ئه‌ڵبه‌ته مه‌سه‌له‌ی چه‌کدارکردنی منداڵان مایه‌ی نیگه‌رانییه‌کی ئێجگار زۆره بۆ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، که ئه‌وان هۆشیاریی ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به مه‌ترسیی به‌کارهێنان و له‌خشته‌بردنی منداڵان له لایه‌ن تاقمه تێرۆریستییه‌کانه‌وه له ململانێ چه‌کدارییه‌کاندا، چونکه ئه‌وه پێشێلکردنێکی ئێجگار نابه‌جێی مرۆڤایه‌تییه.
له‌م دواییانه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تێرۆر و کرده‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕیی له پارێزگای سه‌لاحه‌دین ڕائید ئه‌حمه‌د سوبحی فه‌حل ڕایگه‌یاند که له هه‌ڵمه‌تێکی کتوپڕدا و بێ هیچ به‌رگرییه‌ك که شایه‌نی باسکردن بێت، هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق توانییان سه‌رکرده‌ی ڕێکخراوی ناسراو به 'لاوانی به‌هه‌شت' له گوندێك له باکووری تکریت ده‌ستگیر بکه‌ن.
له لێدوانێکدا بۆ 'مه‌وتنی'، ڕائید ئه‌حمه‌د فه‌حل گووتی "هێزه‌کانمان توانییان 'ئه‌یوب ئه‌حمه‌د عه‌لی حه‌شماوی' ده‌ستگیر بکه‌ن، له پاش ئه‌وه‌ی ناوبراو هاته ناو تکریت و که‌وته ناو ئه‌و بۆسه‌یه‌ی که ئێمه له‌سه‌ر بناغه‌ی زانیاریی هه‌واڵگیریی بۆ ئه‌ومان نابووه‌وه".
هه‌روه‌ها ڕوونی کرده‌وه که ئه‌یوب حه‌شماوی دوو نازناوی هه‌یه که بریتین له 'ئه‌بو ئامینه' و 'ئه‌بو عومه‌ر'، و ئه‌و له دایکبووی ساڵی 1971 و ده‌ستی له چه‌ندین کرده‌وه‌ی تێرۆریستی‌دا هه‌یه و نیشته‌جێی گوندی حه‌ماد شه‌هابه له تکریت و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵکی ناوچه‌ی ئه‌بو حیشمه‌یه.
ڕائید ئه‌حمه‌د دووپاتی کرده‌وه که ئه‌یوب حه‌شماوی سه‌رکرده‌ی ڕێکخراوێکه که پێیان ده‌گووترێت 'لاوانی به‌هه‌شت' یاخود 'باڵنده‌کانی به‌هه‌شت'، که ڕێکخراوێکی چه‌کداره و له‌م دواییانه‌دا له تکریت و له ژماره‌یه‌ك له شارۆچکه‌کانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین سه‌ری هه‌ڵداوه، و گه‌نجانی منداڵکار له خشته ده‌بات و بۆ کرده‌وه‌ی خۆکۆژیی به‌کاریانده‌هێنیت.
به‌ڵام وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی، لیوا محه‌مه‌د عه‌سکه‌ری، هۆشیاریی دا سه‌باره‌ت به ته‌شه‌نه‌کردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی ڕفاندنی منداڵان له لایه‌ن ڕێکخراوی قاعیده، و داوای له خێزانه عێراقییه‌کان کرد که چاودێریی منداڵه‌کانیان بکه‌ن و هۆشیارییان پێبده‌ن سه‌باره‌ت به به‌شدارینه‌کردن له کرده‌وه تێرۆریستییه‌کاندا.
به بۆچوونی لیوا محه‌مه‌د عه‌سکه‌ری به‌کارهێنانی منداڵان و که‌مئه‌ندامانی ژیری له‌لایه‌ن ڕێکخراوی قاعیده بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه تێرۆریستییه‌کانیان به‌ڵگه‌ی لاوازبوون و بچووکبوونه‌وه‌ی ڕێکخراوی قاعیده‌یه له عێراق.
