لیژنه‌ی پشتیوانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاریه‌كانی پارێزگای به‌سرا، هه‌ڵمه‌تێكی ڕاگه‌یاند بۆ زیاد‌كردنی توانای قوتابخانه‌كان له‌پێناو گرتنه‌خۆی فێرخوازی زیاتر و چاره‌سه‌ركرنی ئه‌و تێكڕژانه‌ی كه هه‌ندێك قوتابخانه به‌خۆیانه‌وه ده‌یبینن، له‌ڕێگای جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك كه 254 پۆلی خوێندن ده‌گرێته‌وه له‌ژماره‌یه‌ك له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کان.
سكرتێری لیژنه‌كه تاریق موسه‌وی گوتی، "لیژنه‌كه له‌م دواییانه‌دا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی ڕاده‌ستی جێبه‌جێكردن كردوون به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و تێكڕژانه‌ی كه قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن و هه‌روه‌ها فراوانكردنی توانایان له‌پێناو گرتنه‌خۆی فێرخوازی زیاتر"، گوتیشی، "له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیی تایبه‌تمه‌ند له‌بواری به‌ڵێنده‌ریدا پڕۆژه‌كان به باهای بڕه‌پاره‌ی 7 ملیار و 500 ملیۆن دینار جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، که هیوادارین هه‌موویان له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا ته‌واوبكرێن".
موسه‌وی به‌رده‌وام بوو گوتی، "زیاد‌كردنی ژماره‌ی پۆله‌كان، كه بڕیار وایه له‌نێوان دوو پۆل تا شه‌ش پۆل بۆ هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك دروست بكرێن، که پۆله‌كانی ئێستایان شوێنی هه‌موو قوتابیه‌كانی نابێته‌وه".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پلاندانان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای به‌سرا محه‌مه‌د ئیبراهیم خۆشحاڵی خۆی به‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌ربڕی و به "هه‌نگاوێكی گرنگی" هه‌ژمار كرد و گوتی، "پێنج ساڵی ڕابردوو زیاد‌كردنی ته‌نها 20 پۆلی خوێندنی له‌ژماره‌یه‌ك له‌قوتابخانه‌كانی به‌سرا به‌خۆوه بینی، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی دوایی له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا دروستكردنی 254 پۆلی خوێندن له‌زۆربه‌ی قوتابخانه‌كانی به‌سرا به‌خۆوه ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه".
به‌پێی قسه‌ی سكرتێری لیژنه‌كه به‌های جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه له‌بڕه‌پاره‌ی ئیمێرجێنسی كه 100 ملیۆن دۆلاره بڕدراوه، كه پێشتر سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی و مانگێك دوای ڕاپه‌ڕاندنی پلانی هه‌ڵمه‌تی شۆڕه‌سواران كه له 26ی مانگی ئازاری ڕابردوو ده‌ستی پێكرد ته‌رخانی كردبوو. ئه‌و به‌خشینه ته‌رخان كراوه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی واقیعی خزمه‌تگوزاریه‌كان و په‌ره‌پێدانی واقیعی ژێرخان له پارێزگای به‌سرا. مالیكی نه‌یویست به‌خشینه‌كه بخاته ژێر ده‌سته‌ڵاتی به‌كارهێنانی حكومه‌تی خۆجێیی، به‌ڵكو لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا به‌ناوی "لیژنه‌ی پشتیوانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كانی به‌سرا" كه ئێستا وه‌زیری داد به وه‌كاله‌ت سه‌فائه‌دین سافی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، كه پێشتریش بڕه‌پاره‌ی 12 ملیار دیناری له به‌خشینه‌كه ته‌رخان كرد بۆ سه‌رفكردنی له پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندن له پارێزگای به‌سرا (560 كم له باشووری به‌غدای پێته‌خت).
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




