گۆرانیبێژی عێراقی ماجد مه‌هه‌ندیس دووچاری ڕووداوێکی هاتوچۆ بۆوه له‌سه‌ر ڕێگای نێوده‌وڵه‌تی نێوان فه‌ره‌نسا و ئیتالیا که له‌ئاکامیدا گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و دواتر به‌ده‌رکه‌وت که زۆربه‌ی پێکانه‌کانی له ده‌موچاو و شه‌ویلاگه‌کانیدا کۆبونه‌ته‌وه.
دوای ڕووداوه‌که، به‌ڕێز فایه‌ق حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌کانی هونه‌رمه‌ند، له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌واڵه‌که یه‌کسه‌ر به‌ره‌و فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێکه‌وت، و هونه‌رمه‌ندی له‌وێوه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئه‌لمانیا گواسته‌وه (که شوێنی نیشته‌جێبوونی خێزانی فایه‌قه) بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به شێوه‌یه‌کی چاکتر و شیاوتر چاودێری بکات.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ئیلافی ڕۆژانه‌دا هاتووه، به‌ڕێز حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا، هاوپێچی ڕاگه‌یاندنی هونه‌رمه‌ند ماجید موهه‌ندیس، له په‌یوه‌ندییه‌کی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئیلافدا، دووپاتیکردۆته‌وه که ئه‌و په‌یوه‌ندی به فایه‌قه‌وه کردوه و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه دووپاتیکردۆته‌وه که پزیشکی چاره‌سه‌رکه‌ر سه‌باره‌ت به باری ته‌ندروستی مه‌هه‌ندیس دڵنیای کردۆته‌وه، هه‌روه‌ها ڕه‌تیکرده‌وه که جه‌سته‌ی هونه‌رمه‌ند دووچاری هیچ جۆره شکانێك بوبێته‌وه، به‌ڵام گووتی ئه‌و له ئاکامی ڕووداوه‌که دووچاری درز و ئاوسانی ده‌موچاوی هاتووه له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی لێدانه‌کان به‌ر سه‌ر و ده‌موچاوی که‌وتبوون، هه‌روه‌ها گووتی موهه‌ندیس له چه‌ند ڕۆژێکی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوبه‌ی، ئه‌مه‌و هیچ ورده‌کاریه‌ك ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی ڕوودانی ئه‌و کاره ئاشکرا نه‌کرا.
له‌لایه‌کی تره‌وه، له‌م باره‌دا گشت ڕێککه‌وتن و گرێبه‌سته هونه‌رییه‌کانی هونه‌رمه‌ند ماجید موهه‌ندیس هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه، له‌نێوانیاندا ئاهه‌نگی جه‌ژن که بڕیاربوو له‌یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی داهاتوودا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند نه‌وال زوغبی و عاسی حه‌لانی کۆی بکاته‌وه.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
هه‌زار سوپاسی خودا بۆ سه‌لامه‌تیی و هیچ خراپه‌یه‌ك نه‌یه‌ته ڕێگه‌ی.
به هیوای سه‌لامه‌تی ئه‌ی ماجید، خوا ئاگادارت بێت ئه‌ی ده‌نگی زوڵاڵ. هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم و به سه‌لامه‌تی هه‌ڵبسیته سه‌رپێ، بۆ ئه‌وه‌ی چراکان هه‌ڵبکه‌یت و ڕووناکیمان به‌رده‌وام بکه‌یت چونکه تۆ هه‌موو ڕووناکییه‌کیت.
خوا به سه‌لامه‌تی هه‌ڵتبسێنێته سه‌رپێ و به هه‌موولایه‌ك ده‌ڵێم ئه‌ویش وه‌کو ئێمه مرۆڤه و عێراقییه و، هه‌رکه‌سێك که به خراپه‌ی باسی ئه‌و ده‌کات عێراقی نیه و بێنامووسه.
من ناڵێم به هیوای چاکبوونه‌وه به‌س ده‌ڵێم خوا به گوێره‌ی کاره‌کانت پاداشت و لێپرسینه‌وه‌ت بکات.
ئێمه‌ی عێراقی پێویسته دڵ له‌سه‌ر دڵ بین و خه‌ڵك نازی یه‌کتر هه‌ڵبگرن و خه‌ڵك دۆعا بۆ خه‌ڵکانی تر بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببینه چقڵی ناو چاوی دوژمنان. خوایه نه‌خۆشه‌کانی ئێمه و نه‌خۆشه‌کانی موسوڵمانان چاك بکه‌یته‌وه و ماجیدی برامان له تاراوگه چاك بکه‌یته‌وه. خوایه ئه‌م خه‌مه له‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته لابه‌ره ئه‌ی خوای میهره‌بان و به‌خشنده و، له خوای مه‌زن داواکارین که دوژمنان له‌ناوبه‌رێت و عێراق بگێڕێته‌وه بۆ باری جارانی و خوایه هه‌موو ببینه‌وه به برای ده‌ست له ناو ده‌ست.