ئه‌ڵبه‌ته سه‌رچاوه‌کانی ئاسایش ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که 'لاوانی به‌هه‌شت' یه‌کێکه له ڕووکاره‌کانی ڕێکخراوی قاعیده و سه‌رکرده‌کانی قاعیده په‌نایان بردۆته به‌ر چه‌کدارکردن و به‌کارهێنانی منداڵانی که ته‌مه‌نیان له 15 ساڵان تێپه‌ڕ ناکات، و قاعیده سوود له ته‌مه‌نی منداڵیی ئه‌وان وه‌رده‌گرێت چونکه ئه‌وان ئه‌وه‌نده منداڵن که د‌رك به ئاکام و ئه‌نجامی کرده‌وه‌کانیان ناکه‌ن.
ڕائید ئه‌حمه‌د فه‌حل هه‌روه‌ها ڕوونی کرده‌وه که چه‌کداره‌کانی قاعیده ده‌ستیان کردووه به فێرکردنی هه‌رزه‌کاره‌کان ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی چاندن و نانه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو له‌سه‌ر ڕێگه‌وبانه‌کان، چونکه منداڵان و هه‌رزه‌کارانی که‌م ته‌مه‌ن سه‌رنج ڕاناکێشن و نابنه جێگه‌ی گومان.
ڕائید ئه‌حمه‌د فه‌حل هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که ژماره‌یه‌ك که‌س له ئه‌م ڕێکخراوه ده‌ستگیر کراون، له‌وانه غه‌یس عه‌بدولسه‌مه‌د و عه‌بدوڵا و ئه‌نمار حسێن عه‌لی.
به‌ڵام جێگری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆ کاروباری ئاسایش، عه‌بدوڵا جه‌باره، گووتی که ژماره‌یه‌ك له سه‌رکرده‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه ده‌ستگیر کراون و، به 'مه‌وتنی' ڕایگه‌یاند که "ئێمه ئه‌م شانه‌یه‌ی ڕێکخراوی قاعیده‌مان هه‌ر زوو ئاشکرا کرد و له ئه‌م دواییانه‌دا توانیمان سه‌رکرده‌کانیان ده‌ستگیر بکه‌ین، له‌وانه ئه‌بو ئامینه‌ی حه‌شماوی، که ئه‌وان ده‌ستیان له تاوانی کوشتن و چه‌ندین تاوانی تێرۆریستیی تردا هه‌یه"، له هه‌مان کاتیش‌دا داوای له خێزانه عێراقییه‌کان کرد که به به‌رده‌وامی چاودێریی منداڵه‌کانیان بکه‌ن.
له لایه‌کی تره‌وه سه‌رکرده‌ی ئه‌نجومه‌نی 'ڕابوونی تاجی'، عه‌قید سه‌عید عه‌زیز سوله‌یمان، هۆشیاریی دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ڕێکخراوی قاعیده په‌نا بۆ به‌کارهێنانی منداڵان و هه‌رزه‌کاران ده‌بات، و ڕوونی کرده‌وه و گووتی که زۆربه‌ی په‌لاماره تێرۆریستییه‌کان که له دژی ئه‌نجومه‌نه‌کانی ڕابوون ده‌کرێن، له لایه‌ن ڕێکخراوی گه‌نجانه‌وه ڕێکده‌خرێن، که کۆمه‌ڵێك منداڵ و هه‌رزه‌کار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ناو ئه‌و ڕێکخراوه‌دا چه‌کدار کراون. ئاماژه‌ی به‌وه کرد که شه‌ش له ئه‌ندامانی لاوانی به‌هه‌شتیش ده‌ستگیر کراون و ڕاده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار کراون.
عه‌قید سه‌عید سوله‌یمان هه‌روه‌ها گووتی "لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌رزه‌کارانه‌دا ده‌ریانخستووه که فه‌رمانده‌کانی ئه‌و ڕیکخراوه به مه‌به‌ستی مه‌شقپێکردن ده‌چنه بێستان و کێڵگه‌کانی دوور له ناوه‌ندی شاره‌کان، به هاوکاری و ئاگاداریی خاوه‌نی ئه‌و کێڵگه و بێستانانه".
