جیجی لامارا، به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌کانی هونه‌رمه‌ند نانسی عه‌جره‌م، ڕایگه‌یاند که نانسی به‌رده‌وامه له کاره هونه‌رییه‌کانیدا و ئێستاش له‌ئاماده‌باشیدایه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڤیدیۆ کلیپێکی نوێ. هه‌روه‌ك له ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بی هه‌واڵیدا هاتووه، ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی لامارا وه‌کو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆ و بۆچوونه‌تایبه‌تیی و شیکردنه‌وانه هاتن که له نێوه‌نده هونه‌رییه‌کاندا بڵاوبوونه‌وه و که باسیان له وازهێنانی نانسی و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له هونه‌ر ده‌کرد پاش هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ فادی هاشمی پزیشکی دداندا.
لامارا هه‌روه‌ها پاشئه‌وه‌ی له ماوه‌ی پشودانی گه‌ڕایه‌وه به‌هۆی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه ئاساییه‌ی بۆیکرابوو، گووتی که، "ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی نانسی له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکی داهاتوودا دێته بازاڕه‌وه، ئه‌مه‌ش گه‌واهی به‌رده‌وامییه له کاره‌کانیدا هه‌روه‌ك پێشوو".
له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی که له نوسینگه‌ی نانسی عه‌جره‌مه‌وه ده‌رچووه، که هه‌واڵی سه‌فه‌رکردنی به یاوه‌ری ده‌ستگیرانه‌که‌ی بۆ قوبرس به مه‌به‌ستی ماره‌کردنی به‌شێوه‌یه‌کی سیڤیل (مه‌ده‌نی) تێدا هاتبوو، له پاشدا به‌ره‌و گه‌شتی مانگی هه‌نگوینیان، ئه‌وه‌ش ده‌نگۆیه‌کی زۆری له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا ده‌رباره‌ی پاشه‌ڕۆژی هونه‌ری نانسی عه‌جره‌م ده‌رخست له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیی به به‌ڕێوه‌به‌ره هه‌ره سه‌رکه‌وتوه‌که‌ی کاره‌کانی جیجی لامارا، و ئایا ئه‌م هاوسه‌رگیریه ده‌بێته پێشینه‌ی وازهێنانی نانسی له کاری هونه‌ری؟ یاخود ئه‌و کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر لامارا؟ ئه‌مانه له‌گه‌ڵ پرسیارگه‌لێکی بێ‌شومار که‌له‌گه‌ڵ شیکرده‌نه‌وه‌کانیدا بێ وه‌ڵام ده‌مێننه‌وه.
جیجی، مێرده‌که‌ی نانسی به پزیشکێكی سه‌رکه‌وتوو به‌ناوبانگ ئه‌ژمارکرد که سه‌رقاڵی پیشه‌یی به‌ئه‌ندازه‌ی ته‌واو هه‌یه، به واتای ئه‌وه‌ی خۆی له کاره‌کانی نانسی هه‌ڵناقورتێنێ. لامارا زیاتر دواو گووتی ئه‌وانه‌ی که نانسیان به‌ڕاستی خۆشده‌وێت پێویسته له‌سه‌ریان که هیوای هاوسه‌رگیریه‌کی دڵشاد و سه‌رکه‌وتووی بۆ بخوازن له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی له کاره هونه‌ریه‌کانیدا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
پێم خۆش نه‌بوو نانسی شوو بكات و ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ واز نه‌هێنێ ئه‌وا سبه‌ی هه‌ر ده‌بێ واز بهێنێ.
من ئه‌حمه‌دم له لوبنانه‌وه، ناسنی جوانه.
خودایه سه‌رکه‌وتوی بکه‌یت و ده‌ربازیبکه‌یت له جیجی لامارا و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئینشا ئه‌ڵا. شوی چاک.
یه‌که‌م هه‌موو ساڵێك به‌خۆشی و له‌به‌ڵا به‌دوربن. وتارێکی باش و به‌سوده بۆ هونه‌رمه‌ند و خۆشه‌ویسته‌کانی و ئاره‌زومه‌ندانی به‌ڵام داوای هه‌واڵی زیاتر ده‌که‌ین له‌باره‌ی هونه‌رمه‌ند ماجید موهه‌ندیس و هیوای چاکبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بۆ ده‌خوازین. زۆر سوپاسیش بۆ ئێوه.
هه‌زاران پیرۆزبایی بۆ خانمه هونه‌رمه‌ند نانسی به بۆنه‌ی شووکردنه‌وه و به ئومێدی خوا ئه‌وپه‌ڕی سه‌رکه‌وتن له ژیانی هاوسه‌رگیریی و له ژیانی هونه‌رییدا.
به هیوای هاوسه‌رگیرییه‌کی سه‌رکه‌وتوو بۆ نانسی عه‌جره‌م.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





کێشه و ده‌رده‌سه‌رییه‌کانی عێراقییه‌کان هه‌موو ته‌واو بوو و هیچ نه‌ماوه بیری لێبکه‌ینه‌وه هه‌ر شووکردنی نانسی عه‌جره‌م نه‌بێت، به‌خوا ئێوه خه‌ڵکانێکی ده‌به‌نگن.