ڕۆژی پێنجشه‌ممه چوارده‌ی ئه‌و مانگه‌ی ئاب، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی لاوان و وه‌رزش له كه‌ركوك ڕایگه‌یاند كه وه‌زراه‌تی لاوان و وه‌رزش 10 ملیار دیناری عێراقی بۆ دروستكردنی دوو یاریگای داخراو به گوێره‌ی پێوه‌ری جیهانی بۆ یاریه‌كانی وه‌رزشی ناوخۆ ته‌رخان كردووه، یه‌كێكیان له ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركوك (260 كم له باكووری به‌غدادا)، ئه‌وه‌ی تریش له قه‌زای توزخورماتووی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین (65 كم له باشووری كه‌ركوك) ده‌بێت.
جه‌بار محه‌مه‌د گوتی، "پڕۆژه‌ی دروستكردنی ئه‌و یاریگایه خراوه‌ته چوارچێوه‌ی پلانی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش، هه‌ر یاریگایه‌كیش 5 ملیار دیناری عێراقی تێده‌چێت"، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه، "هه‌ردوو یاریگاكه به تازه‌ترین ئامێری به‌رهه‌می جیهانی و ئه‌وروپی پڕده‌كرێن، هه‌روه‌ها به‌سیستمی گواستنه و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فیزیۆنی ڕاسته‌وخۆ فه‌راهه‌م ده‌کرێن. هه‌ر یاریگایه‌كیش هه‌زار ته‌ماشه‌ڤان له‌خۆ ده‌گرێت"، سه‌رنجیشی كێشا بۆ ئه‌وه‌ی كه، "كه‌ركوك به بیناكردنی ئه‌و دوو یاریگایه ده‌توانێت میوانداری له پاڵه‌وانێتیه ناوخۆییه‌كانی عێراق، بۆ یاریه‌كانی ناوخۆ که له هۆڵه داخواوه‌کاندا ئه‌نجامده‌درێن، بكات".
محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه، "وه‌زاره‌تی نیشته‌جێكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه ده‌كات، كه به‌یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی هاوشیوه داده‌نرێت له‌دوای گۆڕانی سیستمی ده‌سته‌ڵات له‌عێراقدا"، ڕوونیشی كرده‌وه كه، "ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه ساڵ و نیوێكی ده‌وێت، له‌ڕۆژی ده‌ستپێكردنیه‌وه له 2/1/2008".
محه‌مه‌د ئاشكراشی كرد كه، "چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی تر هه‌ن كه وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش به‌نیازه له پارێزگاکه‌دا ئه‌نجامیان بدات، له‌وانه‌ش دروستكردنی یاریگایه‌كی داخراو بۆ یارییه داخراوه‌كان".
شایه‌نی باسه كه‌ركوك هۆڵێكی داخراوی بۆ یاریه‌كان هه‌یه که له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه دروست كراوه، پێشان پێی ده‌گوترا "هۆڵی شه‌هید عه‌دنان شه‌ریفی داخراو"، ئه‌مڕۆش پێی ده‌گوترێت هۆڵی داخراوی كه‌ركوك، به‌ڵام هۆڵه نوێیه‌كه ناوی "هۆڵی داخراوی شاری برایه‌تی" هه‌ڵده‌گرێت.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