شایه‌نی باسه که چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕایگه‌یاند که به‌کارهێنانی منداڵان و که‌مئه‌ندامانی ژیری له لایه‌ن ڕێکخراوی قاعیده‌وه بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه تێرۆریستییه‌کان ڕوو له زیادبوونه، و نمایشی ڤیدیۆیه‌کی کرد که تێیدا به‌ده‌رده‌که‌وێت که چۆن ئه‌ندامانی ڕێکخراوی قاعیده له عێراق هه‌ڵده‌ستن به مه‌شقپێکردنی منداڵانی نێوان ته‌مه‌نی هه‌شت بۆ 14 ساڵان ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی کوشتن و ڕفاندن و هێرشکردنه سه‌ر ماڵان، هه‌روه‌ها له ڤیدیۆکه‌دا وێنه‌ی منداڵێکی تێدابوو که پشتووێنێکی بۆمبڕێژی له خۆ به‌ستبوو.
بێگومان ئه‌م زیانه و زیانه‌کانی تر که دوچاری ڕێکخراوی قاعیده له عێراق بوونه‌وه، به‌ڵگه‌ن که قاعیده چیتر لایه‌نگری نیه و چه‌کداره‌کانی خه‌ریکن لێی ده‌ته‌کێنه‌وه و دوچاری هه‌ره‌س و که‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌ندام بووه.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
خودایه ده‌رقه‌تیان بێیت.
ده‌بێت ئه‌م گاڵته‌بازاڕیه بوه‌ستێت و حکومه‌تیش به‌رپرسه.
پێویسته که سه‌رۆکی تاقمه‌که ده‌ستبه‌جێ بکوژرێت، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بکوژرێت ده‌بێت ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر بدرێت وه‌کو هه‌موو تاوانکاره هاوشێوه‌کانی ئه‌و و ئه‌مجا بچێته دۆزه‌خ و خراپترین ئاکام.
من عێراقیم و ده‌مه‌وێت له ماڵپه‌ڕه‌که‌دا به‌شداریی بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی سوودتان لێوه‌ربگرم.
سوپاس بۆ ئه‌م ماڵپه‌ڕه و سوپاس بۆ کارمه‌ندانی ماڵپه‌ڕه‌که و خوا بتانهێڵێت بۆ عێراقێك که کوشتنی تێدا نه‌بێت و، به ئومێدی خوا و هه‌وڵی شێلگیرانه‌ی ئێوه ئاشتی و ئاسایش به‌رقه‌رار ده‌بێت.
پێویسته له‌سه‌ر حکومه‌ت که پارێزگاریی له منداڵان، به تایبه‌تی که‌مئه‌ندامان و هه‌تیوه‌کان، بکات بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ڕێکخراوی قاعیده‌ی کافره‌وه به‌کارنه‌هێنرێن.
سڵاو، ئه‌م قاعیده ده‌روون نه‌خۆشه بۆچی هێنده ناوی به‌هه‌شت ده‌هێنن؟ کیژانی به‌هه‌شت و کوڕانی به‌هه‌شت و ئه‌و جۆره قسانه؟ ئاخر ئه‌وه چ به‌هه‌شتێکه که ئه‌م دونیا بکه‌ن به دۆزه‌خ؟ ئومێده‌وارم که چه‌ند ڕۆژێکی تر بن لادن که وه‌کو مشك له نێو کێوه‌کاندا خۆی شاردۆته‌وه ده‌ستگیر بکرێت و یاده‌وه‌ریی ده‌ستگیرکردنی سه‌دام له ناو چاڵه گۆڕه‌که‌یدا دووباره ببێته‌وه و ببێته مایه‌ی دڵخۆشی بۆ خه‌ڵکی عێراق و، سوپاس.
ده‌ستخۆش مالیکی، پێشتر سه‌دامی بۆ دۆزه‌خ نارد و ئێستا خه‌ریکه پاشماوه‌کانی قاعیده ته‌فروتوونا ده‌کات، ده‌ستیخۆش.
هه‌واڵی چاکن و، ئاسایش و ئارامی بۆ وڵات هیوادارین و خوا ئه‌و جوامێرانه سه‌رفراز بکات که گه‌ل و نیشتمان ده‌پارێزن.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





كوان وه‌لی ئه‌مری رۆڵه‌كان كوان دایكان كوان خزمان كوان رێبه‌ران و چاكسازان خودا عێراق و گه‌له‌كه‌ی بپارێزێت له به‌ڵای ناگاهان.