وه‌ك ئه‌وه‌ی له پێگه‌ی 'ئیلاف'ی هه‌واڵیدا هاتووه، ئه‌ستێره‌ی لوبنانی ڕۆلا سه‌عد ئاهه‌نگێکی گۆرانی گێڕا له ڕیستورانتی کۆشکی ئه‌ستێره‌کان'قصرألنجوم' له ناوچه‌ی عالیه له لوبنان، که جه‌ماوه‌ر و خولیاگه‌رێکی زۆری هونه‌رمه‌ند ئاماده‌یبوون و تا کاتژمێره‌کانی به‌ره‌به‌یان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند له شه‌وچه‌ره‌دا بوون، ئه‌مه‌ش له‌میانی ئاهه‌نگه‌کانی 'هاوینی لوبنان'.
له لایه‌کی تره‌وه، ڕۆلا گه‌شتێك به هه‌ندێك له ناوچه‌کانی لوبناندا ده‌کات، هه‌روه‌ها گوێ له هه‌ندێك کاری تازه ده‌گرێت به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی هه‌ندێکیان له‌میانی خۆئاماده‌کردنیدا بۆ ئه‌لبومه نوێیه‌که‌ی.
ئه‌مه‌و ڕۆلا به‌م دواییانه‌دا وه‌ك شاجوانی 'ئه‌لنجوم/ ئه‌ستێره‌کان' بۆ ئافره‌ته هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌به‌کان هه‌ڵبژێردرا له‌ماوه‌ی ئاهه‌نگێکی گه‌وره‌دا که‌له کۆشکی ئه‌ستێره‌کان سازدرا. ڕۆلا نازناوه‌که‌ی له ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌کدا به‌ده‌ستهێنا که لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاجوانان له ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی ئه‌نجامیدا، و دواتر سه‌رۆکی لیژنه‌که مارۆن موراد جامی جوانی و بڕوانامه‌ی پێزانینی ڕاده‌ستی ئه‌ستێره‌ی براوه ڕۆلا سه‌عد کرد که‌بووه شاجوانی ئافره‌ته هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌به‌کان بۆ ساڵی 2008.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
سوپاس سوپاس.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ئه‌مه زۆر نایابه.