به‌رنامه‌ی نه‌وال زوغبی له ڕۆژانی جه‌ژندا چڕ و پڕن کاتێك له یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژندا و له هۆڵی کۆنگره‌کاندا له دوبه‌ی هه‌ڵده‌ستێت به گێڕانی ئاهه‌نگێك به یاوه‌ری هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند عاسی حه‌لانی و دیانا حه‌داد، بۆئه‌وه‌ی دواتر و له‌دووه‌م ڕۆژی جه‌ژن به‌ره‌و سوریا به‌ڕێبکه‌وێت بۆ گێڕانی ئاهه‌نگێکی تایبه‌تی، و دوای ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لوبنان بۆئه‌وه‌ی له‌وێوه سێیه‌م ڕۆژی جه‌ژن له که‌ناڵی ئێزگه‌ی 'ئه‌سیر ڕۆتانا دلتا' له‌گه‌ڵ خانمی ڕاگه‌یاندن میرای عید له چاوپێکه‌وتنێکدا به‌ده‌ربکه‌وێت.
ئه‌مه‌و نه‌وال زوغبی ئێستا ڕووی نوێی عه‌ده‌سه‌ی جوانکاری و ڕه‌نگاوڕه‌نگی چاوی تازه‌ی کۆمپانیای 'کلاسی'یه که له یه‌که‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز له کوێت خرایه بازاره‌کانه‌وه له نێو که‌شێکی ڕاگه‌یاندنی مه‌زندا، و ڕاسته‌وخۆ دوای ده‌رچوونی، سه‌رکه‌وتنی گه‌وره و باشی له بازاڕه‌کاندا به‌ده‌ستهێنا، بڕیاره ئه‌و جۆره عه‌ده‌سه دوای جه‌ژن له بازاڕه‌کانی تری که‌نداودا بڵاوبکرێته‌وه. جێی باسه، نه‌وال بڕی نیو ملیۆن دۆلاری وه‌ك کرێ به‌رامبه‌ر به ڕۆڵی له هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا وه‌رگرت.
له‌سه‌ر ئاستێکی تردا، نه‌وال ئێستا سه‌رقاڵی خۆئاماده‌کردنه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتێکی هونه‌ری بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌ماوه‌ی مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوودا، که له‌وێدا جه‌ماوه‌رێکی گه‌وره چاوه‌ڕوانیه‌تی.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
هیوادارم که ئاهه‌نگی زیاتر بگێڕێت و هه‌روه‌ها نه‌وال گۆرانیی ئیسلامی و گۆرانیی کۆن بچڕێت.
کۆماری میسری عه‌ره‌بی، ئه‌سکه‌نده‌ریه. خوایه ئیسلام و موسوڵمانان له هه‌موو شوێنێك سه‌رفراز بکه. خوایه تۆ به‌خشنده‌ی میهره‌بانیت و حه‌زت له به‌خشین هه‌یه و بمانبه‌خشه.
وتارێکی نایابه، سڵاوم بۆ کارمه‌ندانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه و هیوای پێشکه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





زۆر باشه.