سترانبێژی لوبنانی نه‌جوا كه‌ڕه‌م ده‌رهێنه‌ر ڕه‌نده عه‌له‌می ده‌سنیشان كرد بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی ده‌رهێنانی كلیپێكی تازه به‌ناوی "حه‌بیبی ماخه‌بی عه‌له‌یك/ ئازیزم لێت ناشارمه‌وه"، به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی له وێنه‌گرتنی ژماره‌یه‌ك كلیپ له‌و ماوانه‌ی دواییدا.
گۆرانی "لێت ناشارمه‌وه" یه‌كێكه له دوا گۆرنیه‌كانی نه‌جوا كه‌ڕه‌م، كه به‌ر له دوو مانگ ده‌رچوو، گۆرانیه‌كه له نوسینی تۆنی ئه‌سمه‌ر و ئاوازی هونه‌رمه‌ند ویسام ئه‌میره، ئه‌وه‌ش دووه‌م گۆرانییه كه نه‌جوا بڕیار ده‌دات وێنه‌ی بگرێت به‌شێوازی ڤیدیۆ كلیپ، دوای گۆرانی "گاڵته‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م".
به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ئیلافی ڕۆژانه، ڕه‌نده عه‌له‌م بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌که پشتی ته‌نها به‌یه‌ك خانوو به‌ستووه له گوندی به‌لونه، و ته‌واوی وێنه‌گرتنه‌كه‌ی له كه‌ش و هه‌وایێكی كراوه‌دا سازدا، به‌وه‌رگرتنی دیمه‌نه‌كانی شارۆچكه‌ی عه‌مشێتی كه‌نار ده‌ریا و ناوچه‌ی ڕمله‌ی سپی له‌ناوه‌ڕاستی به‌یروت، پاشان گۆڕه‌پانی پێشبڕكێی ئه‌سپه‌كان و سۆلیدیری به‌یروت.
نه‌جوا وه‌كو هه‌میشه ده‌رکه‌وتنه‌کانی، به توانایێكی زۆره‌وه له كلیپه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، هێماكانی خۆشه‌ویستی و عیشقی به‌سه‌ر سیمای ده‌موچاوی خۆیدا ده‌رخستوون له كلیپه‌كه‌دا، كه ڕووداوه‌كانی له‌ده‌وروبه‌ری خۆشه‌ویستی نه‌جوا كه‌ڕه‌م ده‌سڕێنه‌وه كه ئه‌ندازیارێكی فه‌ڕه‌نسیه و ژیانێكی ڕۆمانسی خه‌یاڵاوی ده‌ژیه‌ت. وێنه‌گرتنه‌كه له كه‌شێكدا ده‌گیرێت شێوازی خۆشی و گاڵته‌كردنی له‌گه‌ڵ تیمی كاركردندا به‌سه‌ره‌وه زاڵه و سێ ڕۆژی خایاند.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كاره‌كه كه كۆمپانیای ڕۆتانا به‌رهه‌می هێناوه له‌شاشه‌كانی كه‌ناڵه‌كانی كۆمپانیای مۆزیك له‌ماوه‌ی داهاتوودا په‌خش بكرێت.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
خه‌ڵکینه بڕواننه کێشه‌ی فه‌له‌ستین و عێراق و، جه‌ژنتان پیرۆزبێت و هه‌موو ساڵێکتان به خۆشی و ڕه‌مه‌زانتان پیرۆز.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ئه‌ڵڵا نه‌جوا به‌قوربانت بم ئه‌وه چیه هیچت نه‌کرد چاوه‌ڕوانی کاری نوێین هه‌میشه.