سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراقی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی ڕاگه‌یاند بۆ دابه‌زاندنی سوودی ئه‌و قه‌رزه‌ی كه سه‌ندیكا ده‌یبه‌خشێته هونه‌رمه‌ندانی عێراق له 14% بۆ 8%دا، سه‌ندیكا ئێستا له هه‌وڵی ئه‌وه دایه ئه‌و سووده به‌ته‌واوه‌تی بكوژێنێته‌وه. له‌هه‌مانكاتدا سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان، ناوه‌ندی گشتی، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی 18ی ئه‌و مانگه‌ی ئه‌یلول ئاهه‌نگێكی بۆ ڕێزلێنانی هونه‌رمه‌ندانی پارێزگا ڕێكخست، كه ناوه‌نده‌كه‌ی كوته (180 كم له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدادا).
نه‌قیبی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق حوسێن به‌سراوی گوتی، "سه‌ندیكا ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی به‌ده‌ستهێناوه بۆ دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی سوود له‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌پاره قه‌رزكراوه‌ی كه سه‌ندیكا ده‌یداته هونه‌رمه‌ندان، كه سێ ملیۆن دیناره و سوده‌كه‌ش بكرێته 8% له‌جیاتی 14%.
گوتیشی، "سه‌ندیكا هه‌نگاوی تری له‌پێشن بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ته‌واوی قه‌رزه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی 1500 هونه‌رمه‌ندی گرته‌وه له پارێزگا هه‌مه جۆره‌كانی عێراقدا. له‌هه‌مان كاتدا داواكاری نوێش هاتووه بۆ وه‌رگتنی ئه‌و قه‌رزه و ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند داوایان كردووه، داواكاریه‌كانیش هێشتا هه‌ر له‌بواری جێبه‌جێكردن دان".
به‌سری ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه، "سه‌ندیكا ئاماری تایبه‌ت به موچه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ته‌واو كردووه، حكومه‌تیش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌ن مافه‌كانی دابه‌ش كردوونه‌ته سه‌ر هه‌ردوو به‌شی آ و ب، له‌چاوه‌ڕوانی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رفكردنی دا"، ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی پۆلی آ ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌ستكه‌وتی هونه‌رییان هه‌یه و 26 تا 40 ساڵ به‌سه‌ر كاركردنی هونه‌رییاندا تێپه‌ڕیوه، پۆلی دووه‌میش ئه‌وانه‌ن كه خزمه‌تی 15 تا 35 ساڵیان له بواری هونه‌ریدا هه‌یه".
شایه‌نی گوتنه كه، "بنكه‌ی گشتی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق پێی باشبوو ئاهه‌نگێك بۆ هونه‌رمه‌ندانی واسیت ڕێكبخات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر تیشكی ئه‌و ده‌ستكه‌وته هونه‌ریانه‌ی كه له پارێزگادا (180 كم باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا) به‌ده‌ست هاتوون ڕێزیان لێبگیرێت، ڕێزلێنانه‌كه 137 هونه‌رمه‌ندی ژن و پیاو‌ی گرته‌وه، له خاوه‌ن ئه‌زموونه‌كان و له‌لاوانیش، ئه‌و دیاریانه‌ش كه پێشكه‌شیان كران دیاری سیمبۆڵی بوون له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