من ئه‌وم خۆش ناوێت به‌ڵام ده‌ڵێم خوا چاکت بکاته‌وه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که عێراقیت و هیوادارم که ئه‌مه په‌ندێکی وه‌بیرهێنانه‌وه بێت له لایه‌ن خواوه و له ڕێگه‌ی تاریکی و خراپه دوور بکه‌وێته‌وه و ئه‌گه‌ر که‌مێکیش بێت خوات به بیر بێته‌وه. خوا ساغی و سه‌لامه‌تت بکات ئه‌ی عێراقی و له‌گه‌ڵ سڵاومدا.
ماجید موهه‌ندیس و كازم ساهیر و زۆر له‌وانی تر هیچ شتێكیان بۆ عێراق نه‌كردووه به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه بیانویان هه‌یه كه له وڵاتانی تردا بمێننه‌وه. هه‌موو ئه‌و شتانه‌شی كه ده‌یكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و چیژی خۆیانه و خراپترین گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام دده‌ن. كاتێكیش كه گوێمان له قسه‌ی خه‌ڵكی ده‌بێت وه‌كو ئه‌وه‌ی كه زانا بن و شتێكیان داهێنابێت بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی یاخود شتێكی ساده‌شیان كرد‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی ژنه‌كانیان یان براكانیان و سوپاس.
سه‌لامه‌تیت ئه‌ی موهه‌ندیس، پشت به‌خودا به سه‌لامه‌تی هه‌ڵده‌ستیته‌وه و ده‌گه‌ڕێێته‌وه بارودۆخی پێشترت و جوانترین داوامان بۆت ئه‌ی رۆڵه‌ی عێراق بۆ چاکبونه‌وه‌ی به‌په‌له.
به هیوای چاکبوونه‌وه و به ئومێدی خوا پارێزراو له هه‌موو به‌ڵایه‌ك، بێگومان ڕووداو ڕووده‌دات به‌ڵام ئێمه به‌سه‌ریاندا سه‌رده‌که‌وین و ده‌بنه یاده‌وه‌ریی. چاوه‌ڕوانی گۆرانییه‌کانت و ده‌نگه به‌سۆزه‌که‌تین. به هیوای سه‌لامه‌تی بۆ تۆ و بۆ هه‌موو لاوانی چاکی عێراق.
خوا نه‌خۆشه‌کانی ئێمه و نه‌خۆشه‌کانی موسوڵمانان چاك بکاته‌وه، ئامین.
خوا هونه‌رمه‌ندی داهێنه‌ر ماجید موهه‌ندیس چاك بکاته‌وه و به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو که‌سوکاری و هه‌موو بڵێن ئامین.
هه‌زاران هه‌زار هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ندی مه‌زن ماجید موهه‌ندیس که سه‌ری عێراقییه‌کانی بڵند کردووه. له خوای مه‌زن داواکارین که به زووترین چاکی بکاته‌وه و، خوا به هانای پاڕانه‌وه دێت.
ئه‌مه‌یه چاره‌نووسی ڕێگه‌ی به‌دڕه‌وشتی و سه‌رلێشێوان که موسوڵمانان به گۆرانیه ناله‌باره‌کانیان خراپ ده‌که‌ن، ئه‌وه‌تا سزای ئه‌م دونیا و ئه‌و دونیای بۆ هاتۆته خواره‌وه و، کۆتایی پڕ کاره‌ساتاویی گۆرانیبێژه‌کان ده‌بینین و هه‌موویان هه‌مان چاره‌نووسیان هه‌یه. له خوا داواکارم که نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گۆرانیگووتن و هیوادارم کاکیله‌ی شکابێت و نه‌توانێت کاروانی گۆرانیی به‌دڕه‌وشتی ته‌واو بکات و، هه‌روه‌ها مه‌ستی و سه‌رخۆشیی زۆر هۆکاری ڕوودانی زۆربه‌ی ڕووداوه‌کانه.
به هیوای سه‌لامه‌تی چاوه‌که‌م مه‌جودی، خوا بتاپرێزێت و بۆ ئێمه‌ت بهێڵێت و بگه‌ڕێیته‌وه و به ده‌نگه ڕه‌سه‌نه‌که‌ت گۆرانیمان بۆ بڵێیت و له داخی ئه‌وانه‌ی که پێیان ناخۆشه گۆرانی بۆ وڵاتی زامدارمان بچڕیت.
به هیوای چاکبوونه‌وه ئه‌ی ناسکترین هه‌ست و هه‌رده‌م ساغ و سه‌لامه‌ت بیت و چاوه‌که‌م ماجید ئێمه هه‌موو دڵمان له لای تۆیه.
