به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رچوو له لایه‌ن نووسینگه‌ی وته‌بێژی فه‌رمیی حکومه‌تی عێراق عه‌لی ده‌باغ، که 'مه‌وتنی' کۆپییه‌کی به‌ده‌ستکه‌وتووه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له دووی مانگی ئه‌یلولدا گرێبه‌ستێکی خزمه‌تگوزاریی په‌سه‌ند کردووه سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدان و خستنه‌کاری کێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌حده‌ب له نێوان کۆمپانیای نه‌وتی باکوور و کۆمپانیایه‌کی چینی له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنامه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی له نێوان هه‌ردوولادا، که به گوێره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته خزمه‌تگوزارییه، که بۆ ماوه‌ی 20 ساڵه، کۆمپانیا چینییه‌که هه‌ڵده‌ستێت به بنیاتنانی ده‌زگا بنه‌ڕه‌تییه پێویسته‌کانی ده‌رهێنانی نه‌وت و جیاکردنه‌وه‌ی غاز و پاکژکردنه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها بنیاتنانی تانکی عه‌مبارکردن و ده‌زگاکانی تری پرۆسه‌کردنی به‌رهه‌مه‌کان، هاوکات له‌گه‌ڵ ڕاکێشانی بۆرییه سه‌ره‌کییه‌کانی که دوو له ئه‌وانه بۆ گواستنه‌وه‌ی غاز و نه‌وتی خاوه بۆ وێستگه‌ی کاره‌بای زوبێدیه له پارێزگای واسیت و بۆریی سێیه‌میش بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی نه‌وتی خاوه بۆ وێستگه‌ی هه‌ناردنی نه‌وت له‌سه‌ر هێڵی ستراتیژیی. هه‌روه‌ها هێڵێکیش بۆ گواستنه‌وه‌ی غازی شل
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که له میانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له به‌غدا، وه‌زیری نه‌وت حسێن شه‌هرستانی له هه‌مان ڕۆژدا ڕایگه‌یاند که له ماوه‌ی مانگێکدا یه‌که‌مین گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزاریی له بواری که‌رتی نه‌وتدا له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی بیانیی که بریتیه له کۆمپانیایه‌کی چینی واژۆ ده‌کرێت، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی کێڵگه‌ی ئه‌حده‌ب له پارێزگای واسیت و ڕوونی کرده‌وه که به‌های گرێبه‌سته‌که بریتیه له سێ ملیار دۆلار.
به گوێره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته، کۆمپانیا چینییه‌که هه‌ڵده‌ستێت به هه‌ڵکه‌ندنی بیری پێویست بۆ به‌رهه‌مهێنانی نزیکه‌ی 200 کۆمه‌ڵه بیری ئاسۆیی، که ئه‌و کاره ده‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی بیره‌کان له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بیره نه‌وتییه‌کان کاریگه‌رییان له‌سه‌ر چالاکییه کشتوکاڵییه‌کانی ناوچه‌که نه‌بێت. هه‌روه‌ها کۆمپانیاکه هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی ڕووپێویی بوومه‌له‌رزه و هه‌ڵکه‌ندنی چاڵی ئه‌زمونیی بۆ ته‌واوکردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی کێڵگه‌که و ده‌ستنیشانکردنی ئه‌گه‌ری بوونی بیره نه‌وتی تر تێیدا.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌که‌ی نووسینگه‌ی وته‌بێژیی فه‌رمیی حکومه‌ت، ئامانجی گرێبه‌سته‌که ئه‌وه‌یه که له سه‌ره‌تای چواره‌مین ساڵ له به‌رواری ده‌ستپێکردنی گرێبه‌سته‌که یه‌که‌مین به‌رهه‌می بازرگانی کێڵگه‌که به تێکڕای 25 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێکدا به‌رهه‌م بهێنرێت و دواتر له سه‌ره‌تای حه‌وته‌مین ساڵ له به‌رواری ده‌ستپێکردنی گرێبه‌سته‌که، به‌رهه‌می کێڵگه‌که بگاته ئه‌وپه‌ڕی که بریتی ده‌بێت له 115 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێکدا و به‌و پێیه بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.
شایه‌نی باسه، ئه‌م گرێبه‌سته جێگه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنان ده‌گرێته‌وه که ساڵی 1997 واژۆ کرابوو و کۆمپانیا جێبه‌جێکه‌ره‌که هه‌تا ساڵی 2000 ده‌ستی به کاروباره سه‌ره‌تاییه‌کانی پرۆژه‌که کردبوو، به‌ڵام دواتر به هۆی سزا و ئابلوقه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ئه‌و کاته‌ی سه‌ر عێراق کۆمپانیاکه هیچ کارێکی تری نه‌کردبوو. ده‌بێت ئاماژه به‌وه بدرێت که ئه‌م گرێبه‌سته سوودی ئابووریی چاکتری بۆ عێراق هه‌یه، چونکه ڕێژه‌ی قازانجی کۆمپانیا چینییه‌که بریتی ده‌بێت له 4%ی کۆی داهاتی پرۆژه‌که به به‌راورد له‌گه‌ڵ 8% به گوێره‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی پێشوو، که هه‌ر ئه‌وه له خۆیدا ئه‌گه‌ر نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 100 دۆلار دابنێین ئه‌وا ده‌بێته گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاتر له 2.5 ملیار دۆلار بۆ عێراق.
بێگومان واژۆکردنی گرێبه‌ستی کێڵگه‌ی ئه‌حده‌ب به‌شێکه له هه‌وڵه‌کانی وه‌زاره‌تی نه‌وت، که له‌م دواییانه‌دا ده‌ستی کردووه به پیاده‌کردنی پلانێك بۆ ڕاکێشانی کۆمپانیا بیانیه‌کان بۆ خستنه‌گه‌ڕی سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنان له که‌رتی نه‌وتی عێراقدا و زیادکردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا ساڵی 2010 بگاته نزیکه‌ی 4 بۆ 4.5 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێکدا، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانی کێڵگه نه‌وتییه‌کانی ئێستا که ژماره‌یان نزیکه‌ی هه‌شتا کێڵگه‌یه.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
خوا سه‌رفرازتان بکات ئه‌ی عێراقمان.
كوا كاره‌با كوڕینه ئه‌وا ئه‌مرین.
بۆ پێشه‌وه ئه‌ی عێراق... بژی گه‌لی عێراقی.. سه‌یره كاتێك بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به وێنه‌ی تاوانبارانی داواكراوه‌وه هه‌یه بۆ به‌رده‌م دادی عێراقی. قه‌له‌ڕه‌شه‌كانی عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م ده‌بینین كه ده‌فڕن و ژه‌هره‌كانیان ده‌ڕژن له تیبینیه‌كاندا... به‌ڵام كاتێك كه هه‌واڵێك ده‌بیسترێت یاخود ده‌خوێندرێته‌وه له‌باره‌ی بیناكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌م نیشتیمانه. هیچ جرجێك له جرجه‌كانی ئینته‌رنێتی عه‌ره‌ب یاخود عه‌جه‌م نابینین، هاها، بۆ پێشه‌وه ئه‌ی گه‌لی عێراقی ئازیز...
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له خوا بترسن و بڕواننه مه‌سه‌له‌ی خوێندکارانی کۆلێژه سه‌ربازییه‌کان.