندا بۆ بڕواپێهێنانی هێزه ئه‌مریکیه‌که‌ی ڕاسپێردرابوو بۆ دانوستانکردن له‌گه‌ڵ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی پاوانگه‌ی کارۆلینای باکوور بۆ به‌جێگه‌یاندنی پڕۆسه‌ی به‌خشینه‌که، به‌تایبه‌تی له نێوان به‌رهه‌ڵستیارییه‌کی زۆری دانیشتوانی ئه‌و ولایه‌ته که پاوانگه‌که‌یان تۆمه‌تبارکرد که ده‌بێته هۆکاری له‌ناوچوونی دوو پڵینگه‌که به گواستنه‌وه‌یان بۆ گۆڕه‌پانێکی جه‌نگ".
به‌رده‌وام بوو "پاركه‌که شوێنێكی گونجاوی بۆ دوو پڵینگه‌که ئاماده‌کردوه به گوێره‌ی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه، هه‌روه‌ها مه‌له‌وانگه‌یه‌کی له نێو لانه‌که‌دا دروستکردوه بۆ ئه‌وه‌ی که‌شه‌که‌ی له ژینگه و ژێواری پێشووی نزیك بکاته‌وه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی عێراق ڕێککه‌وتنێکی واژۆکردووه که تایبه‌ته به باخچه‌ی ئاژه‌ڵان و فه‌راهه‌مکردنی گشت پێداویستیه‌کانی".
حه‌کیم هه‌روه‌ها گووتی که دابینکردنی گشت پێداویستییه‌کانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵان له‌ئه‌ستۆی ئه‌میندارییه‌ته، به‌ڵام ئه‌رکی سه‌رپه‌رشتیکردنیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و ژینگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه هه‌ڵده‌ستن به جێبه‌جێکردنی گشت پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان سه‌باره‌ت به‌و باخچانه و ئاژه‌ڵه‌کانیان، سه‌باره‌ت به داوده‌رمان وڤاکسین و خوارده‌مه‌نی دا.
له‌به‌رده‌وامی قسه‌کانیدا، حه‌کیم گووتی "هه‌ندێك وڵات هه‌ن که ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ به‌خشینی هه‌ندێك ئاژه‌ڵ له میانی ئاڵوگۆڕێ‌کی تایبه‌ت له نیواندماندا، ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا یه‌کێکه له‌و وڵاتانه، هه‌روه‌ها ئێران و هه‌ندێك وڵاتی ئاسیا و ئه‌وروپا. له‌و پێودانگه‌شه‌وه ئاگاداری گشت باڵوێزخانه‌کانی خۆمان کردۆته‌وه له‌ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌م ئاسته‌دا بجوڵێن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی ئه‌و وڵاتانه‌ی کاری تیادا ده‌که‌ن ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕیککه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانیان بکه‌ن بۆ ئاڵوگۆڕکردن یاخود به‌خشینی هه‌ندێك ئاژه‌ڵ به باخچه‌کانی عێراق که به‌نیازی دروستکردنیانین".
هه‌روه‌ها بوونی هه‌ندێك زیاده‌ی له هه‌ندێك جۆری ئاژه‌ڵاندا ئاشکراکرد و گووتی "بۆ نموونه شێره‌کان که ئێستا ژماره‌یان گه‌یشتۆته 22 شێری جۆری ئه‌فریقایی، که ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌کی زۆره له باخچه‌یه‌کی داخراودا، هه‌روه‌ها هه‌ندێك ورچمان وه‌رگرتوون که ئێستا له قۆناغی زاوزێ دان".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی کرد به پلانێك بۆ په‌ره‌پێدانی ده‌ریاچه‌ی قازه‌کان و دروستکردنی دوو پردی ئاسایی که‌به‌سه‌ر ده‌ریاچه‌که ده‌په‌ڕنه‌وه، هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ریاچه‌یه‌کی تر بۆ باڵنده‌ی سه‌قاقوش (به‌جع).
ئه‌و نیازی باخچه‌که و ئه‌میندارییه‌تی ڕاگه‌یاند بۆ "دروستکردنی ده‌ریاچه‌یه‌ك بۆ تیمساحه‌کان، که له‌هه‌مانکاتدا ده‌ریاچه‌یه‌کی زستانه‌ی بۆ دروست ده‌کرێت، هه‌روه‌ها مامزه‌کێوی و باڵنده‌ی فلامینگۆ و فه‌زنت، هه‌موو ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵانه‌ش بوونیان به‌ر له ڕوخانی ڕژێم له باخچه‌که نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هیوای هێنانی گیانله‌به‌ری تریش که ئێستا له به‌خچه‌که‌دا نیه وه‌ك فیل و زه‌رافه".
بێگومان بوژاندنه‌وه و فه‌راهه‌مکردنی ئه‌و جۆره پێگانه له وڵات، به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌رێنی هاوبه‌شیده‌کات له گێڕانه‌وه‌ی ژیانی سروشتی و ئاسایی، و هه‌ستکردنی هاوڵاتی به کاری جیددی حکومه‌ت له پێناو دابینکردنی شوێنی گوزه‌ران و ڕابواردنیدا، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له ڕواله‌ته‌کانی ژیان که حکومه‌تی عێراقی هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی ده‌دات.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
شتێکی زۆر جوانه و جوانترینیان له‌لای من گیانله‌به‌ره‌کانه به‌تایبه‌تی ئێمه ژینگه‌یه‌کی له‌بارمان هه‌یه بۆ ژیانی گیانله‌به‌ران.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





هێز هه‌ر بۆ خوایه، به‌ڕاستی ترسناکه.