سڵاوتان لێبێت، من براتانم له عێراق و هه‌زاران هه‌زار هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز ماجد موهه‌ندیس و، به‌خوا شایه‌نی ئه‌وه نیه که تووشی بووه و به ئومێدی خوا چاك ده‌بێته‌وه و له جاران باشتر و ئاسایی ده‌بێته‌وه. تێبینی: ئه‌مه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌و قسانه‌ی پێشووتری نووسیوه و ئه‌و هیچ هه‌ست و زه‌وقی نیه. برام ئه‌مه ساده‌ترین شته و هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌بی له تۆیه و بۆ تۆیه، واته برای موسوڵمانی تۆیه و باوه‌ڕ ناکه‌م گۆرانیگووتن واته کافر و جوله‌که. به‌خوا ماجید که‌سێکی به‌ڕێزه و ئه‌وه‌ی نه‌تناسێت نازانیت بای چه‌ندیت. براتان موباره‌ك فه‌زڵی و، به‌خێرهاتن سه‌ر چاوان بۆ په‌یوه‌ندیکردن به منه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م ئیمیڵه.
به ئومیدی خوا چاکبوونه‌وه‌ی خێرا.
هه‌زار جار هیوای سه‌لامه‌تی بۆ عێراقی ماجد موهه‌ندیس، بۆچی عێراقی بۆ هه‌ر شوێنێك ده‌چێت مورتاح نابێت؟
به ئومێدی خوا چاك ده‌بێته‌وه و به ساغ و سه‌لامه‌تی هه‌ڵده‌ستێته‌وه سه‌رپێ و دۆعای چاکبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌که‌ین.
خوا چاکت بکاته‌وه و به ساغ و سه‌لامه‌تی بتنێرێته‌وه بۆ لامان، ئه‌ی زۆر خۆشه‌ویستمان.
به ئومێدی خوا ساغی و سه‌لامه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ند ماجد موهه‌ندیس.
ئه‌ی ئه‌وه‌ی که له عێراق ڕووده‌دات ئایا پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کی گه‌وره نیه؟ له‌گه‌ڵ ڕێزمان بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده، به‌ڵام ئایا چه‌ند منداڵ به هۆی کوشتن و بۆمب و نه‌خۆشیی کۆلێراوه گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن؟ چه‌ند پیاو؟ چه‌ند ئافره‌ت؟ و چه‌ند و چه‌ند و چه‌ند؟ به‌ڵام هه‌موو دونیا ژێراوژوور کراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندێك تووشی ڕووداوێك بووه!!!! دووباره ده‌یڵێمه‌وه که له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده.
خوا ساغ و سه‌لامه‌تت بکاته‌وه و بتخاته سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست.
به ئومێدی خوا داوای سه‌لامه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز ماجید موهه‌ندیس ده‌که‌ین و هیوای ته‌ندروستی و له‌شساغیی بۆ ده‌خوام.
توشی هیچ نه‌بیت جگه له چاكبونه‌وه‌ی ئه‌ی موهه‌ندیسمان.
هیوای چاكبونه‌وه و سه‌لامه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ندی داهێنه‌ر ماجید موهه‌ندیس ده‌خوازم بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ناوی عێراق له كۆبونه‌وه هونه‌رییه‌كاندا.
داوا له خودای مه‌زن خاوه‌نی عه‌رشی مه‌زن ده‌كه‌م كه ئه‌و و نه‌خۆشه موسه‌ڵمانه‌كان چاكبكاته‌وه... خودایه ئامین.
سه‌لامه‌تیت و ئیشه‌ڵا هیچت توش نابێت ئه‌ی سترانبێژه ره‌سه‌نه‌كه‌مان خودا به سه‌لامه‌تی هه‌ڵتسێنێته‌وه و له هه‌موو خراپه‌یه‌ك بتپارێزێت.
له هه‌موو خراپه‌یه‌ك به دور بیت.
خودا بیپارێزێت و به ساغ و سه‌لامه‌تی بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆمان (به‌خوا شایه‌نی ئه‌وه نیه)
من عاشقی خۆشه‌ویست و روناكی چاوه‌كانم ماجید موهه‌ندیسم و هیوادارم له خودا كه چاكی بكاته‌وه و ته‌ندروستی بۆ بگه‌ڕێته‌وه به باشترین شێوه و پشت به خودا هه‌موو عێراقیه‌كان دوعا بۆ ماجدی برا‌یان ده‌كه‌ن.
خوایه هیچی لێنه‌یه‌ت و چاكی بكه‌یته‌وه خوایه گیان.
سه‌لامه‌ته.
ئه‌مه سزای خوداوه‌ندی به‌خشنده‌یه، به‌دڵنیاییه‌وه له ئاهه‌نگی سه‌ما و خواردنه‌وه بووه و ئه‌مه سزای هه‌موو ئه‌وانه‌یه که به رێگه‌ی ماجد موهه‌ندیسی رسوا ده‌گرنه به‌ر.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





زۆر په‌رۆشین و به ئومێدی خوا هه‌میشه به ساغوسه‌لامه‌تی.