دوای دابڕانێکی درێژ، هونه‌رمه‌ند جولیا پوتروس ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گێڕانی ئاهه‌نگ له لوبنان و سوریادا که بڕیاره دوو ئاهه‌نگ له گازینۆی لوبناندا له ڕۆژانی 17 و 18ی تشرینی یه‌که‌م/ ئۆکتۆبه‌ردا بگێڕێت، هه‌روه‌ها دوو ئاهه‌نگ له قه‌ڵای دیمه‌شق له ڕۆژانی 23 و 24ی هه‌مان مانگدا ده‌گێڕێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی له پێگه‌ی ئیلافی هه‌واڵیدا هاتووه، جولیا هه‌روه‌ها به‌ڵینی به جه‌ماوه‌ره‌که‌ی دا که ئاهه‌نگی تریش له چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی دیکه‌دا بگێڕیت که دواتر واده و شوێنه‌کانیان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێن.
جولیا به‌ڵینی به خولیاگه‌رانی دا، که زۆر ده‌مێکه چاوه‌ڕوانی ئه‌و ژوانه بوون، که چاوه‌ڕوانی کارێکی سه‌رسامهێنه‌ری خۆش بن له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌نیازه گۆرانی نوێ له‌و ئاهه‌نگانه‌یدا پێشکه‌ش بکات که بۆ یه‌که‌م جاره ده‌یانچڕێت، وه‌ك خۆئاماده‌کارییه‌ك بۆ ده‌رکردنی ئه‌لبومی نوێی له ماوه‌ی چه‌ند مانگێکی که‌مدا، بۆئه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی به‌رامبه‌ر به کاره‌نوێکه ڕه‌چاوبکات. له ئاهه‌نگه‌کاندا هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێك له گۆرانییه به‌ناوبانگه‌کانی ده‌چڕێت که بوونه‌ته به‌شێك له ناخ و ویژدانی خه‌ڵکی.
جولیا به یه‌کێك له کچه شۆخه‌کانی نێوان هاونه‌وه‌ی خۆیدا داده‌نرێت که به پێشکه‌شکردنی هونه‌رێکی ڕاسته‌قینه و ڕه‌سه‌ن ناوبانگی ده‌رکردوه، هه‌روه‌ها به گۆرانییه نیشتمانپه‌روه‌ری و وره‌به‌خشه‌کانی ده‌ناسرێته‌وه که کۆڵه‌که‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری فراوانی له‌ده‌وری خۆیدا کۆکردۆ‌ته‌وه، نه‌وه‌ك ته‌نها له لوبنان به‌ڵکو له چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی تریشدا. هونه‌رمه‌ند چه‌ندین ئه‌لبومی سه‌رکه‌وتووی به‌رهه‌مهێناون دیارترینیان 'ئه‌حبائی/ ئازیزه‌کانم'ه که کرا به پڕۆژه‌یه‌کی خێرخوازی گه‌وره، له‌ماوه‌یدا جولیا نزیکه‌ی 3 ملیۆن دۆلاری بۆ خێزانه زیانبه‌رکه‌وتووه‌کان کۆکرده‌وه که له ئاکامی کاره‌کانی توندوتیژی له لوبناندا زه‌ره‌رمه‌ندبوون، به‌رله‌وه‌ش کاری "تعه‌وه‌دنا عه‌لێك... حه‌بیبی/ ڕاهاتووین له‌سه‌رت... ئازیزه‌که‌م"ی ده‌رکرد که تاوه‌کو ئێستاش له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی نزیکه‌ی دوو ساڵ و نیو به‌سه‌ر ده‌رکردنیدا به‌رده‌وامه له دروێنه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنه یه‌ك له‌دوای یه‌که‌کانی به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت هیچ یه‌کێکیش له گۆرانیه‌کانی به‌شێوازی ڤیدیۆ کلێپ وێنه‌ی بگیرێت.
هونه‌رمه‌ند جولیا پوتروس چه‌ندین پاداشت و خه‌ڵاتی وره‌یی له‌سه‌ر ئاسته فه‌رمییه‌کاندا به‌ده‌ستهێناوه له تونس و ئه‌رده‌ن و سوریا و قه‌ته‌ر و ئیمارات، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی ئه‌رزی له لوبنان پێبه‌خشراوه.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





به‌رنامه‌ی زۆر چاك و جۆراوجۆر که پڕن له بابه‌تی نوێ، سوپاستان ده‌که‌ین بۆ ئه‌م هه‌وڵانه‌تان،@@@ له سعودیه‌وه.