دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ساڵی خوێندنی ڕابردوودا ئه‌زموونه‌که له پارێزگای موسه‌نا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پارێزگای واسیتی ده‌ستنیشانکرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته وێستگه‌ی دووه‌م بۆ پراکتیزه‌کردنی ئه‌زموونی خوێندنی زمانی ئینگلیزی له پۆلی سێهه‌می سه‌ره‌تاییه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه، ڕۆژی چوارشه‌مه 20ی ئه‌و مانگه‌ی ئاب، عه‌بد به‌یوز حه‌بیل، به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی واسیت گووتی که وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕه‌زامه‌ندی پێشانداوه له‌سه‌ر ده‌ستنیشانکردنی پارێزگای واسیت بۆئه‌وه‌ی ببێته پارێزگای دووه‌م دوای پارێزگای موسه‌نا بۆ پراکتیزه‌کردن و تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی خوێندنی زمانی ئینگلیزی له پۆلی سێی سه‌ره‌تاییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دواتر و دوای دڵنیا بوون له سه‌رکه‌وتنی له پارێزگای واسیتیشدا، ئه‌و ئه‌زموونه به‌سه‌ر گشت پارێزگاکانی تری عێراقدا گشتگیر بکرێت.
هه‌روه‌ها گووتی که "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی واسیت به‌مزووانه ده‌ست به ڕاهێنانی ده مامۆستا و ده سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی ده‌کات له‌سه‌ر گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی زمانی ئینگلیزی له پۆلی سێی سه‌ره‌تاییدا، بۆ ئه‌و کاره‌ش ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ی هه‌ڵبژاردوون که له ساڵی خوێندنی داهاتوودا ئه‌زموونه‌که‌یان لێ تاقیده‌کرێته‌وه".
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه کێشا که "شێوازی وانه وتنه‌وه‌که به‌گوێره‌ی پێڕه‌و و پرۆگرامێکی تایبه‌ت ده‌بێت که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داڕێژراوه و له دوو به‌ش پێکدێت، یه‌که‌میان جه‌خت ده‌کاته سه‌ر وتنه‌وه‌ی بێژه‌کی (زاره‌کی) و ئه‌وه‌ی تریان گرنگی به ڕاهێنانی قوتابیه‌کان له‌سه‌ر وێنه‌کێشان به پێنووس له چه‌په‌وه بۆ ڕاست ده‌کاته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م قۆناغه‌دا، فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و گووتنه‌وه‌ی ته‌نها به شێوه‌ی زاره‌کی ده‌بێت بێ به‌کارهێنانی نووسین".
به‌ڕیوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی واسیت ڕوونیکرده‌وه که "هه‌فته‌ی رابردوو، به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاکه‌مان به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ی پارێزگای موسه‌نا وۆرکشۆپێکی په‌روه‌رده‌ییان ڕێکخست تیایدا بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ند به ئه‌زموونی گووتنه‌وه‌ی وانه‌ی زمانی ئینگلیزی له پۆلی سێهه‌می سه‌ره‌تایی تاوتوێ کران، ئه‌مه‌و ژماره‌یه‌ك مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیاری بابه‌تی زمانی ئینگلیزی له هه‌ردوو پارێزگاکه ئاماده‌ی وۆرکشۆپه‌که بوون".
شایه‌نی باسه پارێزگای موسه‌نا یه‌که‌م و ته‌نها پارێزگا بوو له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا که ساڵی خوێندنی پار، 2007-2008، تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی گووتنه‌وه‌ی وانه‌ی زمانی ئینگلیزی له پۆلی سێهه‌می سه‌ره‌تایی تیادا پێڕه‌و و جێبه‌جێ کرا و له تاقیکردنه‌وه‌کانی کۆتایی ساڵدا ڕێژه‌یه‌کی ده‌رچوونی به‌رزی به‌خۆیه‌وه بینی که گه‌یشته 94%.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان و سڵاو و درودی خوا له سه‌رۆکی په‌یامبه‌ران و هاوکارانی. ده‌ڵێت 'کار بکه‌ن چونه خوا و په‌یامبه‌ره‌که‌ی وموسوڵمانان کاره‌کانتان ده‌بینێت'، خوای مه‌زن ڕاستی فه‌رمووه. زۆر له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان دان به‌وه‌دا ده‌نێن که ئه‌گه‌ر بایه‌خدانیان به خوێندن و په‌روه‌رده نه‌بووایه نه‌ده‌گه‌شتنه ئه‌و ئاسته‌ی پێشکه‌وتن و، ئه‌و بایه‌خدانه بریتیه له بایه‌خدان به کادێرانی بواری فێرکردن له ڕێگه‌ی دابینکردنی کۆرسی ڕاهینان به به‌رده‌وامی و چاکترکردنی باری کۆمه‌ڵایه‌تی مامۆستایان و هه‌روه‌ها ڕه‌خساندنی شێوازی فێرکردنی ڕاست و دروست بۆ قوتابیان و خوێندکاران، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی دابینکردنی پۆلی ڕێکوپێکی پڕ له شتومه‌ك و که‌لوپه‌لی ئاسووده‌یی پێویست، چونکه هه‌موو ئه‌وانه چ سوودێکیان ده‌بێت ئه‌گه‌ر قوتابییه‌که له ناو پۆله‌که‌دا له سه‌رمادا هه‌ڵبله‌رزێت یان له گه‌رمادا بپڕووکێت و به هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه نه‌توانێت ته‌نانه‌ت بۆ ده خوله‌ك له پۆله‌که‌دا دابنیشێت؟ ئایا وه‌زاره‌ت و وه‌زیری به‌ڕێز ده‌زانن که ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی من کاری تێدا ده‌که‌م ژماره‌ی قوتابیان له پۆله‌که‌دا 50 خوێندکاره و بۆ زانیاریتان ئه‌وه قوتابخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تاییه. ئایا کارێکی گونجاوه که 50 خوێندکار که خوێندکاری قۆناغی ئاماده‌یین له یه‌ك پۆلدا دابنیشن؟ باشتره که قوتابخانه‌ی نوێ بنیاتبنرێت نه‌ك پاشماوه‌ی بووجه‌که بنێردرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت و نازانین چیی به‌سه‌ردێت! وه‌زیری به‌ڕێز، گرنگ نیه که وانه‌ی زمانی ئینگلیزی به پۆلی یه‌که‌م یان سێیه‌م بگووترێته‌وه، به‌ڵکو گرنگ سوودوه‌رگرتنه له ئه‌و کاره و ئه‌وه هه‌ر به ڕه‌خساندنی هه‌موو پێداویستییه‌کانی سه‌رکه‌وتن دێته‌دی، له‌وانه دابینکردنی لابۆری ده‌نگ و فێرکردنی منداڵ که ده‌بێت چۆن گوێ ڕابگرێت.