ده‌زگای هودا ڕۆژی یه‌كشه‌م 17ی ئه‌و مانگه‌ی ئاب/ ئۆگۆست، سه‌ردانێكی ئافره‌تانه‌ی ڕێكخست بۆ مه‌زارگه پیرۆزه‌كانی سامه‌ڕا، ئافره‌ته به‌شداربووه‌کان له‌و سه‌درانه‌دا چاویان به‌و هه‌وڵ و كۆششانه كه‌وت كه حكومه‌ت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی هه‌ردوو ئیمامه عه‌سكه‌ریه‌كان گرتویه‌ته به‌ر، له‌ده‌ره‌نجامی ئه‌و زیانه‌ی كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی شوبات/ فێبریوه‌ری ساڵی 2006 توشی هاتبوو.
خانمه ئه‌ندامی چالاكی ده‌زگاكه ڕێزدار فاتیمه موسه‌وی به (مه‌وتنی) گوت، "ده‌زگاكه له‌ڕێگای ئه‌و چالاكیانه‌دا هه‌وڵ ده‌دات به‌شداربێت له‌و هه‌وڵانه‌ی كه حكومه‌ت و لایه‌نه ناحكومیه‌كان ده‌یده‌ن بۆ كۆتایی هێنان به‌و گرژیه تایفه‌گه‌رییه‌ی كه له‌وڵات په‌یدا بوو، له‌ده‌ره‌نجامی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له‌ساڵانی ڕابردوودا وڵات پێیدا تێپه‌ڕ بوو"، گوتیشی، "ژماره‌ی ئافره‌ته به‌شداربووه‌كان له‌و گه‌شته‌دا له‌ده‌یان ئافره‌ت تێپه‌ڕی نه‌كرد، به‌و مه‌رجه‌ی سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ گه‌شتی تر و ئومێد وایه كه ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی تر له گه‌شته‌کانی داهاتوودا به‌شدار بن".
ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له‌ڕاستیدا ته‌واوكه‌ری هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراقه له كۆكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه فه‌رمی و میللیه‌کان بۆ كۆتایی هێنان به‌و باره گرژیه‌ی كه له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا باڵی به‌سه‌ر وڵات‌دا کێشا، به‌تایبه‌تیش دوای ڕووداوی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی كه شاری سامه‌ڕا به‌خۆیه‌وه بینی و بووه هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی توندوتیژی له‌چه‌نیدن ناوچه‌ی فراوان له‌عێراقدا، ئه‌مه‌ش وای كرد كه حكومه‌ت و كوتله په‌رله‌مانیه‌كان و ڕه‌وته سیاسی و قه‌واره حزبیه‌كان هه‌وڵێكی زۆر بده‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی میلیشیاته‌كان و گروپه چه‌كداره‌كان، كه زۆربه‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی عێراقیان وێران كردبوون.
ئه‌و سه‌ردانه‌ش، كه یه‌كه‌م جاره گه‌شتی له‌و جۆره ساز بكرێت، له‌لایه‌ن ده‌زگای به‌نات ئه‌لهودا و به‌چاودێری سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی ئه‌نجام درا، به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ناحكومی له‌به‌غداوه، وێڕای چه‌ندین ئافره‌تی تری كۆمه‌ڵكا، له‌وانه‌ی كه ئاره‌زوومه‌ندبوون سه‌ردانی مه‌زارگه‌ی هه‌ردوو ئیمامه عه‌سكه‌ریه‌كان بكه‌ن.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه موسه‌وی جه‌ختی كرده‌وه كه ڕێوشوێنه‌كانی ئاسایش له شاری سامه‌ڕا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی باری ئارامی و سه‌قامگیری بپارێزن، وێڕای ئه‌و كاركردنه‌ی كه چه‌ندین مانگه تا ئێستا به‌رده‌وامه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی پیرۆز، شاره‌كه‌ش گه‌واهی قه‌باره‌ی ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكراوه و جێبه‌جێش ده‌كرێت له‌ماوه‌ی داهاتوودا ده‌دات.
موسه‌وی ئاماژه‌ی به‌و پێشوازیه گه‌رمه كرد كه له‌لایه‌ن مجێورانی مه‌زارگه و خزمه‌تكاره‌كان لێیان كرا، وێڕای خۆشی ده‌ربڕینی خه‌ڵكی سامه‌ڕا به‌و سه‌ردانه، ئه‌وان باسیان له‌پێویستی شاره‌كه كرد بۆ ئه‌و جۆره سه‌ردانانه له‌لایه‌ن هه‌موو توێژه‌كان و شاره‌كانی عێراقه‌وه له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌نێوان تێكڕای ڕۆڵه‌كانی گه‌ل و سه‌رله‌نوێ یه‌كخستنه‌وه‌ی ڕیزی نێوان عێراقیه‌كان.
به‌ر له سێ مانگیش خه‌ڵكی كه‌ربه‌لا سه‌ردانێكی له‌و شێوه‌یان بۆ شاری سامه‌ڕا ئه‌نجام دا، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك شاعیری میللیش ئاهه‌نگێكی بیناكردنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان له‌ژێر گومه‌زی پیرۆزدا، له‌كاتی ده‌ستكردن به پڕۆسه‌ی بیناكردن به‌به‌شداریه‌كی فراوانی خه‌ڵكی شاری سامه‌ڕا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی فه‌رمی و میللی‌دا، گێڕا.
پشتیوانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌و سه‌ردانه، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه دێت كه پێشتر جه‌ختی كردووه له‌سه‌ر پێویستی كۆتایی هێنان به تایفه‌گه‌ری و حیزبایه‌تی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وه‌ی كه ڕێكخراوی قاعیده و گروپه چه‌كداره‌كان بناغه‌یان بۆ داکوتابوو، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك شوێنی عێراق بكه‌نه هه‌ندێك كانتۆنی تائیفی و ئیتنی و حیزبی. له‌ڕاگه‌یاندنه ڕۆژنامه‌وانیه‌كانیشدا دووپاتی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه ئه‌و هه‌وڵانه له مێژووی عێراقی نوێ‌دا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و تیمانه‌ی كه به‌شداربوون له ژیاندنه‌وه‌ی قۆناغی بیناكردنه‌وه و ئه‌وادانكردنه‌وه‌ی عێراقی نوێ‌دا تۆمار ده‌كرێن.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
من خۆشحاڵم که ئێوه بایه‌خ به شاری سامه‌ڕا ده‌ده‌ن، چونکه شارێکه شایه‌نی بایه‌خپێدانه و هه‌ر بۆ زانیاری عه‌شیره‌ته‌که‌ی من خاوه‌نی دوو مه‌زارگاکه‌ن.
به خوا شتێکی جوانه و به ئومێدی خوا بنیاتنانی دوو مه‌زارگاکه ته‌واو ده‌بێت و تایه‌فه‌گه‌ریی نامێنێت.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





داوا له خودا ده‌که‌م که یه‌کێتی و یه‌کڕیزیمان پته‌و بکات. ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له نێوانماندایه له هه‌موو جیاوازیه‌ك به‌هێزتر تره. ئه‌وه‌شمان له یاد بێت که له کتێبه‌کانی مێژوودا نوسراونه‌ته‌وه له‌باره‌ی سیاسه‌تی جیاوازی دروست بکه قازانج ده‌که‌یت ئه‌وه هه‌مان سیاسه‌ته ئه‌گه‌ر زه‌مانه‌ش بگۆڕێت.