سه‌ره‌ڕای وێنه‌کێشان و په‌یکه‌رسازی، گۆرانیبێژی مۆسیقاری عێراقی کازم ساهیر به‌هره‌کانی کامڵکرد پاش ئه‌وه‌ی که هه‌ستا به نوسینی هۆنراوه‌ی چوار گۆرانی بۆ ئه‌لبومه نوێکه‌ی که ناونیشانی "وێنه‌کان" هه‌ڵده‌گرێت و بڕیاره له جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا بڵاوبکرێته‌وه.
کازم جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه کرده‌وه که ئاماده‌نه‌بوونی هۆنراوه‌کانی شاعیری خۆشه‌ویستی و ژن، کۆچکردوو نزار قه‌بانی له گۆرانیه‌کانی ئه‌لبومه نوێکه‌یدا وایلێکردووه که سه‌بر بگرێت و ئه‌لبومه‌که‌ی وه‌رگرێته‌وه که پێشتر پێشکه‌شی کۆمپانیای رۆتانا کردبوو به‌مه‌به‌ستی بڵاوکردنه‌وه‌ی، تاوه‌کو هۆنراوه‌ی شاعیری گه‌وره له یه‌کێك له گۆرانیه‌کاندا دابنێت به‌بێ ئاشکراکردنی ناوی هۆنراوه‌که تا کاتی ده‌رچونی ئه‌لبومه‌که.
هه‌روه‌ك له ماڵپه‌ڕی ئێم بی سی هه‌واڵیدا هاتووه، کازم سه‌رسوڕمانێکی هونه‌ری خستۆته ئه‌لبومه هونه‌ریه‌که‌یه‌وه که کازم بۆ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی ئاماده‌ی کردووه و بریتیه له دی ڤی دی یه‌کی گۆرانی به‌ناوی "دنیا له‌یادبکه" له ده‌رهێنانی راشیلی ئوستورالیه و هه‌روه‌ها وێنه‌گرتنه‌که‌شی له ئوستورالیا ئه‌نجامدراوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای 13 گۆرانی نوێ له ئه‌لبومه نوێکه‌دا، کازم خۆی ئاوازی 11 گۆرانی داناوه و دوو گۆرانی تریشی له ئاوازی سعودی محه‌مه‌د شه‌فیقه به ناونیشانی "وێنه‌کان" و "خۆشده‌وێم".
چه‌ندین شاعیر به‌شداریان کردووه له نوسینی هۆنراوه‌کانی ئه‌لبومه نوێکه‌یدا که له دیارترینیان شازاده‌ی شاعیر به‌نده‌ر بن عه‌بدولموحسینه، سه‌ره‌ڕای کازم سه‌عدی و داود غه‌نامی عێراقی که ژماره‌یه‌ك له هۆنراوه‌یان پێشکه‌شکردووه جگه له یه‌ك گۆرانی خانمه شاعیری فه‌له‌ستینی دانیشتوو له میسر دکتۆر نه‌جوا جه‌رار، له‌گه‌ڵ ئاماده‌نه‌بونێکی ئاشکرای شاعیری عێراقی که‌ریم عێراقی که له‌گه‌ڵ ساهیردا رێبازێکی گۆرانی و هونه‌ری درێژیان پێکه‌وه هه‌یه.
وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که به‌بۆنه‌ی ده‌رچونی ئه‌لبومه نوێکه‌یه‌وه، ساهیر ئاهه‌نگێك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌واناندا له لوبنان و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆژنامه‌وانان له وڵاته عه‌ره‌بیه جیاجیاکانه‌وه بگێڕێت.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
به‌خوا زۆر چاکه و من یه‌کێكم له ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌که‌م و خوا سه‌رفرازتان بکات و له‌گه‌ڵ سڵاومدا.
چاکه و به ئومێدی خوا دره‌وشاندنه‌وه‌ی زیاتر و، هه‌واڵی زیاترم ده‌رباره‌ی قه‌یسه‌ر ده‌وێت.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





خوا ده‌ست به باڵيوه بگرێت سسسسسساهر سساحیر وه‌ڵاى ساحیره.