هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌وڵه‌ت خواردنی به‌ئاشكرا قه‌ده‌غه ده‌كات، چێشتخانه‌كان و قاوه‌خانه‌كان و فرۆشگای شه‌ربه‌ته‌كان داده‌خرێن، خاوه‌ن چێشتخانه‌كان له‌شاری كوت كه ناوه‌ندی پارێزگای واسیته، شێوازی تازه داده‌هێنن بۆ كاركردن كه خۆی له له فرۆشتنی كه‌باب به كیلۆ ده‌بینێته‌وه.
به‌و شێوا‌زه‌ی كه پێچه‌وانه‌ی ڕێنوێنیه‌كانیش نیه، چێشتخانه‌كان به‌پێی ئه‌و ڕێنوێنیانه ده‌كرێنه‌وه، هه‌ویری كه‌باب به كیلۆ ده‌درێته كڕیاران، بۆ ئه‌وه‌ی بۆخۆیان له‌ماڵه‌وه كه‌باب دروست بكه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی پێشوازی له‌خه‌ڵك بكرێت له چێشتخانه‌که.
مه‌جید فه‌ره‌ج، كه یه‌كێكه له‌خاوه‌ن چێشتخانه‌كان، ده‌ڵێت، "ئه‌و ڕێگایه هه‌ر له‌ماوه‌ی ڕه‌مه‌زاندا به‌كار ناهێنرێت، به‌ڵام له‌ڕه‌مه‌زاندا بڵاو بۆته‌وه چونكه چێشتخانه‌كان داده‌خرێن، بۆیه ده‌بێت به‌دوای ده‌روازه‌یه‌كدا بگرێین بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پاره‌ی كرێی دوكان و پاره‌ی ئاو و كاره‌با".
فه‌ره‌ج ده‌ڵێت، "به‌ر له‌ڕه‌مه‌زانیش كه‌بابمان به كیلۆ ده‌فرۆشت، زۆربه‌ی خێزانه‌كان به‌و شێوازه باشتر ده‌یكڕن تا به‌شێوازی ئاسایی، یا وه‌كو ده‌گوترێت "چه‌ند نه‌فه‌رێك"، چونكه یه‌ك كیلۆی هه‌ویری كه‌باب 24 شیشی كه‌بابی لێ دروست ده‌كرێن و ته‌نها به‌نرخی حه‌وت تا هه‌شت هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه یه‌ك نه‌فه‌ر كه‌باب واته "دوو شیش" به‌نرخی نێوان 1500 تا 3000 دینار ده‌فرۆشرێت".
فه‌رج جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه، "جیاوزای له‌نێوان ئه‌و دوو شێوازه‌دا ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نی چێشتخانه به‌خۆی كه‌بابه‌كه بۆ میوانان ده‌برژێنێت، به‌ڵام ئێستا ته‌نها هه‌ویره‌كه‌ی ده‌فرۆشین و كڕیار له‌ماڵه‌وه و به‌شێوازی تایبه‌تی خۆی كرداری برژاندن ئه‌نجام ده‌دات".
ڕه‌شید ئه‌بو زه‌مه‌ن خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌كی تره ده‌ڵێت، "چه‌ندین كڕیارم هه‌ن كه به‌رده‌وام كه‌باب به كیلۆ ده‌كڕن، ئه‌و كڕیارانه له‌ڕه‌مه‌زاندا هه‌ویری كه‌باب زۆر ده‌كڕن"، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه، "ڕۆژانه له‌نێوان 15 تا 25 كیلۆ كه‌باب ده‌فرۆشن به‌نرخی حه‌وت هه‌زار بۆ یه‌ك كیلۆ، ئه‌مه‌ش داهاتێكی بۆ په‌یدا ده‌كات له‌و مانگه‌دا كه خه‌رجی كڕین و سه‌رفكردنی خێزان زیاتر ده‌بێت".
ئه‌بو حه‌یده‌ر خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌كی تره له شاری كوت ئاماژه به‌وه ده‌كات كه، "ناچار ده‌بێت بۆردێك له‌به‌ر ده‌م دوكانه‌كه‌ی هه‌ڵواسێت ئاماژه به فرۆشتنی كه‌باب به كیلۆ بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه ئه‌و كاره قازانجی زۆر نیه وه‌كو خه‌ڵك تێیده‌گات، به‌ڵام ئێمه ده‌یكه‌ین بۆ به‌سه‌ربردنی كات و به‌ده‌ست هێنانی خه‌رجی ڕۆژانه ئه‌گه‌رچی كه‌میش بێت، چونكه داواكاریێكی زۆر له‌سه‌ر كڕینی هه‌ویری كه‌باب نیه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی خێزانه‌كان شێوازی برژاندنی كه‌باب به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه نازانن".
ئه‌و به‌رده‌وام بوو و گوتی، "ڕۆژانه هه‌شت تا ده كیلۆگرام كه‌باب ده‌فرۆشێت، به‌ڵام له‌ڕۆژانی ئاسایی‌دا دووقاتی ئه‌و بڕه ده‌فرۆشین چونكه كه‌بابه‌كه به‌برژاوی ده‌فرۆشین".
