هونه‌رمه‌ند د‌یانا حه‌داد له وێنه‌گرتنی ڤیدیۆ کلیپی گۆرانییه نوێکه‌ی به ناونیشانی "په‌یوه‌ندییه‌که‌تم بینی/ شفت ئیتساڵه‌ك" ده‌بێته‌وه، که‌له به‌یروت له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری ئیماراتی نه‌هله فه‌هددا به‌ئه‌نجامی گه‌یاند، گۆرانییه‌که به شێوه زاره‌کی که‌نداوییه(خه‌لیجییه )و له هۆنراوه‌ی شاعیر حامد غه‌رباوی و ئاوازی هونه‌رمه‌ند وه‌لید شامییه، دابه‌شکردنی میوزیکی کاره‌که‌ش له‌لایه‌ن زه‌ید نه‌دیمه‌وه ئه‌نجامدراوه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له پێگه‌ی "فی ئه‌لفه‌ن"دا هاتووه، وێنه‌گرتنی کلیپه‌که بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بوو، و له ڕۆژی یه‌که‌مدا وێنه‌گرتنی کاتی به‌یانی له نێو یه‌کێك له ڤیلاکانی ناوچه‌ی "ئه‌دما" ئه‌نجامدراوه، و ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژیش له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆی 'ده‌وار ئه‌لشه‌مس' به‌شێکی تری کلیپه‌که وێنه‌یگیرا، له‌کاتێکدا له ڕۆژی دووه‌مدا تیمی کاره‌که به‌ره‌وه پێگه‌کانی وێنه‌گرتنی ده‌ره‌وه به‌ڕێکه‌وتن له‌ناوچه‌ی مینا له‌ناوه‌ڕاستی به‌یروتدا بۆ وێنه‌گرتنی به‌شه‌کانی تری کاره‌که.
ڕووداوه‌کانی کلیپه‌که، که دایانا حه‌داد ڕۆڵی پاڵه‌وانێتی تیادا ده‌نوێنێ، ده‌رباره‌ی ژیانی ڕاسته‌قینه‌یه‌تی وه‌ك هونه‌رمه‌ندێکی به‌ناوبانگ و له ماوه‌یدا هه‌ندێك دیمه‌نی ژیانی ڕۆژانه‌ی له ماڵه‌وه و کاتی گه‌شت و بازاڕکردنی به‌نێو باژێڕه‌کاندا ده‌نوێنێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك دیمه‌نی به‌سه‌ربردنی کاتی له ژیانی ڕۆژانه‌یدا.
ئه‌مه‌و وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که گۆرانییه نوێکه له ماوه‌ی ئه‌لبومه خه‌لیجییه‌که‌یدا به‌م زووانه بکه‌وێته بازاڕه‌کانه‌وه. شایه‌نی باسه که ژماره‌یه‌ك ناوی دیار له بواری داهێنان و ئاوازدانان و دابه‌شکردنی مۆزیکی به‌شداری دیانا‌یان کردوه له ئه‌نجامدانی ئه‌لبومه نوێکه‌یدا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
ئه‌ی جوانترین ماڵپه‌ڕی ده‌نگوباس، زۆر چاکه و مایه‌ی شانازییمه که یه‌ك به یه‌کی هه‌واڵه‌کانتان بۆ بنێرم و من داوای هه‌واڵه‌کان ده‌رباره‌ی پلێتی ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌کان و ڕۆژی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێله‌کان ده‌که‌م و سوپاس.
هیوادارم كه وێنه‌ی عه‌ینكاوه ببینم.
سڵاو، فازڵ شه‌مسی له عێراقی خۆشه‌ویسته‌وه، من ئه‌مرم ته‌نیا بۆ كازم ساهیر و كه‌سی تر نا.
ده‌ستتان خۆش بێت هه‌واڵه‌كانتان زۆر باشن من عێراقیم.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





خانمه هونه‌رمه‌ندێکی زۆر جوانه و ماڵپه‌ڕه‌که جوانتره و، ئه‌گه‌ر به ئیمێڵ وێنه‌ی د‌یانا حه‌دادم بۆ بنێرن ئه‌وا جوانتر و جوانتر ده‌بێت.