خانمی مه‌قامی عێراقی هونه‌رمه‌ند فه‌ریده دووپاتی کرده‌وه که به هاوکاریی تیپه موزیکه‌که‌ی به‌شداریی له ئاهه‌نگی یادکردنه‌وه‌ی مۆسیقاری مه‌زنی عێراقی کۆچکردوو مونیر به‌شیر ده‌کات، که له مانگی کانونی دووه‌می/جه‌نیوه‌ریی ساڵی داهاتوو له زانکۆی میشیگان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه ده‌چێت، که کوڕی هونه‌رمه‌ند مونیر به‌شیر عودژه‌ن عومه‌ر مونیر به‌شیر و هونه‌رمه‌ند ڕه‌حیم حاج به‌شداریی تێدا ده‌که‌ن.
فه‌ریده له‌م ئاهه‌نگه‌دا به‌شداریی ده‌کات، که به ئاهه‌نگێکی ڕێزلێنان و یادکردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی عێراقی مونیر به‌شیر داده‌نرێت که ڕۆڵێکی کاریگه‌ری گێڕاوه سه‌باره‌ت به بڵاوکردنه‌وه‌ی مه‌قامی عێراقی بۆ چه‌ندین له وڵاتانی جیهان، هه‌روه‌ها ئه‌و هانده‌ر و یارمه‌تیده‌ری خانمی مه‌قام فه‌ریده بووه بۆ هه‌نگاونان له‌و بواره سه‌خته‌ی گۆرانیگووتندا، که تیایدا فه‌ریده توانیویه‌تی ببێته پێشه‌نگی ده‌نگه‌کانی تر و له‌م شێوازه‌ی گۆرانیگووتندا سه‌رکه‌وتوو ببێت، به ڕاده‌یه‌ك که بووه‌ته خانمی مه‌قامی عێراقی به‌بێ ڕکابه‌ر.
له لایه‌کی تره‌وه، به گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی 'ئیلاف'ی ڕۆژانه، فه‌ریده له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوو به‌شداریی له ئاهه‌نگی کۆتایپێهێنان به فێستیڤاڵی جیهانی عه‌ره‌بی له مۆنتریال ده‌کات، و ئه‌مه دووه‌م جاره که فه‌ریده له‌و فێستیڤاڵه‌دا به‌شداریی ده‌کات، که له‌ماوه‌یدا به هاوکاریی ئۆرکسترای که‌نه‌دی و تیپی مه‌قام ژماره‌یه‌ك گۆرانی پێشکه‌ش ده‌کات، که گۆرانییه‌کان له ئاوازی خودی فه‌ریده‌ن و له دابه‌شکردنی مۆسیقاری هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د حسێن گومه‌رن.
فه‌ریده هه‌روه‌ها دوو ئاهه‌نگ بۆ ڕه‌وه‌ندی عێراقی و عه‌ره‌بی له هه‌ردوو شاری ئۆتاوا و تۆرنتۆ ده‌گێڕێت، ئه‌وه‌ش به هاوکاریی تیپه موزیکه‌که‌ی که پێکهاتووه له هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د حسێن گومه‌ر وه‌کو ڕێبه‌ری تیپه‌که و ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی تر، له‌وانه باهیر هاشم ڕه‌جه‌ب، عه‌دنان شه‌نان، که‌ریم ده‌رویش، عه‌بدول له‌تیف عوبه‌یدی، سالار ئه‌سید و ویسام عه‌زاوی.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
سوپاس بۆ خوا.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





هیوادارم كه لاپه‌ڕه‌یه‌ك یاخود گۆشه‌یه‌ك هه‌بێت تایبه‌ت به هه‌واڵی وه‌رزشی ناوخۆیی تاوه‌كو كه خوێنه‌ری به‌ڕێز بتوانێت له‌باره‌ی وه‌رزشی ناوخۆیی و شاراوه‌كانی بخوێنێته‌وه و له نزیكه‌وه ئاگادار بێت و خودا سه‌رتانخات بۆ چاكه و باشكردنی نه‌ته‌وه و سڵاوی خواتان لێبێت و به‌ر ره‌حمه‌تی خودا بكه‌ون.