وته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری لیوا محه‌مه‌د عه‌سكه‌ری ته‌واوبوونی وێستگه و بنكه‌ی جێگیری بۆ سوپای عێراق له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه، له‌گه‌ڕه‌كی جیاوازدا، ڕاگه‌یاند.
عه‌سكه‌ری له ڕاگه‌یاندنێكیدا بۆ مه‌وتنی ڕوونی كرده‌وه كه وه‌زاره‌ت دروستكردنی ئه‌و وێستگانه‌ی خستۆته سه‌ر شانی خۆی، بۆ چڕكردنه‌وه‌ی ئاماده‌بوونی خۆی له‌و ناوچانه‌ی كه بڕوای وایه چالاكی گروپه چه‌كداره‌كانی تێدا هه‌بێت. چه‌ندین یه‌كه‌ی سوپا له ناوچه‌كانی باكووری ڕۆژئاوای به‌غدا كه بریتین له گه‌ڕه‌كه‌كانی عه‌دل، حوڕیه، شوعله، جامیعه و غه‌زالیه بۆ پاراستنی پێویستیی هاوڵاتیان، چونكه پێشتر ئه‌و ناوچانه گۆڕه‌پانێك بوون بۆ لاده‌ران له یاسا و مۆڵگه‌یه‌كی ئارام بوو بۆیان، بۆیه له‌پێناو ته‌نگ پێ هه‌ڵچنینیان بڕیاری بڵاوه‌پێكردنی یه‌كه جه‌نگاوه‌ره‌كان دراوه له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌و ناوچانه. عه‌سكه‌ری به‌رده‌وام بوو و گوتی،"به‌و هه‌نگاوه دڵی هاوڵاتیان ئارام بوو به‌هۆی ئه‌سته‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و گروپانه بۆ ده‌ستكردنه‌وه به كاره‌گوماناویه‌كانیان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و وێستگانه دروستكران بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر فشار بخه‌نه سه‌ر تیرۆریستان و كاردانه‌وه‌ی هێزه‌كانیشمان خێرا و جه‌رگبڕ بێت له‌حاڵه‌تی دروستبوونی هه‌ر به‌ربه‌ستێكی نائارامی له‌ناوچه‌كه‌دا".
به‌پێی قسه‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری، ئه‌و هه‌نگاوه سه‌ركه‌وتنی خۆی سه‌لماند له‌ڕێگای دابه‌زینی هه‌ستپێكراوی كۆی پێشێلكاریه‌كانی ئاسایش، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی كرده‌وه‌كانی ڕه‌هه‌ندی تائیفی گه‌یشتۆته نزمترین ئاسته‌كانی و له‌زۆربه‌ی جاراندا هیچ ڕووداوێكی له‌و جۆره تۆمار ناكرێت، چاكه‌كه‌ش بۆ هاوڵاتیان و ئاره‌زوویان بۆ ژیانێكی ئاشتیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه دوای ئه‌و ئێش وئازارانه‌ی كه له‌ده‌ستی توندڕه‌وه‌كان بینیان، هه‌روه‌ها خه‌ڵك به‌ربه‌ستی ترسی خۆیان له‌و گروپانه شكاندووه به‌هۆی هه‌ستكردنیان به‌بوونی هێزێكی سه‌ربازی كه به‌رگریان لێ بكات و له‌پشتیان بوه‌ستێت و له كۆڵانه‌كه‌یان ئاماده‌یی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی زیادبوونی سه‌قامگیری ناوچه‌كه. عه‌سكه‌ری ڕوونی كرده‌وه كه هه‌ر هاوڵاتیێك ده‌توانێت وێنه‌ی زۆرێك له تیرۆریسته‌كان ببینێت، ئه‌وانه‌ی بۆ خزمه‌تی میلیشیاته‌كان و ڕێكخراوی قاعیده كار ده‌كه‌ن، كه له گۆڕه‌پانه گشتیه‌كان و شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانی زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی پێته‌خت هه‌ڵواسراون، وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ هاوڵاتیان بۆ ناسینه‌وه‌یان و ناودانیان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپانه‌ش هه‌ستبكه‌ن كه ئیتر له عێراق هیچ په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بوونی نیه بۆ ئه‌وانه. عه‌سكه‌ری به‌رده‌وام بوو و گوتی،"ئه‌وانه خه‌ڵكیان ده‌ترساند و خه‌ڵكیش توانای نه‌بوو ڕووبه‌ڕوویان بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌بینین كه شه‌قامه‌كان پڕن له وێنه‌كانیان له‌ژێر لیستی داواكراوان بۆ دادگا. ئێستا خه‌ڵكی له‌و ترس و له‌رزه ڕزگاریان بووه كه ئه‌و گروپانه بڵاویان ده‌كرده‌وه".