سه‌باره‌ت به نه‌برژاندنی كه‌باب له‌كاتی ئێستادا، جه‌ختی كرده‌وه كه، "ئێستا ناتوانرێت ئه‌و كاره بكرێت، چونكه چێشتخانه‌كان له ڕه‌مه‌زاندا داده‌خرێن، پڕۆسه‌ی برژانیش پێویستی به كه‌لوپه‌ل و میكانیزمی كار هه‌یه و چێشتخانه‌که کرابێته‌وه، بۆیه به‌باشمان زانی هه‌ویری كه‌باب و فرۆشتنی به‌بێ برژان ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌مه‌ش قازانجێكی ئه‌وتۆی به‌دواوه نیه".
ئه‌بو حه‌یده‌ر ئه‌وه‌شی ڕه‌د كرده‌وه كه، "ئه‌و شێوازه كاریگه‌ری له‌سه‌ر خاوه‌ن چێشتخانه كراوه‌كان له‌ڕه‌مه‌زاندا هه‌بێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی كه مۆڵه‌تی كرانه‌وه له شاره‌وانی وه‌رده‌گرن به‌پێی ڕێنوێنیه‌كانی حكومه‌ت، به‌رامبه‌ر كرێیه‌كی زۆر كه ده‌بێته داهات بۆ بنكه‌كانی شاره‌وانی".
سه‌فا عه‌یال عه‌بدولئه‌میر كه هاوڵاتیێکی شاره‌که‌یه ده‌ڵێت، "خێزانه‌كه‌ی پێی باشه كه‌باب به كیلۆ بكڕن، ئه‌مه‌ش له‌حه‌فته‌یه‌كدا یه‌ك جار ڕووده‌دات، ڕاهاتووین ئه‌و كه‌بابه ته‌نها له یه‌ك چێشتخانه بكڕین چونكه بڕوامان به پاكوخاوێنیه‌كه‌ی و جۆری گۆشته‌كه‌ی هه‌یه، بۆیه كه‌بابی ئه‌و دوكانه‌مان پێ باشه و یه‌ك كیلۆ به‌شی هه‌موو خێزانه‌كه ده‌كات".
ئه‌و به‌رده‌وام بوو و گوتی، "سه‌ركه‌وتوو نه‌بوین له دروستكردنی كه‌باب له‌ماڵه‌وه، به‌ڵام برژاندن له‌ماڵه‌وه خۆشیه‌كی خۆی هه‌یه، چونكه هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان ڕۆڵی خۆیان ده‌گێڕن بۆ ئه‌وه‌ی باشترین شیش كه‌باب ده‌ربچێت"، به‌زاراوه‌یه‌کی گاڵه‌ته‌شه‌وه گوتی، "دوای ئه‌وه‌ی جارێك و دوو جار هه‌ره‌سمان هێنا، ئێستا من له هه‌موویان باشترم له‌ناو ئه‌ندامانی خێزان بۆ پێشكه‌شكردنی كه‌بابێكی به‌تام و چێژ بۆ هه‌مووان، ئه‌ركی هاوسه‌ره‌كه‌شم کۆبۆته‌وه له دروستكردنی زه‌ڵاته و شتی تر".
سه‌لام حه‌میدیش پێی وایه، "پڕۆسه‌ی فرۆشتنی كه‌باب به شێوازی كێشان و کیلۆ له‌و دواییانه زۆر باو بووه، به‌ده‌یان چێشتخانه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن چونكه كرداره‌كه زۆر ئاسانه، پێویست به ماندووبوونێكی زۆر ناكات، به‌كه‌سێك و دوو كه‌س ئه‌نجام ده‌درێت. به‌مه‌ش خاوه‌ن چێشتخانه‌كه پاره‌یه‌كی زۆری پێده‌بڕێت".
ئه‌و به‌رده‌وام بوو و گوتی، "ئێمه وه‌كو خێزانێك كه‌باب به كیلۆ ده‌كڕین به‌كۆی دوو ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا، ئه‌مه‌ش له‌كاتی شیودا ده‌بێت، به‌ڵام چونكه ژماره‌مان كه‌مه بۆیه هه‌ر جاره‌و نیو كیلۆ كه‌باب ده‌كڕین، چوار هه‌زار دینارمان به‌و هێنده كه‌بابه له‌سه‌ر ده‌که‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌مان بڕ له چێشتخانه به‌شێوازی ئاسایی بكڕین، ئه‌وا نزیكه‌ی 10 هه‌زار دینار یاخود زیاترمان له‌سه‌ر ده‌که‌وێت".
شایه‌نی گوتنه كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ر له مانگی ڕه‌مه‌زان چه‌ند ڕێنوێنیه‌كی ڕاگه‌یاند به قه‌ده‌غه‌كردنی خواردنی ئاشكرا، بنكه‌كانی شاره‌وانیش ده‌توانن له هه‌ر یه‌ك ناحیه‌دا ڕێ به‌یه‌ك چێشتخانه بده‌ن به كرانه‌وه‌ی، سێ چێشتخانه‌ش له ناوه‌ندی هه‌ر شارێكدا، یه‌ك چێشتخانه‌ش له‌سه‌ر هه‌ر ڕێگایه‌كی ده‌ره‌وه‌ی شار، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و چێشتخانانه په‌رده‌ی سپی به‌سه‌ر ده‌روازه‌ی پێشه‌وه‌ی چێشتخانه‌كه‌دا بده‌ن، ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ش به‌شێوازی زێده‌كردنی ئاشكرا ئه‌نجام ده‌درێت، كه قازانجێكی زۆر بۆ فه‌رمانگه‌كانی شاره‌وانی په‌یوه‌ستدار ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





وتارێکی سه‌رنجڕاکێشه‌ره و بابه‌تی خۆش ده‌رباره‌ی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی عێراق تێیدا باس کراوه.