كاره‌كه هه‌ر به بڵاوه‌پێكردنی وێستگه‌ی جێگیر له‌ناو كۆڵا‌نه‌كاندا ناوه‌ستێت، به‌ڵكو كاره‌كه له‌وه‌ش تێپه‌ڕی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌كانی سوپا به‌پیاده له‌ناوچه‌كان بسوڕێنه‌وه و كاری پشكنین ئه‌نجام بده‌ن و به‌دوای خه‌ڵكی گومانلێكراودا بگه‌ڕێن. لیوای 22 ی سه‌ر به فیرقه‌ی شه‌شه‌م له سوپای عێراقیدا كه ئه‌ركی پاراستنی ناوچه‌ی شوعله‌ی پێسپێردراوه، خاڵی پشكنینی جێگیر له شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كان داده‌نێن و بنكه‌یه‌كی جێگیریشی له‌ناو گه‌ڕه‌كه میللیه‌كان دامه‌زراند، وێڕای به‌رده‌وامی سوڕانه‌وه‌ی ده‌وریه‌ی پیاده له‌شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ناوچه‌كه‌دا. موقه‌دده‌م محه‌مه‌د سه‌دخان فه‌رمانده‌ی لیوای شه‌شه‌م، بۆ مه‌وتنی ڕوون كرده‌وه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه ناسرابوو به چالاكیه‌كانی میلیشیاته چه‌كداره‌كان ئێستا له‌هه‌موو كاتێك زیاتر ئارام تره، ئه‌وان ده‌وریه‌ی پیاده له‌و شوێنانه ده‌سوڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك گفتووگۆ بكه‌ن و گوێ له‌ڕاوبۆچوونه‌كانیان بگرن و گیروگرفته‌كانیان بزانن، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی هه‌ر زانیاریه‌ك كه بۆی هه‌بێت یارمه‌تی هێزه‌كانی حكومه‌ت بدات له ده‌ستگیركردنی تاوانباره‌كان. سه‌دخان به‌رده‌وام بوو و گوتی،"بوونمان له‌ناوچه‌ی شوعله بووه هۆی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی داواكراو له‌لایه‌ن دادوه‌ری عێراقی به تۆمه‌تی كوشتن و تیرۆر، وێڕای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێكی زۆر له ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبی ته‌قینه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌دان پارچه چه‌كی گولـله پرژێن (ڕه‌شاش)، سه‌ركه‌وتنی ئه‌ركه‌كانیشمان به‌ده‌ست نه‌ده‌هێنان ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوكاریه گه‌وره‌یه نه‌بوایه كه خه‌ڵك پێشكه‌شیان كردووه، وێڕای ئه‌وه‌ش ئێمه بڵاوكراوه و پۆسته‌ری دیوار بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه وێنه‌ی گرنگترین داواكراوه‌كانی له‌سه‌ره بۆ دادوه‌ری عێراقی. بۆ نموونه له‌و دواییانه‌دا وێنه‌ی تاوانبار حه‌یده‌ر كازممان بڵاوكرده‌وه كه به‌رپرسی چاندنی بۆمبی ته‌قینه‌وه و هه‌ڵواسراو بوو، هه‌روه‌ها ئاسانكردنی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك بۆ تاوانباره‌كانی تر، وێڕای به‌رپرسیاریه‌تی ڕاسته‌وخۆ له ئه‌نجامدانی چه‌ندین هێرشی هه‌مه‌جۆر له دژی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی".
پاشه‌كشێ كردنی هه‌ستپێكراو له ئاستی توندوتیژی و بڵاوه‌پێكردنی چڕی كه‌رته‌كانی سه‌ربازی عێراقی له به‌غدا و ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراقی دوو هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی بۆ زۆربه‌ی ناوچه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی به دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه بده‌ین كه هاوڵاتیان پێویستیان پێیه‌تی.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
ده‌ستخۆش و خوا ساغ و سه‌رفرازت بکات.
خاوه‌نی دڵی خه‌مبار.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





خوا گه‌وره‌یه و سه‌رکه‌وتن بۆ عێراقییه‌کانه به‌سه‌ر تێرۆر و تاقمی ئوسامه‌ی نامه‌رد.